14/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕۆژی ئازادی ڕۆژی ده‌ستگیركردنی ئۆجه‌لان .
كاتێ له 14/شباط/1999 له چواچێوه‌ی پلانێكی نیوده‌وڵه‌تی وهه‌رێمایه‌تیدا ئۆجه‌لان ده‌ستگیر كرا،ڕه‌نگه هه‌ندێك وایان بیركردبیته‌وه كه خاڵی سه‌ره‌تای كۆتایی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیه‌له‌وپارچه‌یه‌ی كوردستان !،
به‌ڵام دوای تێپه‌ڕینی زیاتر له (14) ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و مێژووه‌دا ،له هه‌ركات زیاتر ئه‌وه ڕون بویه‌وه،كه كێشه‌ی كورد له كوردستانی باكوردا ،
په‌یوه‌ست به كه‌س و حیزبێكه‌وه نی یه ،كێشه‌یه‌كی دروستكراویش نی یه ،بۆیه له‌گه‌ڵ زیندانی كردنی ڕێبه‌رێكی ناسیۆنالیستی كوردا ،ئه‌و زیندانی ناكرێت ،به‌ڵكو خودی گرتنه‌كه ،هه‌نگاوی یه‌كه‌م بوو به‌ره‌و ڕه‌وایه‌تی به‌خشینێكی زیاتر به كێشه‌كه‌و ده‌رگاكردنه‌وه به ڕووی سێوازێكی نوێ ی خه‌بات و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ،تاكو ئێستاش ئۆجه‌لان زه‌مینه سازكه‌ر بووه و حكومه‌ت تاك لایه‌ته پیشنیاری كردووه ،ئێستاش كاتی ئه‌وه‌یه ،
ئۆجه‌لان وه‌ك خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و لایه‌نێكی گرنگی دانوستانكاری چاره‌سه‌ری كێشه‌كه بیت ،بۆئه‌مه‌ش پێویسته هه‌ر ئێستا ڕه‌وشی باش بكرێت و دواتر ئازاد بكرێت ،بۆئه‌وه‌ی ئه‌ویش له ڕگه‌ی خۆیه‌وه لیپرسراوێتی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ڕی ی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه دا بگرێته ئه‌ستۆ .
ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی زیندووش له هه‌موو پیلانێك به‌هێزتره .