16/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
جیاوازی شیری منداڵی کوڕ و کچ
ده‌بێت جیاوازی بکرێت له پێدانی شیر له نێوان کوڕ و کچدا، که چۆن جیاوازی ڕه‌گه‌ز هه‌یه له نێوانیندا.
دکتۆره کاتیی هند له زانکۆی هارڤارد له ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت له دوای توێژینه‌وه‌یک له‌سه‌ر به‌چکه‌ی مه‌یمون بۆم ده‌رکه‌وت که نێره‌ی مه‌یمون شیره‌که‌ی پڕه له پرۆتین و مێیه‌ی به‌چکه مه‌یمون شیره‌که‌ی که ده‌یخوات له دایکیه‌وه پڕه له کالسیۆم ، بهوپیه ده‌توانین که هه‌مان توێژینه‌وه‌و تاقی کردنه‌وه له سه‌ر شیری منداڵ بکه‌ین و وه هه‌مان ئه‌نجامان ده‌ست ده‌که‌وێت که ده‌بێت جیاوازی بکرێت له‌و شیره‌ی که ده‌درێت به‌و منداڵانه‌ی که دایکیان شیریان پێنادات و نابێت هه‌مان شیر بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به کاربهێنرێت .
دکتۆره هند ده‌ڵێت که چۆن جیاوازی هه‌یه له نێوان عه‌ره‌قه‌ی پیاو وئافره‌ت به هه‌مان شێوه‌ش جیاوازی هه‌یه له شیر پێدان ، وه هه‌ر ئافره‌ته‌و جۆره شیرێک ده‌دات که ناگونجێت که دایکه‌که کوڕی هه‌یه‌و شیر بدات به منداڵیکی کچ ، ئه‌گه‌ر بێت وشیر بدرێت به منداڵی کوڕ ده‌بێت خه‌ستیه‌که‌ی زیاتر بێت له شیری کچ ، چونکه کوڕ پێویستی به شری به‌هێز تر هه‌یه تاکو کچ .
به پێی ئه‌و هه‌موو مادانه‌ی وه‌ک شه‌کر و چه‌وری و ڤیتامین و کانزا‌کان و وزه‌کانی له شیری دایک دا هه‌یه ده‌بێت دایکێک خۆی به تاوانبار بزانێت که شیری خۆی نه‌دات به منداڵه‌که‌ی .،دکتۆره هند ده‌ڵێت له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین که شیرێک به‌رهه‌م بهێنین که بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز وه‌ک یه‌ک بگونجێت به‌ڵام جارێ مه‌حاڵه.