15/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
باسێك له باره‌ی ده‌سته‌و تاقمه ئیسلامییه‌كان - (الفرق الاسلامیة)
به‌شی یه‌كه‌م
الحمدلله، والصلاة والسلام علی رسولله وعلی آله وصحبه ومن والاه..
سه‌ره‌تا پێم باشه وه‌ك پێشه‌كییه‌ك بۆ ئه‌م بابه‌ته‌یه، چه‌ند خاڵێك بخه‌ینه ڕوو، تا انشاء الله به‌چاو ڕۆشنییه‌وه بچینه ناو بابه‌ته‌كه‌وه.
خوێنه‌ری به‌ڕێز:
پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلی الله علیه وآله وسلم) ئاگاداری كردووین كه ئوممه‌ته‌كه‌ی ده‌بێته (73) ده‌سته‌وه‌و هه‌مووی ده‌چێته دۆزه‌خه‌وه ته‌نها یه‌ك ده‌سته‌یان نه‌بێ كهڕزگاری ده‌بێ و ناچێته دۆزه‌خه‌وه، ئه‌ویش ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ته، وه‌ك خۆی ده‌فه‌رموێ: ئه‌وه‌ی كهناچێته دۆزه‌خه‌وه ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر یاسای من و هاوهلاَنمه (ما انا علیه واصحابی) صحیح سنن الترمذی (3139). به‌هه‌رحاڵ زانایان (چ كۆن ، چ تازه) جیاوازیان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و (72) به‌شه‌یه، كێن و ده‌توانرێ دیاری بكرێن ؟ بهلاَم ده‌رباره‌ی ( تاقمی سه‌ركه‌وتوو ) ( الطائفة المنصورة ) جیاوازییان نییه‌و دیاری كراویشه كه كێن و پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان (صلى الله عليه وسلم) خۆی باسی لێوه كردوون. بهلاَم پێش ئه‌وه‌ی بچینه سه‌ر ئه‌و باسه‌یه، چه‌ند یاسایه‌ك باس ده‌كه‌ین كه (جمهوری سه‌له‌ف) له‌سه‌ری یه‌ك ده‌نگن:
1) بوونی جباوازیی و ڕای جیا جیا له‌ناو ئه‌م ئوممه‌ته‌دا شتێكی جێگیر‌و بڕاوه‌یه‌و قورئان و سوننه‌ت یه‌كلایان كردوَتهوه.
2) پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه واله وسلم) دیاری كردووه كه‌ئه‌و تاقمه تیاچووانه (72) به‌شن و ئه‌وه‌یشی كهڕزگاری ده‌بێ یه‌ك به‌شه.
3) پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلی الله علیه وآله وسلم) دیاری كردووه كه‌ئه‌و تاقمه ڕزگار بووه ئه‌وانه‌ن كه به پوخته‌یی ده‌ستیان به‌قورئان و سوننه‌ته‌وه گرتووه.
4) ئه‌و تاقمه تیاچووانه ئه‌هلی ئاگرن و بهلاَم هه‌ر هه‌موویان به‌هه‌تاهه‌تایی له‌ئاگردا نامێننه‌وه، واته:( هه‌ندێكیان به هه‌تا هه‌تایی له‌ئاگردا ده‌مێننه‌وه‌و هه‌ندێكیان نامێننه‌وه).
5) دیاری كردنی گروپ و تاقم و بڕینیان به‌سه‌ر ئه‌و ( 27) به‌شه‌یه‌ی كه له‌فه‌رمووده‌كه‌دا هاتووه شتێكی ناره‌وایه‌و ده‌مدانه له‌كاره نادیاره‌كان، به‌و مه‌رجانه نه‌بێت، كهزاناو پێشینانمان دایان ناوه.
