26/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دڵشاد گه‌رمیانی " ئێمه ئازادیمان نیه له مزگه‌وته‌كاندا، ده‌بێت ئازادی هه‌بێت
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی كاندید ده‌كات بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، ده‌بێت بزانرێت چ به‌رنامه‌یه‌كی هه‌یه بۆ داهاتووی هه‌رێم، پێگه‌ی خه‌ڵكی ئیسلامی چۆن ده‌بێت، چونكه خه‌ڵكێكی زۆرمان هه‌یه گیراون بۆ 6 ساڵ به‌بێ هیچ بنه‌مایه‌كی سیاسی، به‌بێ دادگا به بێ ئه‌وه‌ی حیسابی مرۆڤی بۆ بكرێت.
دڵشاد گه‌رمیانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له میانی به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كانی ڕادیۆ نه‌وادا ووتیشی"ئێمه ئازادیمان نیه له مزگه‌وته‌كاندا، ده‌بێت ئازادی هه‌بێت بۆ خه‌ڵك تا بتوانێت ڕای خۆی ده‌رببڕێت و بتوانێ ده‌رسی شه‌رعی له مزگه‌وته‌كاندا بڵێت.
هاوكات گه‌رمیانی ده‌نگدان به نه‌وشیروان مسته‌فا، ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشی به‌سته‌وه به‌وه‌ی كه ده‌بێت جیاواز بێت هه‌تا بتوانن قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵكی خۆیان بكه‌ن.