لە دەربەندیخان ماوەی دوو مانگە خوێندکاران دەرماڵەیان وەرنەگرتووە و بڕی (100000)یشیان لێ وەرگیراوە
16/02/2014 نوسەر: bzavpress

لە دەربەندیخان ماوەی دوو مانگە خوێندکاران دەرماڵەیان وەرنەگرتووە و بڕی (100000)یشیان لێ وەرگیراوە


ئەوە بۆ زیاد لە دوو مانگ و نیو دەچێت پیچەوانەی تەواوی پەیمانگاکانی کوردستان ئێمە خوێندکارانی قۆناغی یەکەم  دەرماڵەمان وەرنەگرتوە و بە ناوی تەئمیناتی داخلییەوە دووبارە پێچەوانەی هەموو پەیمانگاکان بڕی (100000)دینارمان لێ وەرگیراوە،(ئەمە ووتەی خوێندکاریکی بەشی ڕووپێوی یە).
سەبارەت بەم کێشەیە بزاڤ سەردانی بەشی بەشە ناوخۆیی کرد،بەڵام ئەوان ئامادەی لێدوان نەبوون و رایانگەیاند کە پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە و پەیوەندی بەبەشی داراییەوە هەیە،لەسەر داوای بەشی بەشە ناوخۆیی پەیامنێری بزاڤ سەردانی بەشەی دارایی کرد،بەلام دووبارە و بە بیانویی نەبووی مۆڵەتی قسەکردن لەلایەن ڕاگرەوە ئەوانیش هیچ لێدوانێکیان بۆ بزاڤ نەدا و داوایان لە پەیامنێری بزاڤ کرد کە مۆڵەتی قسەکردنیان لە ڕاگر بۆ وەربگرێت،پەیامنیری بزاڤ سەردانی عەمید ی کرد،بەلام عەمید لەوێ نەبوو،بەمەش دوایی چەند هاتو چوون هیچ لێدوانێکمان دەست نەکەووت.
خوێندکارێکی بەشی کارەبا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت هەڕەشەی ئەوەی کرد کە ئەگەر بیت و ئەم هەفتەیە دەرماڵە وەرنەگرن ئەوا بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن و دەست دەکەن بە خۆپیشاندان،هەروەها داواشی کرد کە هەرچی زووە بێن بەدەم داواکەیانەوە.
خوێندکاریکی دیکەی بەشی ڕووپیوی کە بەهەمان شێوە ناوەکەی لەلای بزاڤ پرێس پارێزراوە سەرسوڕمانی خۆی نیساندا کە بۆچی خوێندکارانی تەواوی زانکۆ و پەیمانگاکان دەرماڵەیان وەرگرتوە جگە  لە خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان!