14/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نه‌وشیروان مسته‌فا له‌چه‌ند میدیا‌و رۆژنامه‌نووسێك نیگه‌رانه
نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، نیگه‌رانه له‌وه‌ی هه‌ندێك رۆژنامه‌نووس‌و میدیا‌و كه‌ناڵی راگه‌یاندن هێرشیان بۆ سه‌ر بزووتنه‌وه‌كه‌ی ده‌ستپێكردووه.
به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌یان له‌پارتی‌و ئه‌نجامدانی چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆ له‌ژووره داخراوه‌كاندا، چه‌ندین رۆژنامه‌نوس‌و میدیا‌و كه‌ناڵی راگه‌یاندن كه‌وتوونه‌ته ره‌خنه‌گرتن له نه‌وشیروان مسته‌فاو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ناوبراویش له‌وه نیگه‌رانه‌و پێیوایه كه هه‌ڵه تێگه‌شتن هه‌یه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی بزاڤ پرێس، نه‌وشیروان مسته‌فا له‌و رۆژنامه‌نووس‌و میدیایانه نیگه‌رانه‌و پێیوایه كه پێش رووداوه‌كان كه‌وتوون.
بزاڤ ئه‌وه‌ی زانیوه كه له‌ئێستادا نه‌وشیروان مسته‌فا هیچ گۆڤار‌و رۆژنامه‌یه‌ك ناخوێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی سه‌ریان.
د.ع