ڕێنمویی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بۆ گەنجان.
26/06/2013 نوسەر: bzavpress

ڕێنمویی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بۆ گەنجان.

تایبەت بە بزاڤ
چارەسەری و ڕێنمویی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم بۆ گەنجان.

پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئامۆژگاری گەنجان ئەکات بەوەی ژن بێنن ئەگەر لە توانایان هەبوو ئەگەر نا بەڕۆژوو بن چونکە پارێزەرە بۆیان لەوەی توشی فاحیشە بن ! وەک ئەفەرموێ : (يا معشر الشباب من استطاع منكم الباءة فليتزوج فإنه أغض للبصر وأحصن للفرج ومن لم يستطع فعليه بالصوم فإنه له وجاء)متفق عليه واتە : ( ئەی کۆمەڵی گەنجان هەر کەسێک لە ئێوە لە توانای بوو با ژن بێنێ بە تەئکید ژن هێنان چاو ئەپارێزی وە فەرج ئەپارێزێ -لە تاوان دوورت ئەخاتەوە- وە ئەوەی نەیتوانی ژن بێنێ با بەڕۆژوو بێت بە تەئکید ڕۆژوو گرتن پارێزەرە بۆی -ئارەزووی کەم ئەکاتەوەو یارمەتی ئەدا لەوەی دوور بێ لە تاوان-).

جا با گەنجەکان هەوڵی ژن هێنان بدەن بشزانن کە هێنانی ئافرەتێکی لە خوا ترس هۆیەکە بۆ مسۆگەر کردنی نیوەی دینمان ! پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (من رزقه الله امرأة صالحة فقد أعانه على شطر دينه فليتق الله في الشطر الباقي) صحيح الترغيب والترهيب 1916واتە : ( ئەوەی خوا ئافرەتێکی چاک و لە خواترسی بە نسیب بکات ئەوە خوا یارمەتی داوە لە سەر نیوەی دینەکەی جا با تەقوای خوا بکات لە نیوەکەی تر ) .

بەو بۆنەوەش ئەمەوێ ئامۆژگاریەکی ئەو کەسانە بکەم کە ژن هێنانیان زەحمەت کردووەو کچەکانیان کردووە بە کاڵایەکی فرۆشتن ئەوەی زیاتر بدات ئەیدەن بەو ! بەداخەوە کە ئەوە خوی جاهیلیە لە ناوماندا ماوەتەوە وە بووە بە نەریتێک کە هەموو خەڵکی مەگەر ئەوەی خوا ڕحمی پێ کردبێ چاو لەو نەریتە خراپانەی یەکتر ئەکەنەوە کچە کانیشمان خەڵەتاون بەو نەریتە ! ئیتر ژن هێنان بووە بە بڤەیەک ! گەنجێک ئەتوانێ لە بەحری ئیجە بدات ! بەڵام ئەترسێ ژن بێنێ ! ئی وا هەیە ئەوەندە ڕەفز کراوەتەوە ئیتر مەئیوس بووە ! بەداخەوە کە هۆیەکەش پارەو ماڵی دونیایە کە خوای گەورە بەختەوەری ئێمەی نەبەستاوەتەوە بە زۆر هەبونی دونیا بەڵکو بەختەوەریمان لە دینەکەمانەو دەست گرتنمانە بە ڕەوشتی ئیسلام .

بە هەر حاڵ ئێمە هەر ئەتوانین ئامۆژگاری بکەین داوا لە خوا ئەکەم کە موسڵمانان بە خۆیانا بچنەوەو واز بێنن لە هەر نەریتێکی دژ بە دەینی پاکی ئیسلام بزانن خوای بەرز ئەفەرموێ : [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ عَلَيْهَا مَلَائِكَةٌ غِلَاظٌ شِدَادٌ لَا يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ (6)] التحريم واتە : ( ئەی ئەو کەسانەی بڕواتان هێناوە خۆتان و مناڵو کەسو کارتان بپارێزن لە ئاگرێک کە سوتەمەنیەکەی خەڵک و بەردە وە فریشتەی توڕەو ڕەق و توندی لە سەرە کە سەرپێچی خوا ناکەن لەوەی فەرمانیان پێ ئەکات وە ئەوە ئەکەن کە فەرمانیان پێ ئەکرێ ).

دەبا نەبینە هۆی ئەوەی کچ و کوڕەکانمان توشی تاوان بن و ئەوانیش و ئێمەش بکەوینە ناو ئەو ئاگرە ! با نەبینە هۆی بڵاو بوونەوەی فەساد بەوەی ژن هێنان زەحمەت بکەین و مەرجی قورسی بۆ دابنێین پێغەمبەری خواش صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (إذا أتاكم من ترضون خلقه و دينه فزوجوه ، إلا تفعلوا تكن فتنة في الأرض و فساد عريض) سلسلة الاحاديث الصحيحة 1022 واتە : ( ئەگەر کەسێک هاتە داوای کچتان کە لە دین و ڕەوشتی ڕازی بوون ئەوە بیدەنێ -کچەکەتانی بدەنێ- ، ئەگەر وا نەکەن ئەوە ئەبێتە فیتنە لە سەر زەوی وە فەسادێکی زۆرو گەورەو فراوان ) .

سبحان الله کە کار بەو فەرموودە ناکەین بینیمانە چۆن فیتنەو ئاژاوەو فەساد بڵاو بۆوە ! چەندمان بیست کوڕێک چوو بۆ داوای کچێک نەیاندایەو کچەی هەڵگرت و بووە دوژمن داری و کوشتن و کوشتاری ! هەندێ بۆ سجن و هەندێ بۆ قەبرو هەندێکیش لە دونیا مانەوە بە حەیا تکاوی ! ئاخر با بەخۆمانا بچینەوە بزانین لادان لە فەرمانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم لە دونیاو قیامەت ماڵ وێرانمان ئەکات ! خوای بەرز ئەفەرموێ : [فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ أَن تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ أَوْ يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ] النور 63 واتە : ( با بترسن ئەوانەی پێچەوانەی فەرمانەکانی پێغەمبەری خوا ئەکەن لەوەی توشی فیتنە بن _توشی گومڕایی و هاوبەش دانان بن_ وە توشی سزایەکی توند بن _لە دونیاو دواڕۆژ_ ) .

بەهەر حاڵ ئەو گەنجانەی نەیانتوانی ژن بێنن با بەڕۆژوو بن وە هەوڵ بدەن کاتی فەراغیان بە کاری خێر بەسەر بەرن لە قورئان خوێندن و نوێژ و سەردانی نەخۆش و برادەری باش و وەرزشی بەسوود ! بۆ ئەوەی نەبنە نێچیری شەیتان و ئەوانەی جێگری شەیتانن کە بانگەشەی فاحیشە ئەکەن لە ناو موسڵمانان !.