15/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بەهرۆز جەعفەر بۆ فاروق ڕەفیق: کاتژمێرەکەتان سێ ساڵە خەوتووە .
لەنوسینێکیدا کەدەقەکەى لاى خوارەوە بڵاوکراوەتەوە،نوسەرو چالاکى سیاسی "بەهرۆز جەعفەر" دەڵێت: کەس گومانى لەوە نییە،"فاروق ڕەفیق" پیاوێکى باڵابەرزە لەناوکایەى ڕۆشنبیریی ئێمەدا،وەلێ ئاریشەى هەقیقى ئەم پیاوە ئەوەیە: ناتوانێت پردێک دروست بکا لەنێوان تیۆر و پراکتیکدا.بۆیە هەمیشە لە فەحسکردنى واقیع و پێشبینى یەکانى دا هەڵەى کوشندە ئەکا،بەرامبەرەکانیشى ئیحراج ئەکا .
سێ ساڵ پێش ئێستا خۆپیشاندانەکانى (17) ى شوبات ترازانى تێکەوت،ئەوانەى لەسەرەتاوە دەستى یان پێکردو تەکبیریان لێکرد،جیابونەوە،لەبەرنەبونى مینبەرى ڕاگەیاندن،وەخراپى ئیدارەدانى خۆپیشاندانەکە،لایەکیان تەلەفزیۆنەکانى دەسەڵات و ئەویدیش دەسەڵات،هەردولاشیان ڕەخنەگرو خەڵکى ناڕازین .ئێستاو دواى ئەوەى توێژەرى بوارى فەلسەفە "فاروق ڕەفیق" گۆڕانێک بەسەر بیروبۆچونەکانى دا هاتووە سەبارەت بە ئۆپۆزسیۆن و کایەکانى تر.بەهرۆز جەعفەر نوسیویەتى :
چى لە 17ى شوبات خۆڕسکترو جوانتربو،بەوجوانییەوە ڕادەستى هیزە ئیسلامییەکان و ئەم گۆڕانەتان کرد کەئێستا داواى تێپەڕاندنى دەکەیت ؟.هەموو ئەوانەى (4) ڕۆژ دواى خۆپیشاندانى ئێمە هاتنە شەقام،ئێستا پەرلەمانتارن،ئەم بارەتان لار کردو دەبێت خۆشتان ڕاستى بکەنەوە .کاتژمێرەکەتان سێ ساڵە خەتوەو ئێستا کەوتۆتەوە ئیش .
دەقى نوسینەکە :
کاتژمێرێک سێ ساڵە خەوتووە
گرفتى هەرە گەورەى خەڵکە وەئاگاکانى دونیاى ئێمە،ئەوەیە درەنگ ئەبنەوە بەخۆیان،ئەو دەمەى خۆیان نین هەموو شتێک ئاڕاستەیان ئەکا،بەتایبەتى میدیا.ئۆپۆزسیۆن،دەسەڵات .شەقام .لەکاتێکدا پێویستە ڕۆشنبیران و بزوتنەوە ڕیفۆرمخوازییەکانى کەلەهەناوى کۆمەڵگەوە هەڵقوڵاون جڵەوى ئاڕاستەکردنەکە بگرنە دەست.
کەس گومانى لەوە نییە،"فاروق ڕەفیق" پیاوێکى باڵابەرزە لەناوکایەى ڕۆشنبیریی ئێمەدا،وەلێ ئاریشەى هەقیقى ئەم پیاوە ئەوەیە: ناتوانێت پردێک دروست بکا لەنێوان تیۆر و پراکتیکدا.بۆیە هەمیشە لە فەحسکردنى واقیع و پێشبینى یەکانى دا هەڵەى کوشندە ئەکا،بەرامبەرەکانیشى ئیحراج ئەکا .
من نامەوێ،بگەڕێمەوە،بۆئەو شەڕە بەیاننامەوڕاگەیاندن و ناکۆکیانەى کە لەواقیعدا لە (17) ى شوبات. لەگەڵ کاک فارووق هەمانبووە .هەرچى وتوە لەسەرمن گەردنى ئازاد بێت .تەنها لەبەرئەوەى (180) پلە بیروبۆچونەکانى لەمەڕ واقیعى ئێستاى کوردستان،لەمەڕ ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات و میدیا گۆڕاوە،بەجۆرێکى تریش واقیعەکە نەلەکوردستان و ڕۆژهەڵات،هیچ نەگۆڕاوە،بەڵکو ئەوە دیدو بۆچونەکانى ئەم کاراکتەرەیە گۆڕاوە .ئەوەتا ئێستا پێی گەیشتووە و دەڵێت : لەقۆناغى پۆست گۆڕانداین،دڵنیام ئەڵێت و پێشى باشە: ئەبێت لەمەولا دەستەیەک لەڕۆشنبیرو خەڵکى خۆنەویست و بەئاگاو زمانزان گۆڕانێکى ڕیشەیی و هەمەلایەنە لەکۆمەڵگەدا بکەن . بەس پرسیارەکە ئەوەیە: کە (3) ساڵ پێش ئێستا لەتەلەفزیۆنەکانى دەسەڵات،لەکوردستان پۆست،لەهاوڵاتى،لەکەناڵەکانى موعارەزە،ئێمە وامان ئەوت: ئیتر چى نەما دەى کردو دەیوت .تەنانەت فتواى ئەوەشی دەرکرد،کە کەس گوێی لێ نەگرێت .! چى لە 17ى شوبات خۆڕسکترو جوانتربو،بەوجوانییەوە ڕادەستى هیزە ئیسلامییەکان و ئەم گۆڕانەتان کرد کەئێستا داواى تێپەڕاندنى دەکەیت ؟.زوو فريات نةكةوتباين يةك دونيا خةلكن بؤ ئةو ئؤبؤزسيؤنة كونزيرفاتة بةكوشت دابو ! هەموو ئەوانەى (4) ڕۆژ دواى خۆپیشاندانى ئێمە هاتنە شەقام،ئێستا پەرلەمانتارن،ئەم بارەتان لار کردو دەبێت خۆشتان ڕاستى بکەنەوە .کاتژمێرەکەتان سێ ساڵە خەتوەو ئێستا کەوتۆتەوە ئیش .