14/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
باجی عه‌شق
چاوه‌ڕوانی ژووانێك بووم
هه‌موو رووباری ئه‌سرینم
بڕژێنمه ناو ده‌ستی تۆوه
پیت به پیت و ...
وشه وشه‌ی ته‌نهاییشم..
له‌گه‌ڵ جه‌سته‌ی پاسارییه سووتاوه‌كانم
بخه‌مه نێو...
یاداوه‌ریی و..هه‌ستی تۆوه
به‌ڵام ئازیز .... دوێنێ له‌گه‌ڵ..
گڕكانی نائومێدییم دا.... گریام ..گریام
تا نیوه‌ڕۆو..تا ئێواره‌و ،،
ئاوابوونی دواپه‌پووله‌ی ..
ئه‌م عه‌شقه خۆڵه‌مێشییه‌م
گریام ،، گریام
له‌گه‌ڵ ڕژانی هه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌كدا
له‌گه‌ڵ كه‌وتنی هه‌رئه‌سرینێكتا
هه‌ستم به ڕێژنه گریانت ئه‌كرد
له‌گه‌ڵ كزه‌ی هه‌ر خه‌مێكتا
تاڵاوی حوزنێكم نۆشی
كه‌سێك نه‌بوو..
سنوورێك بۆ..... رووباری ئه‌شكم بكێشێ
كه‌سێك نه‌بوو ..ته‌رمی په‌ڕه‌سێلكه‌یه‌كم بۆ بنێژێ؟!
نه‌مده‌بینی نه‌وڕه‌سێك بێ و
دوایین ڕازی خۆشه‌ویستییم
به ده‌ریای زاممم بسپێرێ ؟؟؟
ئاخر ئازیز... كێ پێی گوتییت
خۆت بخه‌یته ...به‌ر ڕێژنه‌ی خه‌مه‌كانی من ؟؟
كێ پێی گوتییت ...خۆت بكه‌ی به نه‌وڕه‌سێك و
ببیه ئاشنای .... ده‌ریای زام و ئازاری من ؟؟؟
ئه‌ی نازانیت ..من ڕێبواری
كاروانێكی بێ كۆتاییم ؟؟؟؟
ئه‌ی نازانییت .. من ئاشنای
جیهانێكی نائاساییم ؟؟؟
بڵێی تۆش له من تێ بگه‌ی؟
له‌گه‌ڵ مندا....
باجێكی ئه‌م عه‌شقه بده‌ی ؟