ئەى ئاسمان
10/02/2014 نوسەر: bzavpress

ئەى ئاسمان


چى ئەکەى لەو بڵندایە 
هەورەکانت گەواڵە کەو
هێمن هێمن 
بارانێک داببارێنە
تەر کات یەک یەک خانەکانم ....
من و تۆ زۆر لە یەک ئەچین
تۆ لە قینا ئەگرمێنى
من بە خەم ئەسرین ئەڕێژم
بۆیە ئەلێم
عاشقى تۆم
عەشقى یەک تنۆک بارانم ....