لە سەردانەکەی ئەمڕۆیدا، نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، ناوی کاندیدی گۆڕان بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ، بە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رادەگەیەنێت.
بە پێی زانیارییەکان ، کاندیدی گۆڕان بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی هەشتەمدا، مستەفای سەید قادرە. چاوەڕواندەکرێ بارزانی و نەوشیروان مستەفا رەزامەندی خۆیان بۆ رێککەوتنی پارتی و گۆڕان رابگەیەنن، کە پێشتر رێککەوتبوون لەسەر ئەوەی، پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و وەزارەتی ناوخۆ بدرێ بە گۆڕان. لەبەرامبەر ئەوەی پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت، بدرێ بە یەکێتی.