09/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
په‌یوه‌ندی نێوان عه‌قڵ و ده‌وڵه‌ت له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی تۆماس هۆبز ن
هه‌ر له په‌یدابوونی مرۆڤ له‌م سه‌رزه‌وییه‌دا ژیان مه‌حكوم بووه به دۆخێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه زانایانی سۆسیۆلۆژیا و ئه‌نسرۆپۆلۆژیا زۆرێك له ڕه‌هه‌ند و ورده‌كاریه‌كانیان باس كردووه، سیاسه‌تیش یه‌كێكه له بواره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ژیانی مرۆڤ كه بنه‌ما و كرۆكی ئه‌م بواره‌ش ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ته.
توێژینه‌وه و بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به‌ره‌هه‌ندی سیاسی له ژیانی مرۆڤدا زۆرجار له تیۆره‌كانی ده‌وڵه‌ت و ئایدیا و روانینی زانایان له‌م باره‌یه‌وه كورت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش گرنگی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات ده‌رده‌خات به‌و پێیه‌ی سه‌ره‌تای به‌كۆمه‌ڵایه‌تیبوونی مرۆڤ و تێپه‌ڕاندنی قۆناغی تاكیه‌تییه‌تی یان وه‌ك (تۆماس هۆبز) ناوی ناوه قۆناغی سروشتی. زانایان و بیریارانی سیاسی ئه‌م بواره گرنگه‌ی ژیانی مرۆڤیان كردووه‌ته بابه‌تی وردی چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی خۆیان، و هه‌ریه‌كه‌یان تێگه‌یشتنی خۆیان له چوارچێوه‌ی تێز و تیۆرێكدا خستووه‌ته ڕوو، (تۆماس هۆبز) بیریار و فه‌یله‌سوفی (ئینگلیزی) یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و ره‌هه‌ندی سیاسی ژیانی مرۆڤایه‌تی بۆچوون و ئایدیای خۆی هه‌یه و بابه‌تی مشتومڕی زانایان و روناكبیران و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی سیاسییه. (تۆماس هۆبز) له ساڵی (1588- 1679) كه به‌یه‌كێك له مه‌زنترین فه‌یله‌سوفه سیاسییه‌كان داده‌نرێت له شاری وێست پۆرتی به‌ریتانیا له دایكبووه. (به‌ریتانیا) له سه‌رده‌می (هۆبز) به هه‌لومه‌رجێكی سیاسی و ئابوری ناجێگیردا گوزه‌ری ده‌كرد،
به‌تایبه‌تی له سه‌رده‌می "شارلی یه‌كه‌م" (به‌ریتانیا) ڕوبه‌ڕووی چه‌ندین جه‌نگ و شۆڕشی ناوخۆی بوویه‌وه. "شارل" هاوسه‌ره كاتۆلیكیه كه‌ی (كه كچی هێنری چواره‌می فه‌ڕه‌نسا بوو) له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له وه‌زیره‌كانی هانیاندا سته‌مكاری بكات و زه‌بروزۆر له‌گه‌ڵ گه‌ل و په‌رله‌ماندا به‌كاربهێنێت، كه هاوكات هه‌موو ماف و ده‌سه‌لاَته‌كانیشی له په‌رله‌مان سه‌نده‌وه، كارێك كه بووه مایه‌ی به‌رپا بوونی جه‌نگێكی ناوخۆی و ماوه‌ی )حه‌وت ساڵ(ی خایه‌ند، ئه‌م جه‌نگه له نێوان ده‌سته و دایه‌ره‌ی پاشا و لایه‌نگرانی په‌رله‌ماندا بوو به‌ڕابه‌رایه‌تی "كرۆمیل" سه‌ره‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌ش به‌سه‌ركه‌وتنی لایه‌نگرانی په‌رله‌مان كۆتای هات، ساڵی (1649) "كرۆمیل" سیستمی كۆماری ڕاگه‌یاند و "شارلی یه‌كه‌م"یش به مه‌قسه‌ڵه (گیوتن) سه‌ری له لاشه جیاكرایه‌وه. گرنگترین كتێبی (هۆبز) به‌ناوی (لیڤیاتان-Leviathan)ه كه ته‌عبیر له فه‌لسه‌فه سیاسیه‌كه‌ی