10/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
شەهید مامۆستا شەریفی سەركردە
وەك وەفایەك دەمەوێ چەند دیڕێك لەسەر مامۆستا مەلا شەریفی سەركردەی هاوڕێ و هاو خەباتم بنووسم، بۆ ئەوەی ژیان و سیفەت و كرداری ئەو كەلە پیاوە بەرێزانە لە ڕۆلەكانی گەل و لە نەوەی نوێ و لە نێو لاپەڕەكانی مێژوو گووم نەبێت، لەلایەكی ترەوە بۆ ئەوەی سوود و ئەزموونیان لێ وەربگرین، نەخاسمە بە حوكمی ئەوەی كەپێكەوە ژیاین، بەكردار و بە واقیعی شارەزای كردار و گوفتار و سیفەتە باش و بەرزەكانیانم. جا ئێمە نامانەوێ بە وردی باسی هەموو كون و كەلەبەر و لایەنەكانی ژیانی بكەین، بەلكو زیاتر باس لە كردار و گوفتار و كەسایەتی سیفاتو هەلوێستەكانی دەكەین .
مامۆستا مەلا شەریف حسین مستەفا ، لە سالی 1969 لە گوندی خدرانی بناری كۆسرەتی سەر بە چواڕقورنە لە خێزانێكی ئاینپەروەر لە دایك بووە ، تا پۆلی شەشی سەرەتایی خوێندووە و، لای مامۆستایانی ئاینیش تا راددەیەك خوێندوویەتی لە سالی ( ) ژنی یەكەمی هێناوە و لە سالی 1989 لە ئێران ژنی دووەمی هێنا . بۆ یەكەمجار مامۆستا شەریفم لە بەهاری 1987 لە گوندی دواوە لە حوجرە و لە مالی مامۆستا مەلا كەمالی بێلاوە یەكترمان ناسی ، بۆ سەر و سۆراغی بزووتنەوەی ئیسلامی لەگەل مامۆستا مەلا حسنی مێدێر و مامۆستا زرار هاتبوون . مامۆستا زۆری پێ نەچوو لە ناوەراستی 1987 لەگەل كاك عبدالصمد و قوربانی و عبدالله بایز ...... لە چوارقورنە چونە گوندی مەلەكان ، لە بارەگای هێزی شافیعی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان بوونە پێشمەرگە، ناوی خوازراوی مەلا بێدەنگ بوو ، لە وێش كاتێ ئێمە لە ناوەڕاستی ساڵی 1987 چووینە گوندی مەلەكان و بووینە پێشمەرگەی بزووتنەوە لەگەل مامۆستا شەریف یەكترمان گرتەوە، دوای ئەوەی كە مامۆستا شەریف ماوەیەك لەمەلەكان ژیا، كاتێ هێزی هەمزە لەلایەن مامۆستا عەلی باپیر و هاوكارانی دامەزرا، مامۆستا شەریف چووە گوندەكانی بناری قەندیل ، ماوەیەكیش لە گوندەكانی بەستەمەلە و قەلاتۆكان ژیا، لەمانگی 5/ 1988 بەشداری لە شەڕێكی كورتخایەنی دژ بە رژێمی عێراقدا كرد ، كاتێك سوپا و جاش هێرشێك یان كردە سەر بنكە و بارەگاكانی بزووتنەوەی ئیسلامی ، سوپاس بۆ خوا پێشمەرگەكانی هێزی حەمزە بەر پەچێكی باشیان دانەوە، دەرەنجام یەك جاش لە حكومەت كوژرا ، پێشمەرگەكانی هێزی حەمزەش سەلامەت بوون ، ئەم شەڕە پێش شەڕی گردی رەمكان بوو كە شەرێكی قوڕس بوو ، لە مانگی 7/ 1988 رژێمی عیراق هێرشێكی سەخت ودژواری كردە سەر ناوچەكە ، دەرەنجام دەیان جاشو سەرباز لە حكومەت كوژران ، چوار پێشمەرگەش لە هێزی هەمزە شەهید بوون . مامۆستا شەریف لە شەڕی یەكەمدا لەوێ ببوو ، لەو شەڕەو لەوماوەیەدا كەناوبراو لەناوچەكە بوو رۆلێكی باش و كاریگەری بینی . لە مانگی 9/1989 لەبەر كۆتایی هاتنی شەڕی (عێراق – ئێران) هێزی حەمزە