12/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
حەقیقەتی ڤالنتاین"ڕۆژی خۆشەویستی" !
ڤالنتاین یاخود- ڕۆژی خۆشەویستی جیهان! یەکێکە لە جەژنەکانی ڕۆمانیە بت پەرستەکان کە نزیکەی ١٧ سەدە باو بووە لایان دواتر گەشتوەتە خاچ پەرستان، بەسەرهات و سەرهەڵدانی ئەم ڕۆژەش بە چەند شێوەیەك گێڕراوەتەوە لەوانەش:
١- ڕۆمانەکان پێیان وابوو"ڕۆمیلیۆس" دامەزرینەری ڕۆما بە منداڵی گورگێك شیری پێداوە لەگەڵ ئەم شیر پێدانە هێزو بیرکردنەوەی جوانی پێ بەخشیوە، بۆیە ڕۆمانەکان لە ناوەراستی مانگی شوباتی هەموو ساڵێك جەژنیان دەگێڕاو داب و نەریتەکانی ئەو ڕۆژەش بریتی بوو لە "سەربرینی سەگێك و بزنێك'.
٢- ڕۆمانە کۆنەکان لەسەردەمی بت پەرستیدا چەژنێکیان هەبوو بەناوی"لوبرکیلیا"- لەم جەژنەدا قوربانیان سەر ئەبری بۆ خواکانیان کە بریتی بوو لە چەند بتیك، پێیان وابوو ئەم بتانە ئەیان پارێزێت لەشەر، بەڵام لەسەدەی سێیەمی زاینی لەسەردەمی فەرمانرەوای" کلودیوسی دووەم"ی ئیمراتۆریەتی ڕۆما خاچ پەرستی گەیشتە ڕۆمانەکان، ئیمپراتۆر ژن هێنانی لە لاوەکان قەدەغەکرد بە هۆکاری ئەوەی ژن هێنان سەرقاڵیان دەکان لەو شەرانەی کە دەیکات، بەڵام قەشە ڤالنتاین بەرهەڵستی ئەم بریارەی کردو گرێبەندی ژن و مێردایەتی سەربازەکانی بە دزیەوە ئەکرد، ئیمپراتور بەهوی ڕەتکردنەوەی ڤالنتاین بۆ داواکەی ئیمپراتۆر لە رۆژی١٤ی فبرایری ٢٧٠ز شەوی جەژنی لوبرکیلیا لە سێدارەدراو لەو ڕۆژەوە نازناوی"قەشە"یان پێ بەخشیوە.
٣- دوای ئەوەی بریارەکەی ئیمپراتۆری رەتکردوە خرایە بەندینخانەوە، لە زینداندا کچی پاسەوانی بەندینخانەکە چاوی پێی دەکەوێت، دەکەوێتە داوی خۆشەویستی ئەو کچەوە، کاتێکیش ڤالنتاین زانی کاتی لەسیدارەدانی هاتووە نامەیەکی بۆ خۆشەویستەکەی نوسیبوو لە "ڤالنتاین" ی دڵسۆزەوە.....
دوای ئەوەی لە ١٤ی فبرایر٢٧٠ز سێدارەدرا، لە ساڵی٣٥٠ز کەنیسەیەکیان لەو شوێنە دروستکرد، کە تیایدا لەسیدارەدرابوو، بۆ بە پیرۆز ڕاگرتنی ئەو ڕۆژە، جاکاتیکیش ڕۆمانەکان چوونە سەر ئاینی گاوری هەر ئاهەنگیان بەو جەژنە دەگێڕا، بۆیە ناویاننا" چەژنی خۆشەویستی"- کە بە قەناعەتی خۆیان وایان دادەنا قەشە ڤالنتاین شەفاعەت دەکات بۆ عاشقان.
یاخود لەو ڕۆژەدا چەند دروشمێك پەیرەو دەکرێت لە وانەش:
- گۆرینەوەی گوڵی سور کە ئەوەش دەربرینی خۆشەویستیە لە لایی گاورەکان بۆ بت پەرستی جگە لە خوا.
- بڵاوکردنەوەی کارت بۆ پیرۆزبای کە هەندێکیان وێنەی"کیوبید"ی تیایە، منداڵێکە دوو باڵی هەیەو کەوانێکی پێیە، ئەوە خوای خۆشەویستیە لای ڕۆمان.
- یاخود گۆرینەوەی نامە بە موبایل، کوا پیرۆزبای ئەو ڕۆژەی تیادا دەنوسن.
- بەکارهێنانی جل و بەرگی سور، یان قردیلەی سور دەبەستن.
