17/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕۆچونی خاکی به‌ریتانیا
به هۆی زۆری ئه‌و بارانه‌ی که ئه‌م ساڵ ڕووی له باشووری به‌ریتانیا کردوه زریان و لافاوێکی زۆر دروست بووه‌و زه‌ره‌دو زیانی ده‌یه‌ها ملیار پاوه‌ندی گه‌یاندوه له‌گه‌ڵ داپۆشینی زۆربه‌ی کێڵگه کوشتوکاڵی و تێکدانی سه‌یرانگاو جێگا گه‌شت و گوزاریه‌کان .
به‌ڵام له هه‌مووی ترسناکتر ئه‌وه‌یه که خاکی به‌ریتانیا توشی ڕۆچون بوه‌و هه‌ندێک جێگا ڕۆچوووه .
به‌ریتانیا له زووه‌وه کێشه‌ی ڕۆچوونی زه‌وی هه‌یه به هۆی زۆری باران که ساڵانه ده‌گاته 10/15 هه‌زار میلیتر باران .
له‌نده‌ن له‌و مه‌ترسیه دوور نیه بۆیه له ساڵانی زووه‌وه حوکمه‌تی به‌ریتانیا به هۆی ده‌رهێنانی ئاوی ژێر زه‌وی به‌رده‌وام له چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته‌دایه که له داهاتوودا مه‌ترسی ڕۆچوونی زیاتری لێده‌کرێت .