18/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
قه‌یرانی دارایی هه‌رێم ده‌ره‌نجامه یان قۆناخ ؟
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌دی ده‌كرێت له‌نه‌مانی پاره له بانكه‌كانداودواكه‌وتنی مۆچه كه‌حاڵه‌تێكی ترس ودڵه‌ڕاوكه‌ی لای زۆرێك به‌دی هێناوه به‌بۆچونی من هه‌م ده‌ره نجامی بێ پلانی وكه‌م ته‌رخه‌می ئیداره‌ی هه‌رێمه وله‌هه‌مان كاتیش‌دا قۆناخێكی داسه‌پاوی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیه كه‌ده‌بێت دانیشتوانی هه‌رێم به‌نابه‌دڵیش بێت ئه‌و قۆناخه ببڕن .
هۆكاره‌شاراوه‌كه‌ی قه‌یرانی بوجه‌ودارایی هه‌رێم به‌ڕای من ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی وڕاگرانی سه‌رنویشت سازیی كوردستان سیاسه‌تێكی نادیاروناشه‌فاف وناداد په‌روه‌ریانه‌یان هه‌یه له‌مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ دۆزی ڕه‌وای كورد دا وبه‌شه‌رمه‌وه تاوتوێی ده‌كه‌ن كه‌ئیعتیبارات وتێبینی گه‌ل و وڵاتانی تر به‌هه‌ند وه‌رده‌گرن ومافی ڕه‌وای كورد ده‌كه‌نه قوربانیان .
بۆئه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌كه‌م ڕونتر بێت ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌م كه‌پاش ڕاپه‌ڕینه كه‌ی به‌هاری 1991 وپاك كردنه‌وه‌ی سه‌رزه‌مینی كوردستان نه‌ك نه‌یانهێشت گشت ناوچه‌كان پاكسازی بكرێت به‌ڵكو ئه‌وه‌شیان پێ ڕه‌وانه‌بینین كه‌ئیداره‌ی ناوچه‌ئازادكراوه‌كان بكه‌ن تاكو ئه‌وسیناریۆ دڵته‌زێنه‌نمایش نه‌كرێت كه‌ناونرا كۆڕه‌و, ئه‌وه‌بوچه‌ند ئاهه‌نگێكی گۆرانی له‌ئه‌وروپا به‌رپا كراوچه‌ند چالاكیه‌كی تری خێرخوازیان نواندكه‌به‌وه‌ش به‌زه‌یی نێوده‌وڵه‌تیان جوڵاند بۆئه‌وه‌ی بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تی غیره‌ت بیگرێت وپرۆژه‌ی پاراستنی دانیشتوانی هێڵی 36 بێته كایه بۆ ئه‌وگه‌له‌ی ساڵه های ساڵه قوربانی ده‌دا وله‌كۆتاییدا دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر چه‌تری چه‌كوشی ئاماده‌دا بێ خه‌م ئۆقره‌ی گرت .
ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم ئێسته‌ش هه‌مان سیاریۆیه به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان فاكته‌ره‌كان جیاوازن وله‌جێی مرۆیی بونی هۆكاره‌كان ئه‌مجاره‌یان ئابوری هاتوه‌ته‌كایه‌ونه‌وتی كوردستان وه‌رقه‌یه‌كی به‌هێزه له‌گۆڕینی نه‌خشه‌ی سیاسی وجوگرافیای ناوچه‌كه وئیتركاتی ئه‌وه هاتوه چیتربه‌بوجه بڕین هه‌ڕه‌شه له هه‌رێمی كوردستان نه‌كرێت وهه‌رێمی كوردستان له‌م نزیكانه له‌ڕوی ئابوریه‌وه سه‌ربه‌خۆی ئابوری ده‌بێت وه‌ك جیابونه‌وه‌ی ئابوری له عێراق كه‌ئه‌وه‌ش داهێنانێكی نوێیه له‌سیسته‌می فیدڕاڵی كه‌له‌سیسته‌مه‌كه‌ی ئیمارات پێشكه‌وتو ترده‌بێت ,دیاره‌ئه‌وه‌ش بۆخۆی جۆرێك قوربانی دان وباجی قورسی ده‌وێت كه‌بۆسه‌رگرتنی په‌ڕینه‌وه له‌م قۆناخه به‌سه‌لامه‌تی پێویستی به‌یكده‌نگی وهاوهه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كان وپلان ولێبڕانی به‌رپرسان ونه‌فس درێژی زیاتری جه‌ماوه‌ری كوردستان هه‌یه .
