17/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پێشنیارێك بۆ لایەنە ئیسلامیەکان
بۆ بەڕێزان : مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەى ئیسلامى
بۆ بەڕێزان: مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی
هەردوودەزگای هەڵبژاردن لە / بزوتنەوی ئیسلامی / کۆمەڵی ئیسلامی
السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە :
ئَێمە وەک دەستەیەک لەڕۆژنامەنوسان و گەنجان و خەمخۆرانى ئەم ڕابوونە ، بە پیویستمان زانى چەند ڕوون کردنەوەیەک بخەینە ڕوو سەبارەت بەپرۆسەکانى هەڵبژاردن و شێوازیکى نوێ لەڕیکلام کردن لە کاتى بانگەشەى هەڵبژاردندا ، ڕەچاوکردنى ئەو درووشم و شیعارانەى کەپێویستە بۆ ئەم پرۆسەیە وەک حیزبێکى ئیسلامى دەبێت پێوەرە ئاینى و درووشمە پیرۆزەکان پاریزگاریان لێ بکرێ، لە شوێن و جێگاى خۆى دا بەکار بهێنرێت ، هەر بۆیە سەرنجتان ڕادەکێشین بۆ چەند خاڵێك
* بەکارنەهێنانى ووشەى ((لا إلە إلا الله )) لەسەر پۆستەرات و لافیتە ، لەجێگاى ئەو دا تەنها لۆگۆیی فەرمى حیزب دابنرێ ، چونکە زۆر جار ئەم پۆستەرانە لە لایەنى نەیارانى و ڕکابەرانى حیزبەوە لێدەکرێتەوە ، زۆرجاریش بەهۆى نەزانین و خراپ هەڵواسینەوە دەکەوێتە ژێر پێ و شوێنى نەشیاوەوە.
* بەرزکردنەوەى ئاڵا و هەڵواسین لەم جۆرە پرۆسانەدا ، تەنها لەکاتى ئاهەنگ و ئاپۆرای ئَۆتۆمبیل ڕێگەی پێبدرێ ،چونکە لەم کاتانەدا دەتوانرێ پارێزگارى لێبکرێ نەکەویتە ژێر پێ و یان کەوتنى لەزەوى دا ،بە پێچەوانەوە لکاندنى ئەم درووشمە بە پۆستەر لافیتەکان و هەڵواسینیان بە دیوار و شوێنە گشتییەکان ،هیچ گرنتیەک نییە بۆ پاراستنى ئەم درووشمەوە لە کوتایشدا بەزیانى هیزە ئیسلامیەکە تەواو دەبێت .
* داوا لەهەموو کاندیدە بەڕێزەکان دەکەین لەکاتى درووست کردنى پۆستەرەکانیان تەنها لۆگۆىەك بەکاربهێنن کە ئایەتی قورئان و (لا الە الا الله محمد رسول الله ) ی تیادا نەبێت، چونکە ڕوون وئاشکراییە زۆر جار ئەو پۆستەرانە دەکەونە بەر دڕاندن ولێکردنەوە ، ئەوکاندیدە بەڕیزانەش نەک ناتوانن دەنگ کۆبکاتەوە بەڵکو زۆرجار بەزیان بۆخۆیی وحیزبەکەى کوتایی دێت و رق و کینەش لاى هاوڵاتیان درووست دەکات و لەلایەکى تریشەوە نەیاران و ڕکابەرکانیان وەک چەکێک بەکارى دێنن لە بەرامبەریان.
* ئاشکرایە لاى بەڕیزتان بەیداغى ((لا الە الا الله محمد رسول الله)) هەموو مسوڵمانیک بەدروو شمى خۆى دەبێت قبوڵى کات، هەر بۆیە ئەێڵ لەوەدایە ئەبێت کار بکریت بەکرداریی بۆئەوەى ئەم درووشمە لەژیانى تاکى کۆمەڵگەو دەسەڵات ڕەنگ بداتەوە، کەواتە بەم پێیەش جێگای شانازییە حیزبێکى ئیسلامى هەڵگرى ئەم ئاڵاییە بێت، هەر بۆیە پێویستە لەکاتى هەڵبژاردنەکاندا تەنها لۆگۆیی حیزب بەکاربیهنریت لە پۆستەر و لافیتەکاندا ،تاوەکو زیاتر بیسەلمێنیت ئامانجى گەورەترت هەیە لەبەرز کردنەوەى ئەم درووشمە، نەک بۆ ڕیکلامێکى کاتى بانگەشە.
* پێویستە دەزگای هەڵبژاردن و سەرکردایەتى هەردوو لایەنی ئیسلامی ( بزوتنەوە + کۆمەڵ )ی ئیسلامی، بەباشی بیر لەم پرۆژەیە بکاتەوە ، بەبێ هیچ شەرمێک ،چونکە ئەو خاڵانەی کەباس کراوە لەم پرۆژەیەدا ، بۆ زیاتر پاراستنى درووشمەکانى ئاینە و پیویستە لە ئێستادا ئەم جۆرە بڕیارانە بدرێ، نەک لە داهاتوودا، لەبەر لۆمەی ڕکابەرانى یاخود واقیع پێی جێبەجێ بکات، ئەم قسانەی ئێمەش مانای ئەوە ناگەیەنێت کەپشت لەبەیداغى ((لا الە الا الله محمد رسول اللە)) و درووشمە پیرۆزەکانى تر بکەین، بەڵکو بەپێچەوانەوە زیاتر پابەندمان دەکات بەو بنەما نەگۆڕانە .
لەگەڵ ریزو هیوای سەرکەوتنتان بۆدەخوازین، دەستەیەك لە گەنجان و خەمخۆرانى ڕابوونى ئیسلامى لە چەمچەماڵ .