سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا رایگەیاندووە، بەهۆی ئەنجامدانی كودەتاوە جارێكی تر میسر گەڕایەوە بۆ حوكمڕانی كردنی سەربازی و ئەو ڕژێمەی ئێستاش حوكم دەكات زۆر لەڕژێمەكەی موبارەك سەركوتكار ترە.
(جێمی كارتەر) سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا لەمیانەی نووسینی ووتارێك لەبارەی رەوشی سیاسی ئێستای میسرو بڵاوكردنەوەی لەلایەن پەیمانگەی كارتەر باسی لەوەكردووە، ڕژێمی كودەتاچی ئێستای ئەو ووڵاتە نەیارەكانی و رۆژنامەنووسەكانی سەركوت دەكات، بەتایبەتی لەكاتی بەڕێوەچوونی ریفڕاندۆم بۆ دەستوورە نوێكەیان لەمانگی رابردوو.
سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا نووسیویەتی، ئێستا لەمیسر دەسەڵات لەدەستی سوپای ووڵاتەو پێشبینیشی كردووە، بارودۆخەكە زۆر لەوە خراپتر بێت كەپێشبینی دەكرێت.