لەخزمەت ئیمامی شافعی لە كتێبی (الرسالە) ١.
18/02/2014 نوسەر: bzavpress

لەخزمەت ئیمامی شافعی لە كتێبی (الرسالە) ١.


یەكێك لەهەنگاوە زۆر ترسناكەكان كە هەستی پێدەكرێ، پشتگوێ خستنی رۆلی زانایانی ئاینیە لە حالی بوون لەكیتابی خوای گەورە و فەرمودەكانی پێغەمبەری خۆشەویستمان صلی الله علیه وسلم.
واتە هەوڵەکان تەنها بۆ ئەوە نیە زانایان داببڕن لەواقیع بەڵکو هەڵدەدرێ خەڵکی دور بخرێنەوە لەو بنچینەوە بنەمایانەش کەزانایان ئاماژەیان پێکردوە بۆ حاڵی بوون لەکیتاب و سوننە.
دور لە(زانایان و مەنهەجیەت) لەحالی بوون لەكیتاب و سوننە بێگومان دەبێتە مایەی سەرهەلدانی بۆچونی سەقەت كە دواتر بەگرتنە چەند (كۆرە رێگایەك) كۆتایی پێدێ كە بێگومان دەبێتە هۆی پەرت كردنی ووزەكان و كێشەی زۆریشی لێدەكەوێتەوە.
خوای پەروەردگار لەقورئانی پیرۆزدا فەرمانی پێكردوین گەرنەمانزانی بگەرێینەوە لای ئەهلی عیلم كە ئەهلی زیكرن و ئەهلی زیكر كە ئەهلی عیلمن.

{وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ إِلَّا رِجَالًا نُوحِي إِلَيْهِمْ فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ (43)} [النحل: 43]
{وَمَا أَرْسَلْنَا قَبْلَكَ إِلَّا رِجَالًا نُوحِي إِلَيْهِمْ فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ (7)} [الأنبياء: 7]
زۆرێك لەكۆرە رێگاكان لەبۆچونی سەقەت سەرچاوەیان گروتوە، حالی بوون لە(قورئان و بەیانی سوننە بۆ قورئان و ئیجتهاد لە قورئان وسوننە) هەموو ئەو بابەتە هەستیارانە پێوست بەو ئامرازانە دەكات كە زانایان ئاماژەیان بۆ كردوە كەبەوانەوە دەكرێت لەكیتاب و سوننە حالی ببین.
خەواریج و مورجیئەو موعتەزیلەو قەدەری و جەبری... هەموو ئەوانە نەیانتوانیوە بەشەكانی وێنەكە بخەنە چوارچێوەكەی بۆیە وێنەیەكی شێوێنراویان لەبەر دەستە.
یەكیك لەو هەنگاوانانی كەدەبێ بنرێ و بۆئەوەی ئەو رابونە ئیسلامیەی لەئارادایە بەچەپ و راستەوە هەلنەخلیسكێ ... گەرانەوەیە بۆ سەرچاوە كان ...
گەرانەوە بۆزانایان لەشێوازی حالی بوون لە كیتاب وسوننە...
دەزانم لەسالی 1435 كۆچی دەژین و دەشزانم ئامرازەكانی هاوكیشە چەند ئامرازیكی دیاری كراون و ژمارەكان دەگۆرێن.
بۆیە ئەو كەسەی دەلێ ئامرازی ( + ) بەكەلكی ئەو سەر دەمە نایەت لەبەر ئەوەی چەند هەزار سالێك بەكار بەر لەئیستا بەكار هاتوە ... وەكو ئەو كەسەم دێتە بەرچاو كە دەلێ دەبێ چ سودێك لەزانایەك وەرگرین كە بەر لە هەزار سال ژیاوە .
لەچەند نوسینێكی داهاتوو بەپشتیوانی خوای گەورە دەچینە خزمەت ریسالەكەی ئیمامی شافعی و چەند بابەتێك هەلدەدەینەوە..
چۆنیەتی حالی بوون لەكیتابی خوای گەورە ....
چۆنیەتی حالی بوون لە سوننە ....
فەمودەی ئاحاد ...
ناسخ و مەنسوخ و ...
زۆری تر هەموش لەدیدو تێروانینی ئیمامی شافعی رەزاو رەحمەتی خوای لێبێ .