22/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیخوان موسلمین:باسی کاردانەوەکانی رۆژئاوا و نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەمریکا لهبارهی مامەڵەی هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی ئۆکرانیا لەبەرامبەر خۆپیشاندەران
لەنوسراوێکیاندا ڕێکخراوی ئیخوان موسلمینی میسری باسی کاردانەوەکانی رۆژئاوا و نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەمریکا لهبارهی مامەڵەی هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی ئۆکرانیا لەبەرامبەر خۆپیشاندەران ئەنجامی دەدات دهكا و تێیدا .
ئاماژە بەوە دەکا کە کاردانەوەی ئەو لایەنانە بەرامبەر هێزە ئەمنیەکانی ئۆکرانیا ئەوەیە کە هۆشداری توند دەدەنە ئۆکرانیا و هاوکات هەڕەشەی سەپاندنی سزاش دەکەن بەسەر ئەو وڵاتەدا و ئاماژەش بەوە دەکەن کە ئەم کاردانەوانە لەجێی خۆیەتی و تەواو لەگەڵ بنەماکانی مافی مرۆڤدا دەگونجێت .
بەڵام لەلایەکی دیكهوه ڕەخنەی توند لەو وڵاتانە دەگرێ کە لەکاتی کودەتاکەی میسر لەبارمبەر مامەڵەی هێزە ئەمنیەکانی میسر لەگەڵ خۆپیشاندەران هەمان کاردانەوەیان نەبووەو بێدەنگ بوون.