23/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
عبد العزيز بوتفليقه .بۆ جاری چواره‌م خۆی کاندیت کرده‌وه .
سه‌رۆکی جه‌زائیر بۆته‌فلیقه بۆ جاری چواره‌م خۆی کاندیت کرده‌وه بۆ سه‌رۆکایه‌تی جهزائیرکه له مانگی چواردا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی جه‌زائیر به‌ڕێوه ده‌چێت.
بۆته‌فلیقه له ساڵی 1937 له دایک بوه‌و له ئێستادا نه‌خۆشه‌و بۆ ماوه‌یه‌کی زۆره ته‌نها له بۆنه‌کاندا دیار ده‌که‌وێت له‌به‌ر خه‌راپی ته‌ندروستی .
له ساڵی 1999 هاته سه‌ر حوکم له 70 % ده‌نگی هێنا له ساڵی 2004 دا بۆ جاری دووه‌م هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌و85% ده‌نگی هێنا له ساڵی 2009 دا که کۆی پاڵێوراوه‌کان پاشه‌کشێیان کرد ئه‌و له 90.25% له ده‌نگه‌کانی هێنا ..
له ئێستادا که باری ته‌ندروستی زۆر خه‌راپه‌و بۆ جاری چواره‌م خۆی کاندیت کردۆته‌وه بۆ سه‌رکایه‌تی جه‌زائیر ، که به پێی ده‌ستوری جه‌زائیر سه‌رۆکایه‌تی ته‌نها دوو خوله به‌ڵام په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته له دانیشتنێکی چه‌ند خوله‌کی 2009 بۆیان درێژ کرده‌وه‌و ماده‌ی ده‌ستوریان بۆ گۆڕی که ده‌توانێت زیاتر له دووجار خۆی بپاڵێوێت بۆ سه‌رۆکی جه‌زائیر.