13/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
لە خۆپیشاندانەکەی ئەمرۆی ناحیەی کەڵەك چوار هاوڵاتیدەسگیردەکریت
ئه‌مڕۆ 13/2 هاووڵاتیانی ناحیه‌ی كه‌ڵه‌ك بۆ جاری دووه‌م، خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و به‌و هۆیه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك رێگای نێوان خه‌بات – ناحیه‌ی كهڵهكیان داخست و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسیشه‌وه 4 هاووڵاتی ده‌ستگیركران.
ناڕه‌زایی دانیشتووانی ناحیه‌ی كه‌ڵه‌ك بۆ ناڕازیبوون بوون له دابه‌شكردنی زه‌وی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پێویست له‌و ناحیه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هەروەها به‌هۆی نه‌هاتنی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بۆ ناو خۆپیشانده‌ران و هه‌روه‌ها داخستنی رێگای نێوان خه‌بات – كه‌ڵه‌ك له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه، پۆلیس هێرش ده‌كاته سه‌ر خۆپیشانده‌ران و توندوتیژی لێده‌كه‌وێته‌وه و له‌ئه‌نجامدا هێزه‌كانی پۆلیس 4 هاووڵاتی ده‌ستگیرده‌كه‌ن.
دانیشتوانی كه‌ڵه‌ك ماوه‌ی 39 رۆژیان دانا بوو بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار تا كێشه‌كانیان چاره‌سه‌بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كه‌سێك ئاوڕی لێنه‌داونه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانیان.