23/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
دووڕوویی خۆرئـــــاوا !!
ساڵی رابردوو له میسر ژه‌نڕاڵه‌كانی سوپا به پیلانێكی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیی كوده‌تایان به‌سه‌ر دیموكراسیه‌تی وڵات‌دا كرد ، دوای ئه‌وه‌ش سوپا و هێزه ئه‌منیه‌كان مانگرتوانی به‌رده‌م گاردی كۆماری و گۆڕه‌پانه‌كانی رابیعه‌ی عه‌ده‌ویی و نه‌هزه‌یان به زۆری ئاگرو ئاسن خه‌ڵتانی خوێن كرد ، تا ئێستاش ئه‌و قه‌سابخانه‌یه به‌رده‌وامه‌و نزیكه‌ی ( 8000 ) كوژراو و به ده‌یان هه‌زار بریندار و ( 23000 ) زیندانیی له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی كوده‌تاچیاندان ، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه خۆرئاواییه‌كانی دامه‌زراوه‌ی سوپای میسر ئاماده نه‌بوون ئه‌و كوده‌تایه ناو ببه‌ن به كوده‌تا ، هه‌رچه‌نده جۆن مه‌كین له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكدا كه لێی پرسیی : ئه‌مه كوده‌تایه یا شۆڕشه ؟ گوتی : قاز هه‌ر قازه و ناكرێ ناوێكی تری هه‌بێت . له كاتێكدا لایه‌نگرانی دیموكراسیه‌ت و شه‌رعیه‌ت تا ئێستاش په‌نایان بۆ تووندوتیژیی نه‌بردووه ، ئه‌وه كوده‌تاچیانن كه خۆپیشانده‌رانی ئاشتیخواز ده‌ده‌نه به‌ر رێژه‌نه‌ی گوللـــــه .
به‌ڵام له ئۆكرانیا كاتێ ده‌سه‌ڵاتی یانۆكۆڤیچ ( 16 ) خۆپیشانده‌ری كوشت ، ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌و وڵاته په‌لاماری سه‌ربازگه و جبه‌خانه‌كانی پۆلیس و سوپایان دا‌و شۆڕشی چه‌كدارییان ده‌ست پێكرد ، به‌ڵام خۆرئاوا به پێچه‌وانه‌ی میسره‌وه دژی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته وه‌ستایه‌وه و پشتیوانیی له خۆپیشانده‌ران كرد !!
ئاشكرایه كوده‌تای میسر بۆ پارێزگاریی بوو له ئیسرائیل ( هه‌روه‌كو دوێنێ سه‌رۆك موحه‌مه‌د مورسی له دادگادا ئاماژه‌ی پێدا ) و بۆ مانه‌وه‌ی كۆنه‌په‌رستان و دیكتاتۆرانی هاوپه‌یمانی خۆرئاوا بوو له ناوچه‌ی عه‌ره‌بیدا ، به‌ڵام له ئۆكرانیا خۆپیشانده‌ران هاوپه‌یمانی خۆرئاوان و بابه‌ته‌كه‌ش كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی رووسیا و كشانی ناتۆ و یه‌كێتی ئه‌وروپایه به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات .
كه‌واته درووشمه‌كانی دیموكراسیه‌ت و مافی مرۆڤ كه ساڵانێكه خۆرئاواییه‌كان هات و هاواری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و بگره شه‌ڕی ئه‌فغانستان و عێراقیشیان به‌و بیانووه‌وه هه‌ڵگیرساند ، ئێستا زۆر جوان روون بووه‌وه ، ئه‌وان پشتیوانی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن ، نه‌ك ده‌سته‌به‌ر كردنی ئه‌و درووشمانه ، هه‌ر بۆیه ئه‌و دوو نمونه‌یه‌ی سه‌ره‌وه زیندووترین نمونه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی هێشتا خۆرئاوای دوو رووی سه‌رمایه‌داریی نه‌ناسیووه !!