17/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕازی شه‌و
شه‌و خه‌ڵه‌وه‌تگای ڕۆحی ماندووی سه‌فه‌ری ژین
ئه‌ی كوانووی نورینی پشكۆی گه‌شی ئه‌سرین
ڕۆحمان تینووی گری عه‌شقێكی به تینه
تۆش ژوانگه بۆم كه‌رنه‌ڤاڵی ئه‌وینه
رۆژ كه گۆڕا به دۆزه‌خی سووتانی گیان
بۆ خه‌ونه‌كان بویه گڵكۆ و گۆڕستان
شه‌و ده‌مێنێ بۆ مینبه‌ری پێناسه‌ی بوون
بۆ ڕوان و بۆ سوتان و بۆ سه‌وز بوون
وه تۆش ئه‌ی شه‌و ئه‌ی هه‌وارگه‌ی خێڵی ئه‌وین
ئامێزی میهرت واڵا كه ، ئێمه تامه‌زرۆی شه‌و ڕه‌وین
تا له ئه‌قسای ئه‌م ژینه‌وه ، ڕۆح هه‌ڵكشێ به‌ره و ئاسمان
جاڕی ڕه‌هابوونی خۆی دا له ده‌ست كۆت و به‌ندی تاوان
له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌شیدا جوانی پرژێنی ژین بكا
گوڵستانی به‌را ئه‌تیش به هه‌ناسه‌ی په‌رژین ئه‌كا