19/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
دوڕ و مەرجان لەو فەرمودانەی هاوڕان لەسەری شه‌یخان (١)
بسم الله الرحمن الرحيم
خوای په‌روه‌ردگار (سبحانه وتعالى) ده‌فه‌رموێ: {بِالْبَيِّنَاتِ وَالزُّبُرِ وَأَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الذِّكْرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ} (سورة النحل:44). واته پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلى الله عليه وسلم) به‌یانی ئه‌و قورئانه‌ی بۆ خه‌ڵكی كردوه، ئیمام (القرطبي) ده‌فه‌رموێ: (لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ) فِي هَذَا الْكِتَابِ مِنَ الْأَحْكَامِ وَالْوَعْدِ وَالْوَعِيدِ بِقَوْلِكَ وَفِعْلِكَ، فَالرَّسُولُ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مُبَيِّنٌ عَنِ اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ مُرَادَهُ مِمَّا أَجْمَلَهُ فِي كِتَابِهِ مِنْ أَحْكَامِ الصَّلَاةِ وَالزَّكَاةِ، وَغَيْرِ ذَلِكَ مِمَّا لَمْ يُفَصِّلْهُ.(تفسير القرطبي 10/ 109) ئه‌وه‌ی بهموجمهلی لهقورئاندا هاتووه پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلى الله عليه وسلم) بهتهفصیلی باسی فه‌رموه خۆشه‌ویستمان سه‌ڵات و سه‌ڵامی خوای له‌سه‌ر بێ به‌ته‌واوی بۆی ڕوونكردینهوه، چۆن خوای گه‌وره بپه‌رستین و چۆن ده‌توانین بگه‌ین به‌ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره و ببین به‌ئه‌هلی به‌هه‌شت. تاكه ڕێی به‌هه‌شت و ڕازی كردنی خوای په‌روه‌ردگار شوێن كه‌وتنی پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم)، وه هه‌ر كه‌سێكیش ده‌ڵێ من خوام خۆش ده‌وێ و حه‌ز ده‌كا خوای په‌روه‌ردگار خۆشی بوێت باڕێی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بگریته به‌ر، خوای په‌روه‌ردگار (سبحانه وتعالى) ده‌فه‌رموێ:{قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ} (آل عمران: 31).
ئه‌لێره‌وه گرنگی دیراسه كردنی سونه‌ی پێغه‌بمه‌ر (صلىى الله عليه وسلم ) سه‌رچاوه‌ی گرتوه، زانایان فه‌رمویانه: (شرف العلم بشرف المعلوم ) شه‌ره‌ف و گه‌وره‌یی هه‌ر عیلمێك به‌گه‌وره‌یی ئه‌و مهعلومهیه كه‌مه‌به‌سته پێی بگه‌ی، جا چه‌نده پیرۆزه عیلمی سوننه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مهعلومهكهی ناسینی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویسته كه له‌ڕێی ئه‌وه‌وه ناسینی ئاینی ئیسلام و گه‌یشتنه به‌ڕازامه‌ندی خوای په‌روه‌ردگار.
په‌شیمانی به‌دووای هه‌ر چركه‌یه‌كی ژیانت كه تێپه‌ڕی و تێیدا له‌خوای گه‌وره نزیك نابیته‌وه و، مه‌خابنه خه‌رجی ته‌مه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی ببێته مایه‌ی ئاوه‌دانی قیامه‌ت.
وورد بوونه‌وه له‌فه‌رمووده‌كانی پێغه‌بمه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) سه‌ره‌ڕای ئه‌جرو پاداشته‌كه‌ی قایم بوونیشه له ههڵنهخلیسكان بۆ گومڕایی بۆیه پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: {تَرَكْتُ فِيكُمْ أَمْرَيْنِ لَنْ تَضِلُّوا مَا تَمَسَّكْتُمْ بِهِمَا: كِتَابَ اللَّهِ وَسُنَّةَ رَسُولِهِ}. بڕوانه (الْمُوَطَّأ)ی ئیمام مالیك. پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان له‌دوای خۆی ئه‌و دوو سه‌رچاوه‌ی بۆ جێهێشتوین، گومڕاو نابین گه‌ر خۆمانی پێ قایم كه‌ین، قورئانی پیرۆز‌و سونه‌تی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلى الله عليه وسلم).