سەحبی ئێرانی كردەوە ، مامۆستا شەریف جار جارە هاموشۆی ئێرانی دەكرد، لەو ساتەش بە یەكجاری چووە ئێران ، بنكە و بارەگای هێزیان لەسەردەشت و لە قولە هەرمێ دانا، مالی خۆشی لە ئۆردوگای دێلزێ بوو، لە سالی 1990 واجبی چووە دۆلی خدراوا ی ایران ، لە سالی 1991 یش بەشداری راپەرینەكەی جەماوەری كوردستانی كرد، دوای گیرانەوەی شارەكانی كوردستان مامۆستا لە رانیە جێگیر بوو، لە سالی 1992 بەشێكی ژیانی لە سەر بازگەی چوار قوڕنە بوو، لە سالی 1993 مالی لەسەر ئەشكەوتانی بێتواتە بونیات نا، رۆژانی هەینیش وتاری لە چوار قوڕنە دەدا . لە 27/12/1993 دوای شەڕێكی چەند ڕۆژەی بزووتنەوە لەگەل یەكێتی ، مامۆستا لەسەر بازگەی چوار قوڕنە لە نێو شەڕ و بە ماندوەتیەكی زۆر سەحبی سەر چیایی ماكۆك دەكاتەوە ، لەوێ لە 27/12/1993 دەكەونە نێو بۆسەی یەكێتی لەلایەن هێزێكی زۆر گەمارۆ دەدرێن ، دەرەنجام لەلایەن كۆمەڵێ بەرپرسی یەكێتی مامۆستا لەگەل ( 6 ) كەسی تر گوللە باران دەكرێن ، خوای گەورە بە شەهیدیان قبول بكا، بە بەهەشتیان شاد بكات .
جێ باسە مامۆستا شەریف لە ماوەی ژیانی رابردووی ، پێاوێكی زۆر گران و سەنگین و خواناس و بە شەرم و بە حەیا بوو، پیاوێكی قسە خۆش و سەرنج راكێشەر بوو، پیاوێكی ئازاو چاو نەترس و دلسۆز بوو، وتاربێژێكی قسە خۆش و كاریگەر و سەرنج راكێشەر بوو، پیاوێكی بە هەیبەت و بە سام و نورانی بوو، پیاوێكی رۆح سوك و خۆش خولق و تێكەڵ و خۆ بە كەمزان و، بە مشور و خزمەتگوزار و خاكی بوو.
مامۆستا لە ژیانی دا تالی و ناسۆری و دەردە سەری زۆری چەشت ، بە هەموو شێوەیەك بەگری لە ئیسلامی ئازیز كرد، لە سالی (1988 – 1993) لە ژیانی ئاوارەیی لە ئێران ژیانێكی كولە مەرگی پڕ عززەت و سەروەری و خزمەتكردنی ئیسلامی بە سەربرد ، لە 5/3/1991 لەگەڵ برا پێشمەرگەكان بەشداری راپەرینەكەی كوردستانیان كرد كە لە شاری رانیە دەست پێكرا ، دواتر لە شار و شارۆچكەكانی تریش بەشداری كرد، قوربانی زۆری بە خۆدا، دواتر لە كاتی كۆڕەوە كەی كورد، لە مانگی 4/1991 بەشداری لەسەر پەرشتی كردنی شەڕەكانی دەربەندی هیزپ و دژ بە هێرشە دڕندەكانی دژ بە ڕژێمی عێراقی كرد.
مامۆستا شەریف لە نێو بزووتنەوە لە پێشمەرگایەتی چەندان پلە و پۆستی حزبی بڕین وەك : فەرماندەی هێزی هەمزە و، بەرپرسی مەكتەبی عەسكەری و بەرپرسی مەكتەبی كۆمەڵایەتی و ..... هتد ، مامۆستا لە نێو بزووتنەوە زۆر لە مامۆستا عەلی باپیر نزیك بوو ، جێ ی پالپشتی و متمانەی ئەو بوو، برایەتی و خۆشەویستیەكی تایبەت و پتەو یان لە نێواندا هەبوو.
مامۆستا لە كاتی گرتن و كوشتنیشی دا قسەی بە عززەت و جوان و جوامێرانە دەكا ، تەنازول بۆ بەرانبەرەكەی ناكا . دەرەنجام بەغەدرو زوڵم شەهیدی دەكەن . لە خێزانی دووەمی سێ مندالی لە پاش بە جێ مان ، خوای گەورە تەمەن درێژیان بكا ، مامۆستا ش بەبەهەشتی پان و بەرینی خۆی شاد بكات