• لێرەدا بە چەند بەڵگەیەك قەدەغەکردنی ڕۆژی ڤالنتاین دەخەینەروو
- ئەم جەژنە لە بنەرەتدا پەیوەستە بە خواکانی ڕۆمانیە کۆنەکان کە بت بوونە، کە لەڕیگەیەوە گوزارشت لە خۆشەویستی ئیلاهی بت پەرستی دەکەن وە تیایدا بتەکان بەرز ڕادەگرن، لە جیاتی خوا دەپەرسترین، خوای پەروەردگاریش دەفەرمویت: "إنە من یشرك باللە فقد حرم اللە علیە الجنتة ومأواة النار وما للظالمین من أنصار" سورة المائدة : ٧٢
- لەم رۆژەدا ڕۆمانەکان قوربانی بۆ خواکانیان دەکر کە "بت" بوون، بۆ ئەوەی کە خۆیان لە خراپەو مەرومالاتەکانیان لە گورگ بپاریزیت، ئەم کارەش هاوەڵدانانە بۆ خوای گەورە خوای پەروەردگاریش دەفەرموێت: "إن اللە لا یغفر أن یشرك بە ویغفر ما دون ذلك لمن یشاء" سورة النساء : ٤٨
- بەشداری کردن لە ڤالنتاین هۆکارە بۆ نزیك بوونەوەو خۆشەویستی بێ باوەران خوای پەروەدگار دەفەرموێت: " یا أیها الذین آمنوا لا تتخذوا الیهود والنصارى أولیاء بعضهم أولیاء بعض ومن یتولهم منکم فإنە منهم إن اللە لا یهدي القوم الظالمین" سورة المائدة : ٥١
بەم جۆرە جەژنانە ئەیانەوێ شوێنیان بکەوین، بۆچی ئەیانەوێ شوێنیان بکەون؟
وەڵامی ئەمپرسیارەش لای خوای پەروەردگارە کە دەفەرموێ :"ود کثیر من أهل الکتاب لو یردونکم کفارا حسدا من عند أنفسهم" سورة البقرة : ١٠٩
واتا: حەزو ئاواتی زۆرێك لە گاور و خاچ پەرستان ئەوەیە کە پاشگەزتان بکەنەوە لە ئاینەکەتان و بێ باوەڕتان بکەن دوای ئەوەی کە بڕواتان هێناوە، ئەمە نهێنی ئەو داگیرکردنەیە بۆیە ئاگاداربە بەناوی خۆشەویستیەوە داگیرت نەکەن، چونکە داگیرکەر نەخۆشەویستی ئەزانێ و نە ڕەحمیشی لە دڵدایە.
بۆ پاراستنی خۆمان و خەڵکیش لە ڕۆژی ڤالنتاین پێویستە ئەم هەنگاوانە بگرینە بەر
- بەشداری نەکردن لە ئاهەنگەکانی ئەو ڕۆژە، هەروەها بەشداری نەکردن لە بڵاوکردنەوەی ئەو بابەتانەی پەیوەندی بە ڤالنتاینەوە هەیە ، چونکە دەچێتە ڕیزی، فەرمان بە خراپەو نەهیکردن لە چاکە.
- بڵاوکردنەوەی ئەو نامیلکەو کتێبانەی کە تاوانەکانی ئەم جەژنە بە خەڵك دەناسێنن.
- ڕوونکردنەوەی چەمکی یەکتاپەرستی کە بەشداریکردن لە ڤالنتاین دەڕووشێت، تەوحیدیش لەدەست چوو بەهەشتیشمان لەدەست ئەچێت.
- بازرگانی نەکردن بەشت و مەکی پەیوەست بەم ڕۆژە وەك گوڵی سورو میزەڵان و کارتی نامە.....تا.
حوکمی ئەو جەژنە چی یە؟
کە زانیمان ئەو بۆنەیە جەژنی گاورەکانە، کەواتە بۆ موسڵمان دروست نیە بەشداری لە جەژنی بێ باوەران بکات، پێغەمبەر(صلى اللە علیە وسلم) دەفەرموێ"من تشبە بقوم فهو منهم"واتا- کەسێك خۆی بەهەر گەلێك بچوێنێ ئەوە دەکات لەوانە.
ابن کثیر دەڵێت: ئەمە بەڵگەیە کەبەتوندی قەدەغەکراوە و هەڕەشەشە کە نابێت موسڵمان خۆی بە کافران بشوبهێنێت نە لەقسەکانیدا نە لەکارەکانیدا نە لەپۆشاکیاندا نە لە جەژنەکانیاندا، ئەو شتانەی تریش کە ئیسلام بۆ ئێمەی دانەناوە.
ابن القیم دەڵێت: زانایان هەموویان یەك دەنگن لەسەر ئەوەی کە پیرۆزبای کردن لەیەکتری لەو بۆنانەی کە تایبەتن بە کافران حەرامە، هەروەکو ئەوەی پیرۆزبایان لێ بکەیت بەبۆنەی جەژنەکانیانەوە یان ڕۆژوەکانیان.
کەواتە بۆ موسلمان دروست نیە لەورۆژەدا پیرۆزبای لەیەکتربکەن و بەشداری ئەو ڕۆژەبکەن.. هەروەك زانای پایە بەرز " محمد بن صالح العثیمین" سەبارەت بەو ڕۆژە دەڵێت: جەژن گێڕان لە ڕۆژی ڤالنیاین دروستنیە بەم دوو هۆکارە:
١- جەژنەکە بیدعەیەو هیچ بنەمایەکی لەشەریعەتی ئیسلامدا نیە.
٢- بانگەشە ئەکات بۆ پەیوەست بوون و سەرقاڵ بوونی دڵەکان بەم شێوەیە کردەوە پوچانەی کە پێچەوانەی پەیرەوی هاوەڵانە.