ده‌كات، كتێبه‌كه ناونیشانێكی سه‌یرو سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه كه ناوی دڕنده‌یه‌كی ده‌ریایه كه ته‌ورات له (سه‌فه‌ری ئه‌یوب)دا باسی ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌مانای گه‌وره‌ترین ماسی ناو ده‌ریاكانیش دێت، كه ماسی خوارتر له خۆی ده‌خوات، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵێت ماسییه بچووكه‌كان بخۆن. كه‌واته (لیڤیاتان) ماسییه بچووك و لاوازه‌كان له هێرشی ماسییه دڕه‌كان ده‌پارێزێت، له‌مه‌شدا به‌ده‌وڵه‌ت ده‌چێت كه خه‌ڵكانی بێ ده‌سه‌ڵات له هێرش و په‌لاماری هێزداره‌كانی وه‌ك (كلیسا و سه‌ندیكاكان) ده‌پارێزێت، واته له‌و گروپ و رێكخراوانه ده‌یانپارێزێت كه له خوار ده‌وڵه‌ته‌وه‌ن. (لیڤیاتان) په‌یوه‌ندی به چۆنیه‌تی شكڵگرتنی كۆمڵگه‌ی مه‌ده‌نیه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵسوكه‌وتی ئاوه‌زیانه‌ی تاكی مرۆی. (هۆبز) له‌م كتێبه‌دا سه‌باره‌ت به هه‌لومه‌رجی پێویست بۆ ئارامی و ئاسایش ده‌كۆڵێته‌وه و پاشان به‌گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی ئایدیال (Ideal state) بۆ ئه‌م هه‌لومه‌رجه خه‌ریك ده‌بێ. واتای سه‌ره‌كی تیۆره‌كه‌ی (هۆبز) (مافی سروشتی-Natural rights)یه له جیاتی (یاسای سروشتی-natural laws) كه له تیۆریه‌كانی هزرڤانانی كۆندا هه‌بووه. له بنه‌ڕه‌تدا مافی سروشتی له ڕوانگه‌ی (هۆبز)ه‌وه بریتییه له مافی پاراستنی گیان.
كۆمه‌ڵگای سیاسی بۆ دروستكردنی ده‌سه‌ڵاتێك پێكدێت كه تیایدا مافی پاراستنی گیان و یاسای سروشتی پاریزراو بێت. هۆبز ده‌وڵه‌تی كردووه‌ته باسێك كه له ڕووی تیۆرییه‌وه سروشتی مرۆڤ و پێداویستییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشی خستووه‌ته ڕوو كه دیارترینیان ده‌وڵه‌ته، و به‌بێ بوونی ده‌وڵه‌ت ژیانی مرۆڤ پارچه‌یه‌كه له شه‌ر ِو نائارامی. ئه‌و قۆناغبه‌ندییه‌ی (هۆبز) بۆ ژیانی مرۆڤی كردووه، مرۆڤی له ره‌هه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی دوورخستووه‌ته‌وه و نه‌زعه‌یه‌كی تاكڕه‌وانه‌ی پێبه‌خشیوه، هه‌رچه‌نده دواتر به‌كرده‌یی ئه‌م ره‌هه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی پێ به‌خشیوه‌ته‌وه: له ڕێگای داننانی عه‌قڵانیانه‌ی تاكه‌كان به‌زه‌رووره‌تی بوونی ده‌وڵه‌ت كه ئۆرگانێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه. راسته مرۆڤ له قۆناغی به‌راییدا ده‌ركی به‌زۆر شت نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌مه سرووشته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی لێ داناڕنێت. (هۆبز) سه‌ره‌تای مرۆڤایه‌تی ده‌به‌ستێته‌وه به ئاره‌زوویه‌كی تاكره‌وانه و سروشتێكه‌وه كه كۆمه‌ڵایه‌تیبوونی پێ نامۆیه و ناوی ناوه قۆناغی سروشتی، به‌ڵام دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێویستییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی كه هاوسه‌نگی نێوان تاكه‌كانی بۆ راده‌گرێت و ناوی ده‌وڵه‌ته. به‌لای (هۆبز)ه‌وه ژیان به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی ده‌ستی پێ كردووه كه هیچ رێكخراوێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و هیچ یاسا‌و رێ و شوێنێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ جۆری په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بوونی نییه، هه‌روه‌ها هیچ جۆره هاریكارییه‌ك له نێوان تاكه‌كاندا له ئارادا نه‌بووه،