گرنگی و بایه‌خدانی ئیسلام به‌یه‌كبوون و یه‌كڕیزیی و دووره په‌رێزی له‌په‌رته‌وازه‌یی وجیابوونه‌وه:
شێخ الاسلام – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ- ده‌فه‌رموێ:( پایه‌و ئه‌ساسی هه‌موو شتێك پابه‌ندبوونه بهعههدو په‌یمانی خواوه، وه نابێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاژاوه‌و په‌رته‌وازه‌یی ببێ، وه هه‌ر به‌مه‌ش خوای گه‌وره له‌كتێبه‌كه‌یدا وه‌سیه‌تی بۆ كردوین.
وه پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش (صلی الله علیه وآله وسلم) له‌چه‌نده‌ها شوێندا ته‌ئكیدی كردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر یه‌كڕیزیی و ته‌بایی له نێوان موسڵماناندا، وه‌ك ئه‌م فه‌رموودانه كه ده‌فه‌رموون:
1- (وعلیكم بالجماعة, فان ید الله علی الجماعة) رواه الحاكم واحمد وصححه الالبانی (رحمه الله). واته: (ده‌خیل سه‌د ده‌خیل له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی موسوڵماناندا بن، چونكه به‌ڕاستی ده‌ستی خودا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی موسوڵماناندایه).
2- (فان الشیطان مع الواحد، ومع الاثنین أبعد) ئه‌م ڕیوایه‌ته‌ش له‌درێژه‌ی فه‌رمووده‌كه‌ی پێشوودا هاتووه. واته:(به‌ڕاستی شه‌یتان ده‌ست و په‌یمانی له‌گه‌ڵ ته‌نها كه‌س دایه، بهلاَم به‌دوو كه‌سه‌وه دوورتره ).
3) ( من رأی من أمیره شیئا یكرهه فلیصبر علیه، فان من فارق الجماعة قید شبر، فقد خلع رقبة الاسلام من عنقه ). أخرجه البخاری فی صحیحه، كتاب الفتن ). واته: هه‌ركه‌سێك بهئهمیرهكهیهوه شتێكی نه‌گونجاوی دی كه‌پێي ناخۆش بوو، با له‌سه‌ری بوه‌ستێ و په‌له نه‌كات بۆ گۆڕینی، چونكه به‌ڕاستی هه‌ركه‌سێك بستێك له‌كۆمه‌ڵ و ده‌سته‌ی موسوڵمانان وه دوور كه‌وێ، ئه‌وه بێگومان عه‌هدو په‌یمانی ئیسلامی له‌خۆی داڕنیوه... وه‌چه‌ندان فه‌رمووده‌ی تر له‌و باره‌وه.
ڕاگه‌یاندنی پێغه‌مبه‌ر به په‌یدابوونی ئه‌و ده‌سته‌و تاقمانه‌ی كه له موسوڵمانان جیاده‌بنه‌وه‌و ئاگاداریشی كردوین كه خۆمانی لێبپارێزین:
1) ( وان بنی اسرائیل تفرقت علی ثنتین وسبعین ملة، وتفترق أمتی علی ثلاثة وسبعین ملة كلهم فی النار الا واحدة، قال: من هی یارسول الله؟ قال: ما انا علیه واصحابی ) رواه الترمذی من حدیث عبدالله بن عمر، انظر صحیح سنن الترمزی (2129) ، واته : بێگومان جوله‌كه بونه (72) تاقمه‌وه، وه ئومه‌تی منیش دابه‌ش ده‌بێ به‌سه‌ر (73) ده‌سته‌وه‌و هه‌مویشی ده‌چێته دۆزه‌خه‌وه بێجگه له به‌شێكیان نه‌بێ، پرسیاریان كرد له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وآله وسلم) و وتیان : ئه‌و به‌شه كێیه كه ناچێـه دۆزه‌خه‌وه ؟ پێغه‌مبه‌ری خوایش (صلی الله علیه وآله وسلم) لهوهلاَمدا فه‌رمووی : ئه‌و به‌شه‌ی كه ناچێـه دۆزه‌خه‌وه ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر نه‌هج و به‌رنامه‌ی من و هاوهلاَنمن .
2) وه فه‌رموده‌یه‌كی تریش كه ( موعاویه ) ڕه‌زای خوای لێبێ ده‌یگێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێ : پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وآله وسلم) فه‌رمووی: ( إن اهل الكتابین إفترقوا فی دینهم علی إثنتین وسبعین ملة، وإن هذه الامة ستفترق علی ثلاث وسبعین ملة "یعنی هؤلاء" كلهم فی النار إلا واحدة، وه‌ی الجماعة) . واته: به‌ڕاستی گه‌لی یه‌هود و گه‌لی نه‌سارا بوون به (72) ده‌سته‌وه، وه ئومه‌تی منیش ده‌بنه (73) ده‌سته‌وه، واته: دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر ئه‌هلی بیده‌عدا، وه ئه‌م (73) به‌شه ده‌چنه دۆزه‌خه‌وه، بێجگه له‌به‌شێكیان نه‌بێت، ئه‌ویش ( كۆمه‌ڵی ڕزگار بووه) ( الطائفة المنصورة ) رواه احمد فی المسند وأبو داود، وه به چه‌ندان ڕیوایه‌تی تر هاتووه كه هه‌ر هه‌مووی صه‌حیحن .
3) فه‌رمووده‌یه‌كی تریش له‌و باره‌یه‌وه هاتووه كه ده‌فه‌رموێ : ( سألت ربی ثلاثا ، فأعطانی إثنتین ، ومنعنی واحدة ، سألت ربی أن لایهلك أمتی بالسنة فأعطانیها ، وسألت ربی أن لایهلك أمتی بالغرق، فأعطانیها، وسألته أن لایجعل بأسهم بینهم فمنعنیها ) رواه مسلم، رقم الحدیث (2890) واته : پێغه‌مبه‌ری میهره‌بانمان (صلی الله علیه واله وسلم) ده‌فه‌رموێت : داوای سێ شتم له په‌روه‌ردگاری خۆم كرد، دوانیانی وهلاَم دامه‌وه‌و یهكێكیانی پێ نه‌به‌خشیم، داوام له‌خوای گه‌وره كرد كه ئومهتهكهم به گرانیی و قات و قڕی له‌ناو نه‌بات، ئه‌مه‌ی پێبه‌خشیم، وه هه‌روه‌ها داوام له خوای گه‌وره كرد كه ئومهتهكهم به زۆری ئاو‌و لافاو له‌ناو نه‌بات، ئه‌مه‌شیانی پێبه‌خشیم، هه‌روه‌ها داوام له خوای میهره‌بان كرد كه ئومهتهكهم به دووبه‌ره‌كیی و ڕق وكین له نێوانیاندا له‌ناو نه‌بات، ئه‌مه‌یانی لێ وه‌رنه‌گرتم و ڕه‌تی كرده‌وه، ئه‌مانه‌و چه‌ندان فه‌رمووده‌ی تر كه پێغه‌مبه‌ری مه‌زن (صلی الله علیه وآله وسلم) ئاگاداری كردوینه‌ته‌وه له دروستبوونی ده‌سته‌و تاقمی زۆر‌و، هه‌روه‌ها په‌یدابوونی ڕق وكینه له نێوان ئومه‌ته‌كه‌یدا، ئیبن ته‌یمیه‌ش ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێ : ئه‌م جیاوازیی و ناكۆكیانه له قورئان و فه‌رمووده‌دا باسیان لێوه كراوه‌و قه‌ده‌غه‌ش كراون؛ وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [ و لا تكونوا كالذین تفرقوا واختلفوا ] (3/105) [ و إن الذین فرقوا دینهم و كانوا شیعا لست منهم فی شی‌ء ] (6/159) [ و أن هذا صراطی مستقیما فاتبعوه و لاتتبعوا السبل ] ئه‌مانه و چه‌ندان ئایه‌تی تر .
ماویه‌تی....