15/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
مانگی دەستكردی TURKSAT 4A ڕەوانهی بۆشایی ئاسمان کرا
شەوی ڕابردوو کاتژمێر 23.09 بەکاتی تورکیا پێنجهمین مانگی دەسکردی تورکیا بەنای TÜRKSAT 4A ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا.
وەزیری گەیاندن و گواستنەوە لوتفی ئەلڤان و چەند بەرپرسێکی دیكه توركیا ڕاستەوخۆ چاودێری هەڵدانی ئەو مانگە دەسکردەیان دەکرد کە لەڕێی بنکەی ئاسمانی بایکۆنوری کازاخستانەوە ڕەوانەی بۆشای ئاسمان کرا.
بەهۆکاری ئەمنی مەراسیمی چاودێری کردنی هەڵدانەکە ٢٠ کیلۆمهتر بەدووری بنکەی ئاسمانی باکۆنورەوە ڕێکخرابوو و پاش هەڵدانەکە بەهۆی دروستبوونی پاشماوەی هەوریەوە تەنیا ١٥ چرکە توانرا چاودێری هەڵدانی مانگه دهستكردهكه بکرێ.