15/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌مه‌ریکا ڕه‌خنه له لێـدوانه‌که‌ی سه‌رۆکی ڕووسیا له باره‌ی میسره‌وه ده‌گرێت
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی نوێ بۆ میسر نه کاری ئه‌مه‌ریکایه و نه کاری سه‌رۆکی ڕووسیاشه.
ولادیمیر پـوتن سه‌رۆکی ڕووسیا ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له میانه‌ی چاوپـێکه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی وه‌زیری به‌رگری میسر له مۆسـکۆ وتی " ده‌زانم بڕیارتان داوه خۆتان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی کاندیدبکه‌ن، ئه‌مه بڕیارێـکی زۆر به‌رپـرسانه‌یه که ئه‌و ئه‌رکه له پـێناو گه‌لی میسر له ئه‌ستۆ بگریت، بۆیه به ناوی خۆم و گه‌لی ڕووسیاوه هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم."
ماری هارف خانمه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له کاردانه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌م لێـدوانه‌ی پـوتن وتی ئه‌مه‌ریکا پـشـتیوانی له هیچ کاندید بۆ سه‌رۆکایه‌تی میسر ناکات و بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کێ حوکمڕانی میسر بکات،
نه کاری ئه‌مه‌ریکایه و نه به‌ڕێز پـوتن، به‌ڵـکو گه‌لی میسر بۆی هه‌یه ئه‌و بڕیاره بدات. پاشـان ماری هارف وتی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی جیهاندا به میسریشه‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش په‌یوه‌ندی هه‌یه، نه‌ک له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا چی ده‌وێت یان نایه‌وێت.