ئه‌وهۆكارانه‌ش كه‌په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به‌خۆمانه‌وه هه‌یه ئه‌وحاڵه‌ته هه‌ژاندنه‌ی ئابوریه‌یه كه‌كتوپڕ هه‌رێمی گرته‌وه وپاش ئه‌و بوژانه‌وه كتوپڕی وزۆرهه‌ڵچونه كه‌خۆشگوزه‌رانی وپاره زۆری وكرانه‌وه‌ی بێ سنوربه‌ڕوی ده‌ره‌وی وڵات‌دا جێگای چاوه‌ڕوانی نه‌بو كه هه‌ژانێكی وه‌ها بێت به‌دویدا به‌تایبه‌تی له كاتێكدا به‌رایی زێڕی ڕه‌شی هه‌رێم نزیكه بكه‌وێته بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه .
ئه‌وهه‌ڵكشانه ئابوریه كتوپروبێ به‌رنامه‌ییه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه ئه‌نجامه‌كانی دیاربو كه‌له‌سه‌ربنه‌مای فره‌خه‌رجی وهه‌ڵه‌خه‌رجی وگوێ نه‌دان بو به‌پاشه‌كه‌وت بو , ئه‌وهه‌مو موچه‌خۆره كه‌زۆربه‌ی بێ به‌رهه‌مه‌و له‌به‌رانبه‌ریشدا هه‌ڵكشانی بێ مانای نرخه‌كان ئه‌ویش نه‌ك بۆ به‌روبوم وبه‌رهه‌می ناوخۆیی به‌ڵكو بۆهێنانی گشت پێداویستی وهاورده لاوه‌كیه‌كانیش له‌ده‌ره‌وه كه هه‌مو سوده‌كان به‌سه‌رمایه‌شه‌وه ڕه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌روده‌روه‌ی دورونزیك كران , خوابكات ئه‌وكاره‌ش هه‌ڕه‌مه‌كی بوبێت وبه‌رنامه بۆداڕێژراو نه‌بوبێت كه‌ئه‌وكات ئاسه‌واره‌كه‌ی كاریگه‌ره‌ودرێژ خایه‌ن ترده‌بن وچاره‌سه‌ریه‌كانیش ئاسان نابێت .
خۆئه‌گه‌ربه‌وردی سه‌رنجی گشت كاروچالاكیه‌كان بده‌ین ده‌بینین زۆربه‌ی ئه‌وانه بۆخه‌رج كردن وبه‌هه‌ده‌ردانی سامانی وڵاته وزۆركه‌م له‌پێناوی به‌رهه‌م هێنان وپاراستنی سه‌رمایه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه زۆربه‌ی پرۆژه‌كانی به‌رهه‌مهێنانیش ده‌چێته گیرفانی قوڵی سه‌رمایه‌ده‌رانه‌وه وئه‌وهه‌موشاروَچكه‌یه‌دروستكراوه‌به‌بێ گوێپَدانی جیدی به ماسته‌رپلان وكاره خزمه‌تگوزاریه‌كان وله‌به‌رانبه‌ریشدا پشتگوێ خستنی گونده‌كانی كوردستان كه‌سه‌رچاوه‌ی دارایی سروشتی وژینگه پارێزی وسوك كردنی قه‌یرانی نیشته‌جێكردن بون , ,بازاڕه‌كانی كوردستانیش بوه‌ته كێڵَگه‌ی تاقیكردنه‌وه به‌رهه‌مه ده‌ره‌كیه كان به‌بێ حساب كردن بۆ ئاسه‌واره ئابوری وته‌ندروستی وهه‌ستی سه‌ربه‌خۆیی وگرفته‌كانی تری ئه‌م حاڵه‌ته .
دیاره موچه زیاد كردنی بێ پلانی ستراتیژی وله‌به‌رانبه‌ریشدا زیاد كردنی به‌رده‌وامی نرخه‌كان به‌وشێوازه بێ مانایه‌ی كه‌هه‌یه جگه‌له‌وه‌ی توێژێكی قه‌باره‌گه‌وره‌ی هه‌ژاری له كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا دروست ده‌كات كه‌ده‌بنه بارێكی قورس وگران وكێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وئه‌منی به‌دوی خۆیدا ده‌هێنێت له‌هه‌مان كاتیش‌دا هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته سه‌رزه‌مینێكی پێوانه‌یی له گرانیدا كه گه‌شتیاران وبه‌رهه‌مهێنه‌ران خۆیان دورده‌گرن لێی.
له‌كۆتایی ئه‌م بابه‌ته‌ش دا پێویسته ئاماژه به‌وه‌بكه‌م كه ئیسته‌ی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌سیسته‌مێكی دارایی وبانكی به‌هێزهه‌یه كه‌بگونجێت له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وپێچه‌وانه‌ی بنه‌مائایینیه‌كانی دانیشتوانی هه‌رێم نه‌بێت وسه‌رمایه‌دارانیش به‌متمانه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن تاكوقه‌یرانی دارایی گه‌وره‌تر ڕونه‌دات چونكه ئه‌م بارودۆخه‌ی هه‌رێم كاریگه‌ریه‌كانی تاقی كردنه‌وه‌ی زیاتر پێوه دیاره.