فازیل میرانی وه‌ڵامی راپۆرتێكی بزاڤ ئه‌داته‌وه‌
12/02/2014 نوسەر: bzavpress

فازیل میرانی وه‌ڵامی راپۆرتێكی بزاڤ ئه‌داته‌وه‌

فازیل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌ڵامی راپۆرتێكی گۆڤاری بزاڤ ئه‌داته‌وه‌.
له‌وه‌ڵامی راپۆرتێكی گۆڤاری بزاڤدا كه‌ له‌ژماره‌ دووی به‌رواری 2ی ئه‌م مانگه‌ بلاوكرایه‌وه‌، فازیل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ هیچ رێكه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ گۆراندا نییه‌.
گۆڤاری بزاڤ له‌راپۆرتێكدا چه‌ند زانیارییه‌كی گرنگی له‌باره‌ی بوونی رێكه‌وتنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بلاوكرده‌وه‌و هۆكاره‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌شی خراوه‌ته‌ڕوو.
میرانی به‌رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه‌ هیچ رێكه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ گۆڕاندا نییه‌و ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ لێكتێگه‌یشتنه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.
د.ع