به‌م پێیه كه مه‌ترسی له هه‌موو لایه‌كه‌وه گه‌مارۆی ژیانی دابوو، لێره‌وه تاكه‌كان رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان پێكه‌وه ببه‌ستنه‌وه له یه‌كه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیدا وه‌ك ئه‌و تاكانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یانبینین كه ده‌یانه‌وێت كۆمپانیایه‌ك یان كۆمه‌ڵه‌یه‌ك یان یانه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری یا وه‌رزشی بنیات بنێن. (هۆبز) باوه‌ڕی وایه كه له دۆخی سروشتی‌دا كه پڕه له مه‌ترسی و نادڵنیایی، تاكه‌كان به‌ئاره‌زووی خۆیان به‌چاكی ده‌زانن ئه‌و هێزه عه‌قڵییه‌ی هه‌یانه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی چاك و خراپ له پێناوی هاریكاری و كۆبوونه‌وه‌یان و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موویان له ژێر ركێفی سه‌ركردایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی‌دا بگیرسێنه‌وه، به‌مه‌ش زه‌مانه‌تی ئازادی و ئاسایش و سه‌قامگیری ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن له رێگای هێزو ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵێكه‌وه بۆ رێگری له شه‌رو خراپه‌ی ئه‌وانیتر به‌رامبه‌ریان، كورته‌ی ئه‌م وته و بۆچوونه‌ی (هۆبز) ئه‌وه‌یه كه دواتر به بنه‌مای تیۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ناسێنرا. (هۆبز) باوه‌ڕی وایه كه دروستبوونی ده‌وڵه‌تیش به‌م رێگایه به‌ره‌و سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تی دیموكراسی و ره‌فاهیه‌ت ده‌ڕوات، به‌م پێیه‌ش ده‌سه‌ڵاتی به‌رپابوو خاوه‌نی هه‌ژموونێكی باڵا‌و هێزێكی ڕه‌هایه. له‌م روانگه‌یه‌وه بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت له لایه‌ن تاكه‌كانه‌وه پاڵنه‌ری خۆپه‌رستانه‌ی هه‌یه، واته بۆ پاراستنیانه له یه‌كتر، نه‌ك له‌به‌ر پاڵنه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، خه‌ڵكیش له دوای فه‌راهه‌می ده‌سه‌ڵاته ناوخۆییه‌كه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان كه (هۆبز) ناوی (گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی) به‌سه‌ردا دابڕیووه، یان رێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتردا، ده‌وڵه‌تیان پێكهێناوه كه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێكی ته‌واوه و (هۆبز) ناوی ناوه (لیڤیاتان Leviathan) .
