وڵات
16/02/2014 نوسەر: bzavpress

وڵات




شاعیرێك لەشیعرێکیدا دەڵێ من بێدارم ئەم شەو
ئەوشەوێکەباسی ئەکات من لەشەوداهەرنیمە خەو
خۆزگەخەمی منیش وەك ئەویارێکی بێ وەفا بوایە
ئازارودەردەسەری دڵ ئەم خستەسەر چاوبەخوایە
تامنیش وابەئاسانی لە دێریکابمدایە بەنێوچاویدا
بەتۆمەتی بێ وەفای بم دایە بەسەر ناوێدا
من چیبکەم پەری عیشقی تۆچاوەڕێ ی دەوڵەتی تۆیە
سنورت دیاری کراوەلەحەمرین هەتا زاخۆیە
دڵدارەکەم من هەموو ڕۆژ تێرتێر ئەروانم بۆ باڵات 
خاك وئاڵاو مێژووت دیارن هەرئەڵێن کەی دێ کاك وڵات
هێندە جوانیت لەبەختی من نەك چوار دەور بەڵکو گشت جیهان
ئاوات ئەخوازن کەی دابێت بچیتە باوەشی ئەوان 
بەڵام خەیاڵیان بەتاڵە تایەك کۆرپەلەی کورد مابێ
تۆهەردڵدارەکەی کوردی ئەی کوردستان تاکۆتایش ئەبێ وابێ