22/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحموود بە دیزاینێکی نوێوە دێتەوە بەر دیدی خوێنەرانی
ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحموود بە دیزاینێکی نوێوه لە خزمەت
رۆشنبیران و نووسەران و ئیسلام دۆستانیدایە.. لەم دیزاینەی ئەمجارەدا زیاتر
گرنگی دراوە بە گۆشەکانی ژیانی مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحموود لە:
(ژیاننامەو رەوشت و ئاکاره کانی و، ھزری مامۆستاو، تەفسیری رامان و، بەرھەم
و نووسراوەکانی و، بۆچوون و فەتواکانی و، کاروباری فیقھی ژنان و، ئەوەی
لەبارەی مامۆستا گوتراوەو، وتارەکانی مامۆستاو، بەرھەمە چاپکراوەکانی و،
ئەلبوومی وینە.. ئەمەو گرنگیدانیش بە ھەواڵی وڵاتانی ئیسلامیی و بیرووڕای
نووسەران کە تایبەتە بە عەقیدەی ئیسلامیی و ئەخلاق بەرزی موسوڵمانەوەو
پاشان گفتوگۆو دیمانە..
ھەوڵ دراوە سەرجەم بەشەکانی ژیانی مامۆستا لەم سایتەدا گرنگییان پێ بدرێ و بناسرێ بە بینەرو خوێنەرانی بەرێزی..
سەرپەرشتیاری ماڵپەری مامۆستا
عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود
www.ahmadkaka.org
٢٢ی رەبیعی دووەمی ١٤٣٥ی کۆچیی
٢٢ / ٢ / ٢٠١٤ زایینی
[email protected]