20/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بارزانی له‌باره‌ی دواكه‌وتنی مووچه‌وه چی ده‌ڵێت؟
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ماوه بۆ درێژكراوه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه قسه ده‌كات.
شوان قه‌لادزه‌یی وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه له‌كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، باسی دۆخی هه‌رێمیان كردووه.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه بارزانی ره‌خنه‌ی له‌سیاسه‌تی یهكێتیو پارتی گرتووه‌و پێی وایه هه‌ڵه‌ی ئه‌وانه كه ئێستا هه‌رێم به‌رگه‌ی دوو مانگ دواكه‌وتنی مووچه ناكات.
به‌رپرسه‌كه‌ی بزووتنه‌وه به ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی راگه‌یاندووه كه بارزانی پێیوایه یهكێتیو پارتی له‌رابردوودا هه‌ڵه‌ی زۆریان كردووه.
د.ع