26/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
"ئاماده‌كاریه‌كانی كۆمسیۆن بۆهه‌ڵبژاردن دوا ده‌كه‌وێت" پێده‌چێت هه‌ڵبژاردنیش له وادی خۆیدا ئه‌نجام نه‌درێت
به‌هۆی هه‌مواركردنه‌وه‌ی دوویاسای هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كاریه‌كانی كۆمسیۆن دوا ده‌كه‌وێت و هه‌ڵبژاردنیش له وادی خۆیدا ئه‌نجام نادرێت به‌رپرسێكی كۆمسیۆنیش باس له ئاستهنگهكانیان ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار راگه‌یاند به‌هۆی هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌ردوو یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و قه‌زاو ناحیه‌كان و گۆڕبنی شێوه‌ی هه‌ڵبژاردن له لیستی داخراو بۆ لیستی نیمچه‌كراوه بۆ ماوه‌ی مانگێك هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و پارێزگاكان دوا ده‌كه‌وێت.گوتیشی"له بڕی ئه‌وه‌ی له 21/9 ئه‌نجام بدرێت له 21/10 هه‌ر دووههڵبژاردن به‌رێوه‌ده‌چێت"
په‌رله‌مانی كوردستان له 19/6/2013 یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و پارێزگاكانی هه‌مواركرده‌وه .ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك له ئیجرائاتی كۆمسیۆن بۆ چاپكردنی لیستی حزب و كاندیده‌كان گۆرانكاری به سه‌ردادێت ئه‌وه‌ش واده‌كات بۆ ماوه‌ی مانگێك هه‌ڵبژاردن دوا بكه‌وێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به بێ دیاریكردنی ماوه‌كه‌ی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ماوه‌یه‌كی زیاتر به به‌راورد له گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دوا ده‌كه‌وێت.
هه‌ندرێن محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژارنه‌كانی عێراق رای گه‌یاند به‌هۆی ئه‌و گۆرانكاریه‌ی له یاسای هه‌ڵبژاردنی پهرلهمانكراوه له دوای مانگی حه‌وت پێویستیان به كاری تازه هه‌یه.گوتیشی: به‌هۆی گۆڕینی یاساكه، بۆ دیزاینی كارته‌كانی ده‌نگدان پێویستمان به كاتێكی زیاتر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێكی زیاتر به حزبه‌كان بده‌ین چونكه به‌هۆی لیستی كراوه ده‌بێت حزبه‌كان حیسابێكی تر بۆ كاندیده‌كان بكه‌ن"
هه‌ندرێن محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا تاوه‌كو ئێستا كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان هیچ وه‌ڵامێكی نیه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان"پێویست بوو كۆمسیۆن وهلاًمی له سه‌ر ئه‌و هه‌مواركردنه هه‌بوایه بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری خۆی بكات"
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان روونی كرده‌وه له گه‌ڵ هه‌بوونی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ش ئێستاش دره‌نگ نیه هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ی خۆیدا به‌رێوه بچێت.گوتیشی: دواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردن باش نیه و ئه‌رك و پاره‌یه‌كی زیاتر ده‌خاته سه‌ر حكومه‌ت و ده‌نگده‌ر"
له باره‌ی دواكه‌وتنی زیاتری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هندرێن محه‌مه‌د گوتی:تاوه‌كو ئێستا به فه‌رمی كۆمسیۆن ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه له‌و سێ هه‌ڵبژاردنه كامه هه‌ڵبژاردن دوا ده‌كه‌وێت.
س.ع