19/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
کاسی جیهانی 2022 ی قه‌ته‌ر و مه‌رگه‌ساتی هیندیه‌کان
له سه‌رتای بڕیاردانی فیفا بۆ کردنی یاری کاسی جیهانی قه‌ته‌ر له ساڵی 2022 تاکو ئێستا 700 کرێکاری هیندی به هۆی کاری قورس که ڕۆژانه 12 کاتژێر کارکردن گیانیان له‌ده‌ست داوه .
ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی بڵاوی کرده‌وه که هه‌ر ڕۆژه‌و کرێکارێک گیان له‌ده‌ست ده‌دات له دروست کردن و ئاماده‌کاری یاریگاو باڵه‌خانه‌کاندا .
له قه‌ته‌ر 1.2 ملیۆن کرێکاری بیانی هه‌یه که له هیندی و پاکستانی و نیپاڵ و میسری پێک دێت له‌و وڵاته‌دا کارده‌که‌ن .یه‌کیه‌تی بازرگانی جیهانی ڕایگه‌یاند که تا پێش کۆتای کاسی 2022 له قه‌ته‌ر له وانه‌یه 4000 کرێکاری تر گیان له ده‌ست بده‌ن .
کۆی تێچونی ئه‌و یاریه ده‌گاته 123 ملیار دۆلار له قه‌ته‌ر .یاریه‌ک که قه‌ته‌ر شانازی پێوه ده‌کات و کرێکاری هیندی خوێنه‌که‌ی ده‌دات و جیهانیش سه‌یری شه‌ق به‌شه‌قێنی تۆپه‌که ده‌کات ئاخۆ تۆپ له ساحه‌ی کێدایه .