18/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
دكتۆر موسه‌نا: به‌فاروق ره‌فیقم وت كوڕی خه‌ڵك به‌كوشت مه‌ده
دكتۆر موسه‌نا ئه‌مین ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌فاروق ره‌فیقی وتووه كوڕی خه‌ڵك به‌كوشت مه‌ده.
له‌میانی كۆڕێكدا له‌سه‌ر رووداوه‌كانی 17ی شوبات كه ئه‌مرۆ له‌قاوه‌خانه‌ی كولتوری به‌رێوه‌چوو، دكتۆ موسه‌نا ئه‌مین ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه فاروق ره‌فیق به‌كه‌ڵكی سیاسه‌ت نایه‌ت‌و هیچ له‌وباره‌وه نازانێت.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه ئه‌و له‌سیاسه‌ت نازانێت‌و پێویسته له‌یه‌كێك له‌بواره‌كاندا خۆی بدۆزێته‌وه.
وتیشی (كاتێك له‌سه‌رای ئازادی بووین‌و له‌سه‌رده‌ومی خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوباتدا، دوای قسه‌ی كۆمه‌ڵێك گه‌نج ده‌كه‌وت كه له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه ره‌وانه كرابوون، ئه‌و زۆر زوو ده‌كه‌وته ژێر كاریگه‌ری قسه‌ی ئه‌م‌و ئه‌و، جارێكیان هات وتی كاكه ئاوا نابێت با گه‌نجه‌كان هان بده‌ین بچنه پێشه‌وه‌و به‌ردبارانی چه‌ند شوێنێك بكه‌ن، منیش وتم كامه وازبێته بۆ خاتری خوا كوڕی خه‌ڵك به‌كوشت مه‌ده، به‌و جۆره نابێت).
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا دكتۆر موسه‌نا ئه‌مین له‌باره‌ی فاروق ره‌فیقه‌وه وتی (ئێمه ده‌زانین ئه‌و پیاوه كه‌سێكی رۆشنبیره‌و خه‌باتی كردووه‌و رۆڵی باشیشی هه‌بووه له‌خۆپیشاندانه‌كاندا، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌و جۆره قسه له‌سه‌ر 17ی شوبات ده‌كات).
د.ع