09/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كه‌ی كۆنگره‌ی یه‌كێتی ده‌به‌سترێت؟
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌باره‌ی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یه‌وه بۆ بزاڤ ده‌دوێت‌و زانیاری نوێ له‌وباره‌وه بلاوده‌كاته‌وه.
له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ بزاڤ، رابه‌ری سه‌ید برایم، ئه‌ندامی سه‌رگردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی به‌رده‌وامه.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر كراوه‌و له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه‌وه گفتوگۆكراوه.
له‌باره‌ی واده‌و كاتی كۆنگره‌ی یه‌كێتی، رابه‌ری سه‌ید برایم وتی (له‌ئێستادا ته‌نها قسه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌كرێت، كه‌س نازانێت كۆنگره كه‌ی ده‌به‌سترێت‌و له‌وباره‌وه باسی هیچ نه‌كراوه).
بریاربوو رۆژی 31ی مانگی رابردوو كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی ببه‌سترێت، به‌ڵام به‌هۆی كێشه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و حزبه‌وه، كۆنگره دواخرا.
د.ع