22/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
رانیه.. كرێكارێك له‌كاتی كاركردندا گیانی له‌ده‌ستدا
كرێكارێك له‌كاتی كاركردندا له كارگه‌یه‌كی دروستكردنی بلۆكی بیناسازی له‌سنووری قه‌زای رانیه، گیانی له‌ده‌ستداو، پۆلیسیش بۆ لێكۆڵینه‌وه ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری ده‌كات.
نه‌قیب مسته‌فا محه‌مه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین، رایگه‌یاند: رووداوه‌كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22ی شوباتی 2014 تۆماركراوه و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، كرێكاره‌كه له‌كاتی كاركردندا له یه‌كێك له كارگه‌كانی بلۆك له ناحیه‌ی چوارقورنه به‌پشتدا كه‌وتووه‌و، به‌هۆی كاریگه‌ریی كهوتنهكهیهوه ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له هۆكاری مردنی ئه‌و كرێكاره، له لایه‌ن پۆلیسی راپه‌ڕینه‌وه دۆسیه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه‌و، ته‌رمه‌كه‌ش ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كرێكاره‌كه ته‌مه‌نی 23 ساڵه‌و، دانیشتووی ناحیه‌ی بێتواته‌یه له‌سنووری قه‌زای رانیه، كه‌سوكاره‌كه‌شی سكاڵایان له‌سه‌ر هیچكه‌سێك تۆمارنه‌كردووه.
ئەمە لەکاتێکدایە لەمانگى ڕابردووش کرێکارێک لە شوێنى کارەکەى لە ناو گۆمێک ئاودا بە خنکاوى دۆزرایەوەو هۆکارى خنکانەکەشى بە نادیارى ماوەتەوە
به‌پێی ئاماری لقی رانیه‌ی سه‌ندیکای کرێکارانی کوردستانیش، له‌ماوه‌ی ساڵی 2013دا، هه‌شت کرێکاری ناوچه‌كه، له‌كاتی كاركردنیان له‌شوێنی کاره‌کانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه مردنی پێنج كرێكاریان به‌هۆی به‌ركه‌وتنی ته‌زووی كاره‌باوه بووه، شه‌ش كرێكاری تریش به‌شێوه‌ی جیاجیا كه‌مئه‌ندام و برینداربوون، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هۆکاری زۆربه‌ی رووداوه‌كان پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رجه‌کانی سه‌لامه‌تی له‌کاتی کارکردن‌دا.
ئه‌م ئاماره ده‌ریده‌خات، به‌به‌راورد به‌ساڵی 2012، ژماره‌ی مردنی كرێكاران له‌سنووره‌كه زیادیكردووه، چونكه له‌وساڵه‌دا دوو كرێكار له‌شوێنی كاره‌كانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و، سێ كرێكاریش برینداربوون.