نوێنه‌رێكی كورد له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: حكوومه‌تی عێراق مووچه‌ی هه‌موو پارێزگاكانی دیكه‌ی ناردووه جگه له‌هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێیه‌وه ره‌وشی هه‌رێم ئاڵۆز بكات.
ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌شواق جاف به (
بزاڤ پرێس)ی راگه‌یاند: به‌غداد مووچه‌ی هه‌موو پارێزگاكانی عێراقی ناردووه ته‌نیا هه‌رێمی كوردستان نه‌بێ به‌بیانووی پێداچوونه‌وه، كه‌ده‌یه‌وێ ره‌وشی هه‌رێم ئاڵۆز بكات.
ئه‌وه‌شی گوت: بیانووه‌كه‌ی به‌غداد بۆ نه‌ناردنی مووچه‌ی هه‌رێم زۆر بێبنه‌مایه به‌و بیانووه‌ی ئه‌مه دۆسیه‌ی نه‌وت و گومرك نییه تا به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ن و وردبینی بۆ مووچه‌ی هه‌رێم بكرێ به‌ڵكو بیانووه بۆ تێكدانی ره‌وشی ئارامی هه‌رێمی كوردستان.
باسی له‌وه‌ش كرد، نارنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌موو پارێزگاكانی عێراق به‌بێ جیاوازی هیچ مه‌نه‌تێكی تێدا نییه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه چونكه ئه‌وه مافێكی سروشتی خۆیانه و ناكرێ یاری به‌باری ئابووری خێزان و تاكی ئه‌م وڵاته‌وه بكرێ.
رونیشیكرده‌وه، نه‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بیانوویه‌كی سیاسییه له‌بری ئه‌وه‌ی بیانوویه‌كی یاسایی و كارگێڕی بێ به‌و پێیه‌ی كه‌حكوومه‌تی ناوه‌ندی شكستی هێناوه له‌دۆسیه‌كانی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری له‌عێراقدا ده‌یانه‌وێ ئه‌و شكسته‌ی خۆیان بشارنه‌وه به‌دروست كردنی ناره‌زایه‌تی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌نه‌ناردنی مووچه‌كانیان له‌ناوه‌نده‌وه بۆهه‌رێم تاوه‌كو فه‌رمانبه‌ران له‌حكوومه‌تی هه‌رێم نیگه‌ران بكه‌ن.
جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئه‌مڕۆ چاوه‌ڕوانی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ین له‌باره‌ی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌یان ئه‌رێنی نه‌بوو ئه‌وا په‌رله‌مانتارانی كورد له‌به‌غداد هه‌ڵوێستی یاساییمان ده‌بێ به‌رامبه‌ر به‌و هه‌نگاوه‌ی ناوه‌ند دژ به‌هه‌رێم، ناكرێ په‌رله‌مانتاره كورده‌كان مووچه‌كانیان وه‌ربگرن و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بێ مووچه بن.