قورئانی پیرۆز ته‌نها له‌ڕووی مه‌به‌ست و زانینی حوكمه‌كه دیراسهدهكرێ له‌ڕووی سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه له خوای په‌روه‌ردگاره‌وه دابه‌زیوه دیراسه ناكرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قورئان خۆی بۆخۆی به‌ڵگه‌یه‌كه پێویست به‌به‌ڵگه ناكات و عه‌قڵی مرۆڤیش هیچ ڕۆلی نامێنێ گه‌ر به‌ڵگه پێویستی به‌به‌ڵگه له‌سه‌ر بوون هه‌بێ.
به‌ڵام سوننه‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلى الله عليه وسلم) له‌دوو ڕوانه‌وه دیراسهدهكرێ له‌ڕووی راستی گه‌یشتنی فه‌رموده‌كه یا كرده‌وه‌كه بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)، وه له‌ڕوی حوكمی ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی كه سه‌لمێنرا پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمویه‌تی.
بۆیه زانایان به‌دووای فه‌رموده‌كانی خۆشه‌ویستمان گه‌ڕان و كه‌س به‌كه‌س گێڕایانه‌وه تا گه‌یشتۆته خۆشه‌ویست (صلى الله عليه وسلم)، كه ئه‌وه‌ش پێی ده‌وترێ (ئیسناد)، ئه‌و ئیسناده‌ی كه ئومه‌تی ئیسلام جودا ده‌كاته‌وه له‌هه‌موو ئومه‌ته‌كانی تر‌و ئیسنادهكه هه‌نده وورد و هه‌ستیاره‌و هه‌نده به‌ئه‌مانه‌ت فه‌رموده‌كه‌ی خۆشه‌ویست گێڕدرا وه‌ته‌وه، گه‌ر خۆشه‌ویستمان (صلى الله عليه وسلم) له‌كاتی ووتنی فه‌رموده‌كه زه‌رده‌خه‌نه‌یكی كردبێ، ده‌ست به‌ده‌ست ئه‌وه‌ی فه‌رموده‌كه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه گێڕاوێتهوهو ووتویه‌تی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان له‌كاتی ووتنی ئه‌و فه‌رموده‌یه ئاوا زه‌رده‌خه‌نه‌ی كردوه.
پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلى الله عليه وسلم) وه‌فاتی كردوه‌و خۆی له‌نێو ئومه‌ت نه‌ماوه، به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك مه‌به‌ستی بێ بزانێ خۆشه‌ویستمان چۆن ژیاوه هه‌ر له دایك بوونی تا وه‌فات كردنی ئه‌وا زۆر به‌ئاسانی هه‌مووی ده‌دۆزێته‌وه له كتێبی زانایان، یه‌كێك له ڕاستترین كتێب دوای قورئانی پیرۆز كتێبه‌كه‌ی ئیمام (بوخاری)یه، كهبهشایهتی ئومه‌ت ڕاستترین كتێبه له‌دوای ئه‌ویش كتێبه‌كه‌ی ئیمام (موسلیم)ه ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت، كه‌تایبه‌تن به‌گوفتارو ڕه‌فتاری خۆشه‌ویستمان (صلى الله عليه وسلم)، دیراسه كردنی ئه‌و كتێبانه دیراسه‌كردنی ئیسلامه له‌پاكترین سه‌رچاوه دوای قورئانی پیرۆز، هه‌ر بۆیه له‌سه‌ر ڕێی هیدایه‌ته ئه‌و كه‌سه‌ی زانستی شه‌رعی له‌و دوو سه‌ر چاوه‌یه وه‌رده‌گرێ واته كیتاب وسونه‌ت.
پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: {لاَ يَزَالُ نَاسٌ مِنْ أُمَّتِي ظَاهِرِينَ حَتَّى يَأْتِيَهُمْ أَمْرُ اللَّهِ وَهُمْ ظَاهِرُونَ}. (رواه البخاري 4/ 207).
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ (صلى الله عليه وسلم): {لا تزال طائفة من أمتي ظاهرين على الحق حتى تقوم الساعة}. (سلسلة الأحاديث الصحيحة وشيء من فقهها وفوائدها 1/ 539).
ئیمام بوخاری و عه‌بدوڵای كوری موباره‌ك و ئیمام ئه‌حمه‌د فه‌رمویانه: (ئه‌وانه‌ی له‌و فه‌رموده‌یه ئاماژه‌یان پێكراوه ئه‌هلی حه‌دیسن). بروانه (سلسلة الأحاديث الصحيحة وشيء من فقهها وفوائدها 1/ 539 ).
هه‌روه‌ها ئیمام (أبو محمد الحسن بن علي بن خلف البربهاري) ده‌فه‌رموێ: واعلم - رحمك الله - أن العلم ليس بكثرة الرواية والكتب ، إنما العالم من اتبع العلم والسنن، وإن كان قلیل العلم والكتب ومن خالف الكتاب والسنه فهو صاحب بدعه، وإن كان كثیر العلم والكتب). ( شرح السنة للبربهاري ص: 100).
واته زانستی شه‌رعی به‌زۆری گێرانه‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی كتێب نیه، زانا ئه‌و كه‌سه‌یه كه شوێنی زانست و سونه‌ت ده‌كه‌وێ گه‌ر زانستی و كتێبی كه‌م بێ، وه ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی كیتاب و سونه‌ت بێ خاوه‌ن بیدعه‌یه ئه‌گه‌ر چی كتێب و زانستیشی زۆر بێت.
جابۆ ئه‌وه‌ی خۆمان بپارێزین لهبیدعهو بیر‌و بۆ چونی ئه‌م و ئه‌و، چاكتر وایه له‌خزمه‌تی فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست بین (صلى الله عليه وسلم) له هه‌موو فه‌رمووده ساغه‌كان ساغتریش ئه‌و فه‌رمودانه‌ن كه شه‌یخه‌ین واته ئیمام (بوخاری و موسلم) ره‌حمه‌تی خوایان له‌سه‌ر بێت له‌سه‌ری هاوڕان. بۆیه بەگرنگمان زانی گه‌ر ته‌مه‌ن باقی بێت هیچ كۆسپمان نه‌یه‌ته پێش به‌ده‌ربێ له‌توانای خۆمان ئه‌وا بهپیشتیوانی خوای په‌روه‌ردگار تیشك بخه‌ینه سه‌ر كتێبی (اللؤلؤ والمرجان فيما اتفق عليه الشيخان) ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره لهخاوهنهكهی بێت، كه به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی كۆی كردۆته‌وه دوڕهو مه‌رجانه، دڵ و ده‌ره‌ون و ڕه‌وشت ده‌ڕازێنێته‌وه عه‌مه‌ل پێكردنیشی قیامه‌ت ئاوه‌دان ده‌كا. ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره له زانایانی ئیسلام بێت و خوای گه‌وره‌ش ئه‌و ماندوبونه‌مان لێ قبوڵ كات، بیكاته مایه‌ی هه‌ڵوه‌رینی گوناهه‌كانمان، هه‌ر ئه‌و (سبحانه وتعالى) ده‌زانێ باری گوناهمان چه‌نده قورسه هه‌ر ئه‌ویش ده‌توانێ لێمان خۆش بێ.