22/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
کایەیەکی زۆر ترسناکی سیاسی .. گۆڕان بە مالیکی پارتی لاواز دەکات
سەرەتا.. من دڵنیام لەوەی کە پارتی ئەوەی لە ستراتیژی خۆی دەرچێت ئەوا هەر
ئاماژەی بۆ ناکات پەراوێزی دەخات.. کە پێی وایە ئەو حیزبی دایکەو فیلی
ساحەن، وە فیعلەن فیلی ساحەن کەس نیە
رکەبەریان .. بێجگە گۆڕان.. بەڵام هەندێك ستراتیژی نەتەوەی هەیە وەك
دەرهێنانی نەوت و پەرەپێدانی، گومانی تێدانیە پارتی کردی، خۆشی باش لێی
خوارد بەشێکی زۆرری ئەو گەلەیش لێببەش بوون.
دیسان بەڵام لەگەڵ
ئەوەی کە کرا هەر سودی هەبوو لەوەی کە نەکرایە، ناخۆشییەکەی لە دزینی
سەروەت و سامانەکەدایە و لەگەڵ گەندەڵیەکەی. جێگای داخە ،بەڵام لە کۆتایدا
هەر بۆ گەلی کوردە ئەو سەروەت سامانە کانزاییە، ئەوەی کە سەرنجی منی
راکێشاوە ئەوەیە.. گۆڕان ناتوانێت.. بەو شێوەی کە رووبەروی یەکێتی بوویەوە
پارتی بەو میتۆدە لاواز بکات، چونکە پارتی لە سەرئاستی لۆکاڵی زۆر مامەڵە
ناکات، بەڵکو- پارتی بۆیە سەرکەوتوە تاڕادەیەك ئەویش ئەوەیە کە لەسەر ئاستی
جیهانی کار دەکات و بونیادی سیاسەتی خۆی وەك پارتی بینا دەکات، ئەمەش
جیاوازی نێوان پارتی و هەموو حیزبەکانی ترە.
گۆڕان کە پارتی بێ
لاواز نابێت، من هەست دەکەم دەیەوێت لە ڕێگای مالکیەوە پارتی لاواز
بکات.. کە ئەمەش کارەساتێکی تری بەدوادا دێت ئەویش لە دەست دانی پێگەیە و
هێزی کوردە لە ناوچەکەدا.. پارتیش لەوە دەترسێت بۆیە تا ئێستا شەقامی نە
جوڵاندوە دژی حوکومەتی مەرکەزی دەترسێت کە یەکێتیش و گۆڕان شەقام سارد
بکەنەوە ، چونکە پارتی سەرەتا تاك رەوەی کاری کرد بۆیە لەوە دەترسێت کە
ئەوانیش هاوکاری نەبن.
پێدەچێت... یان جوانتر بڵێم لەوانیە لە
ژێرەوە گۆڕان و مالکی و یەکێتی ئەم سێکوچکەیە بەیکەوە هەندێك پەیمان و
قسەی ژێربەژێریان هەبێت، چونکە مانەوەی پۆستی تاڵەبانی لە عێراق و پێگەی
یەکێیتی بەهێز دەکات و لە هەمانکاتدا دەسەڵاتێکی رەهای داوەتە مالکی
هەردولا سودمەنەند گۆڕانیش ناتوانیت پارتی لاواز بکات ناچار لە سیاسەتیدا
دیارە کە لە نێوانی هەردوو دووریاندایە کە حەز دەکات پارتی لاوازبێت،
بەڵام ترسی مالکیشی هەیە.
ئەگەر رەوشەکە وابڕوات بەتایبەت پارتی
هەندێك تەنزول نەکات بۆ گۆڕان و یەکێتی ئەوا ئەوانیش زیاتر لانی مالکی
دەگرن ، ئەگەر ئەوان لای مالکیان گرت ئەوا پارتی لاواز دەبێت ، بەڵام کورد
پێگەیش هەر لاواز دەبێت.
دەبێت ئەوە باش بزانن ئێران حەز بەوە
دەکات کە هەریمی کوردستان بەو شێوە بێت ، چونکە نایەوێت جارێکی تر عێراقی
بەهێزی وەك سەدامی بۆ زیندوبێتەوە حەز بەو کیانە کوردیەدەکات، خوا
هەڵناگرێت حیزبەکانیش باش سنورەکانیان بۆ پاراستوە هیچ کەس ناتوانێت وەك
دەسەڵاتی هەرێم ئاوا سنوری بۆ بپارێزیت ئیتر مالکیو زۆر لای ئێران گرنگ
نیە .. چونکە شەری شیعەی عیراق و ئێران لەسەر مەرجەعیەتی قوم و نەجەفە
ئێران نایەوێت شیعەی عێراقیش بەهێزبێت بۆ ئەوەی مەرجەعیەتی خۆی لاواز
نەبێت..
تورکیا - ئێستا ئەوەندەی تورك چێتی پێگرنگە ئەوەندە سوننە
و شیعەی پێگرنگ نیە، بۆیە پارتی دەبێت بزانێت.. کە تورکیا لە بەر خاتری
دوو پارێزگا بۆ پارتی دەست لە ئابوری ١٦ پارێزگای تری عێراق هەڵناگرێت،
وەك د. محمود سۆارنی دەڵێت، قسەکەی د.محمود تارادەیەکی زۆر واقعیە..
لە کۆتایدا-ئەمریکاش بە دوای بەرژەوەندی خۆیەوەیەتی بێگومان،کەواتە-
پارتی ئاگاداری خۆیبێت باشترە پێگەو مەکانەتی لەناوچەکە لەدەستنەدات،
پێویستە حیزبە کوردیەکان رازی بکات پێش ئەوەی هەر لایەکی تر رازی بکات،
چونکە گۆڕان لە کەمیندایە و پێدەچێت، حەز بەوە یاریە بکات کە بە مالکی
پارتی لاواز بکات.