كادرێكی پارتی: ئەوكادرانەی كەپارتی لەسلێمانی دیاریكردون هیچكام شیاوی پەرلەمان نین
26/06/2013 نوسەر: bzavpress

كادرێكی پارتی: ئەوكادرانەی كەپارتی لەسلێمانی دیاریكردون هیچكام شیاوی پەرلەمان نین



كادرێكی پارتی رایدەگەیەنیت ئەو كاندیدانەی كە ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای سلیمانی دەست نیشانی كردون بۆ پەرلەمانی كوردستان هیچكام لە كاندیداكان شیاوی پەرلەمان نین و شایەنی ئەوەنین دەنگی ئیمە بەدەستبهینن.
 
پشتیوانی مام لەتیف كادری پارتی لە سلێمانی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك و لەلاپەڕەی تایبەتی خۆیدا لەژێر ناونیشانی پەیامێك بۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پاریزگای سلیمانی نوسیویەتی "من وەك كادیرێكی پارتی لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا دەنگ بە هیچكام لە كاندیداكانی پارتی دیموكراتی كوردستان نادەم، چونكە هیچكام لە كاندیداكان شیاوی پەرلەمان نین و شایەنی ئەوەنین دەنگی ئیمە بەدەستبهینن.

ئەوكادەری پارتی لەبەشێكی تری نوسینەكەیدا ناوی كادرەكانی پارتی هێناوەو رایگەیاندوە  " ئاری هەرسین كەكاندیدە  وا پێویستە لەخیزبدا بمێنێتەوەو خزمەت بە حیزب بكات وفارس نەورۆڵی باشترە لە سلێمانی بمێنیتەوە و شیلان جعفر بۆ سەرپەرشتی دایەنگا باشە و حەیات مەجبد پەرخی وا باشترە فێربكریت كە پەرلەمان كاری یاسادانانە نەك هۆڵی شیعر خویندنەوە."

پشتیوانی مام لەتیف  لەكۆتایی نوسینەكەشیدا ئاماژەی بەوەداوە" من دەنگ نادەم و كاریش دەكەم بۆ ئەوەی دەنگ نەدەن بەو كاندیدانە، ئەگەر ئەمە دوا بریاری سەركردایەتی بێت"