(هۆبز) له لایه‌نگرانی ده‌سه‌لاَتی خودای پادشا نه‌بوو، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتێكی زه‌مه‌نی توندی ده‌ویست كه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێكی ته‌واو بێت له كاروباره‌كانی سیاسی و ئاینیدا وه‌كو یه‌ك، نابێت كه‌س شۆرشی له به‌رامبه‌ردا به‌رپا بكات، بگره پرسیاریش بكات ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌یكات، ده‌سه‌ڵات به‌پێی وته‌ی ئه‌و( دابه‌ش نابێت و سزا نادرێت و كه‌میش ناكرێته‌وه. ئه‌گه‌ر فه‌رمانڕه‌وا و ده‌سه‌ڵاتدار خراپ بوو پێویسته له‌سه‌ر خه‌ڵك ئارام بگرن. توانای ده‌وڵه‌ت لای (هۆبز) ته‌وه‌ره‌ی سیستمی گشتییه، بۆیه ده‌سه‌ڵاتی كارا لای ئه‌و زه‌مانه‌ته بۆ ژیانی خه‌ڵكی، له‌وانه‌یه (هۆبز) كه‌وتبێته ژێر كاریگه‌ری ململانێی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی نێوان (پادشاییه‌كان) و (كۆمارییه‌كانه‌وه) و ئه‌و جه‌نگه ناوخییه‌ی لێی كه‌وتبوویه‌وه، بۆیه به‌ره‌و پشتگیری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته چووه كه ژیانی گشتی پێ رێك ده‌خرێت، زۆرجاریش تۆمه‌تبار كراوه به‌وه‌ی به‌رگری له ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها كردووه كه خێزانی "ستیوارت" پیاده‌یان كردووه له (ئینگلته‌را)، به‌ڵام ئه‌و ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ی له مه‌بده‌ئی ره‌زامه‌ندی هاوبه‌ش یان گشتی (public approval) له نێوان حاكم و مه‌حكومه‌وه هه‌ڵینجاوه. راسته (هۆبز) قسه‌ی له‌سه‌ر ملكه‌چی كردووه بۆ خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری، ئه‌م ملكه‌چییه‌ش هه‌میشه‌ییه تا ئه‌و كاته‌ی توانای خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كه بوونی هه‌یه له به‌رگری له ژێرده‌سته‌كانی، به‌ڵام ئه‌و بانگه‌وازیشی بۆ حوكمی عه‌قڵ كردووه،
بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك قبوڵی بكه‌ن له ده‌سه‌ڵاتێك كه ره‌زامه‌ندی خۆیانی له‌سه‌ره، كه‌واته مه‌بده‌ئی ره‌زامه‌ندی سه‌ره‌كییه له‌گه‌ڵ بوونی هێزی ده‌وڵه‌ت. ئه‌م قه‌واره ده‌سه‌ڵاتداره‌ی (هۆبز) له ده‌ره‌نجامی ره‌زامه‌ندی و رێككه‌وتنی تاكه‌كانه‌وه دێته ئارا ئه‌ویش رۆڵی تاكێك ده‌بینێت و ئامانجی ئارامی تاكه‌كانی تره، وه‌ك له كتێبی(لیڤیاتان) ده‌ڵێت: (بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی و به‌و هۆیه‌وه گه‌یشتن به‌خۆشه‌ویستی مانه‌وه، پیاوێكی ده‌ستكرد خوڵقێنراوه كه پێی ده‌وترێت ده‌وڵه‌ت، هه‌روه‌ها كوَت و زنجیرێكی ده‌ستكردیش داهێنراوه كه پێی ده‌وترێت یاسا مه‌ده‌نییه‌كان (civil law)), بۆ ئاراسته‌كردنی ئامانجی هاوبه‌ش و رێگری له‌و ره‌فتارانه‌ی ده‌بێته هه‌ره‌شه له‌سه‌ر ته‌بایی و ئاشتی پێویسته ده‌سه‌ڵاتێكی ناوه‌ندی بوونی هه‌بێت كه گوزارشت له ئیراده‌ی هه‌موو لایه‌ك بكات، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت هه‌رتاكێك ئیراده‌ی شه‌خسی و تایبه‌تی خۆی ملكه‌چی كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێك بكات، كه ئه‌وانه پێویسته ئیراده‌یان گوزارشت له ئیراده‌ی گشتی بكات، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ده‌وڵه‌ت ده‌ركه‌وت. كه‌واته بیری سیاسی نوێ خاڵێكی لێكترازانی گرنگی هه‌یه له‌گه‌ڵ بیری كلاسیكی یاخود بیری پێش نوێ، ئه‌و خاڵه‌ش بریتییه له‌وه‌ی له بیری سیاسی نوێ‌دا ده‌وڵه‌ت به دامه‌زراوه‌یه‌كی مرۆیی و په‌یوه‌ست به ویستی مرۆیی له قه‌ڵه‌م ده‌درێت. ئه‌گه‌ر چی ده‌كرێت باسی عه‌قلاَنیه‌تی ده‌وڵه‌ت له هه‌موو ڕێچكه فه‌لسه‌فیه‌كاندا بخرێته ڕوو، به‌لاَم له بنه‌ڕه‌تدا به قبوڵكردنی بیری ده‌ستكرد بوونی ده‌وڵه‌ت بابه‌تی عه‌قلاَنیه‌تی ده‌وڵه‌ت به هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانیه‌وه ده‌كه‌وێته ڕوو. بیری نوێ به‌رامبه‌ر بیری كلاسیكی كه ده‌كرێت به نه‌ریتی (عه‌قڵی-سروشتی)یش ناو ببرێت ڕاده‌وه‌ستێ. (هۆبز) ئه‌ندازیاری ئه‌م پرۆژه مه‌زنه له بری ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی باو باسه‌كه‌ی خۆی له یاساوه ده‌ستپێبكات له چه‌مكی ویسته‌وه (Volition) ده‌ستی پێكرد، كه‌دواتر ئه‌م چه‌مكه بووه سه‌رچاوه‌ی وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره له ته‌واوی بیری سیاسی نوێ‌دا تا ئه‌و جێیه‌ی سه‌رئه‌نجام به تیۆری (ویستی عه‌قلاَنی) "هیگڵ" كۆتایی هات. (هۆبز) به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی خۆی له‌سه‌ر دوو بابه‌تی ویست و ده‌ستكرد بنیاتنا،
ئه‌م بنه‌ڕه‌ته‌ی كرده بنه‌مای تیۆری سیاسی خۆی كه مرۆڤ خۆی ده‌سه‌لاَتی مه‌ده‌نی دروستده‌كات و پاشان په‌یڕه‌وی لێده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه (هۆبز) ویستی به‌رگری له مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌تی عه‌قلاَنی بكات و نیشانی بدات ده‌سه‌لاَت و ملكه‌چی ئاڕاسته‌كردنی عه‌قلاَنی هه‌یه، جگه له‌مه سور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نیشانی بدات حكومه‌ت دامه‌زراوه‌یه‌كی خودایی و ده‌ره‌وه‌ی سنوری پشكنین نییه و مرۆڤ ئه‌ركدار نییه به‌وه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی كاردانه‌وه‌یی به‌رگری له فه‌رمانڕه‌وایی بكات، به‌ڵكو ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌قڵ قبوڵی بكات و به چالاكی په‌یڕه‌وی لێبكات. پاش ئه‌م ڕونكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌وه سه‌ره‌نجام ده‌بێت وه‌لاَمی ئه‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه كه ئایا له تیۆره‌كه‌ی (هۆبز)دا بونیاتی كۆمه‌ڵگا عه‌قلاَنییه یان ئه‌خلاقی؟ به‌واتایه‌كی تر ئایا تیۆره‌كه‌ی (هۆبز) تیۆرێكه ده‌رباره‌ی هۆشیاری یان تیۆرێكی ئه‌خلاقییه؟ به بڕوای "د.كه‌مال پولای" ((ده‌كرێت ئه‌م دوو لایه‌نه‌ی بۆچوونی (هۆبز) به گونجاو له‌گه‌ڵ یه‌كتر دابنرێن، وه‌ها بانگه‌شه بكرێت (هۆبز) له نێوان لایه‌نی هۆشیاری و ماف و سود، یان به واتایه‌كی تر له نێوان لایه‌نی عه‌قڵی و لایه‌نی ئه‌خلاقی به‌شێوه‌یه‌كی جوان په‌یوه‌ندی دروستكردووه)). به‌م پێیه ده‌كرێت بڵێین مرۆڤه‌كان به‌هۆی هۆشیاری و دوابه‌دوای ئه‌و به‌هۆی ئه‌و سوده‌ی كه وێنایان ده‌كرد و سه‌ره‌نجام له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی مافی پاراستنی خود (self) له ئه‌ستۆیان گرتووه (ئه‌م كاره كارێكی ئه‌خلاقییه) هه‌ستاون به دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌ی سیاسی. كه‌واته هه‌روه‌ك گوترا عه‌قڵ له تیۆره‌كه‌ی (هۆبز)دا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ له دۆخی سروشتی ده‌ربچێت و بگاته بارودخۆخی مه‌ده‌نی و عه‌قڵ لێره‌دا له خزمه‌تی ڕه‌مه‌كدایه (حه‌ز و ئاره‌زوو). عه‌قڵ به‌نده‌كانی ئاشتی بۆ گرێبه‌ستی كۆمه‌لاَیه‌تی و ده‌رچوون له ڕه‌وشی جه‌نگ پێشنیار ده‌كات. هه‌تا حه‌ز بۆ ئاسایش و ئارامی زیاتر نه‌بێت عه‌قڵ ناتوانێت ڕێگای ئاشتی پیشان بدات و دۆخی ئاشتی سه‌قامگیر بكات. له‌م باره‌یه‌شه‌وه ئه‌م ڕه‌خنه له (هۆبز) گیراوه، كه‌سایكۆلۆژیای (هۆبز) سه‌باره‌ت به عه‌قڵ و ڕه‌مه‌ك یان چۆنایه‌تی كاریگه‌ری عه‌قڵ له‌سه‌ر ڕه‌مه‌ك (instinct) ڕوون نیه. پێشئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌ت پێكبێت تا راده‌یه‌ك مرۆڤی سروشتی وه‌ك ناعه‌قلاَنییه‌ك وێناكراوه، به‌لاَم له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تدا به بوونه‌وه‌رێكی مامه‌ڵه‌چی ناسێنراوه. ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه كه ئه‌گه‌ر به پێی ده‌سته‌واژه‌ی دۆخی سروشتی بێت، ئه‌وا ناعه‌قلاَنی یان خۆپه‌رست نه‌بووه، ئه‌گه‌ر به‌و جۆره ناعه‌قلاَنی بوو بێت هه‌رگیز نه‌یده‌توانی بیر له دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌ی نوێ بكاته‌وه. هه‌روه‌ها له جێگایه‌كدا ڕۆڵی عه‌قڵی به‌كه‌م بایه‌خ و له جێگایه‌كی تر به پڕ بایه‌خ له به‌رچاو گرتووه. ڕه‌خنه گران ده‌ڵێن هه‌ڵه‌یه عه‌قڵ بخه‌ینه خزمه‌تی حه‌ز و شه‌هوه‌ته‌كان و به كۆیله‌ی هه‌ندێ ئامانجی له قه‌ڵه‌م بده‌ین، نه‌ك به دیاریكه‌ر یان مۆڵه‌تده‌ری ئامانجه‌كان، ئه‌م ڕه‌خنه‌گرانه ده‌ڵێن (هۆبز) هه‌ندێ جار وا قسه ده‌كات كه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی عه‌قلاَنی نه‌بوایه هه‌ر دیسان خاوه‌نی ئه‌و حه‌زو ڕه‌مه‌كانه ده‌بوو. له كاتێكدا مرۆڤ وه‌ك بونه‌وه‌رێكی خاوه‌ن عه‌قڵ هه‌ندێ حه‌ز و ئاره‌زووی هه‌یه كه ئه‌گه‌ر خاوه‌نی نه‌بوایه ئه‌م حه‌زو ئاره‌زووانه‌ی نه‌ده‌بوو. له ڕێگه‌ی عه‌قڵه‌وه‌یه مرۆڤ هه‌ندێ وێنای ده‌رباره‌ی خۆی و ژینگه‌ی خۆی و په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا هه‌یه، ئه‌م وێنایانه‌ش به نۆره‌ی خۆیان كاریگه‌ری هه‌مه‌لایه‌نه‌یان له سه‌ر سۆز و ئاره‌زوه‌كان هه‌یه. سه‌رچاوه:- 1. هوبز، توماس، اللفیاپان.. اڵ‌صول الگبیعیه السیاسیه لسلگه الدوله، ترجمه: دیانا حرب- بشری صعب، الناش: هیئه أبوڤبی للپقافه والتراپ، دبی،2011. 2. عبدالفتاح امام، د. امام، توماس هوبز فیلسوف العقلانیه، دارالپقافه للنشر والتوزیع، قاهره، 1985. 3. پۆلادی، د.كه‌مال، له ده‌وڵه‌تی ده‌سه‌لاَته‌وه تا ده‌وڵه‌تی عه‌قڵ، و: سیروان زه‌ندی، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، هه‌ولێر،2010. 4. پۆلادی، د.كه‌مال، مێژووی هزری سیاسی له ڕۆژئاوا، به‌رگی دووه‌م، و: ئازاد وه‌له‌دبه‌گی و سیروان زه‌ندی، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، هه‌ولێر، 2005. 5. محسن جاسم، ایمان، الدوله عند توماس هوبز: بتاریخ 11/4/2013. http://marx405.skyrock.com/2350304239-posted-on-2009-03-10.html
الدوله عند &#...