كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی كاربهرێخهر له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كورد له به‌غداو په‌رله‌مانتارانی كورد كۆتاییهات.
مه‌روان گه‌ڵاڵی سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلام ی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: كه كۆبووونهوهكهی ئه‌مرۆ تایبه‌ت بووه به‌و قه‌یرانانه‌ی كه له نێوان حكومه‌تی ناوهندو هه‌رێمدا هه‌ن و باسی كێشه‌ی دارایی هه‌رێم و كێشه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت كراوه.
مه‌روان گه‌ڵاڵی وتیشی: كه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بریاردراوه مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌و مانگی داهاتوو بدرێته فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و ئاشكرایشی كرد كه لیژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه بۆ نووسینه‌وه‌ی به‌لاغێك و راگه‌یاندنی ناوه‌رۆكی كۆبوونوهكهی ئه‌مرۆ.
لای خۆیشیه‌وه ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان رایگه‌یاندووه كه رازی نابین له رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه نه‌وتی هه‌رێم هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێت.