وەزارەتی دارایی ھەرێم رایدەگەیەنێت لەم ھەفتەیەدا تەنیا موچەی یەک وەزارەت دەدرێت و بەھۆی ئەوەی کە ئەمرۆ کراوەتە پشو نازانرێت دواتر موچەی چەند وەزارەتی دیکە دابەش دەکرێت.
لەوبارەیەوە دلێر تارق وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوریی ھەرێم رایگەیاندووە لەم ھەفتەیەدا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی موچەی مانگی رابردوو وەردەگرن وتیشی:" بەھۆی پشووی رۆژی یەک شەممەوە نازانرێت دوای وەزارەتی ئەوقاف موچەی چ وەزارەتی دیکە دەست پێدەکات، راشیگەیاند :" ھەریەک لە وەزارەتی تەندروستی و گواستنەوە ناوخۆ و پێشمەرگە و رۆشنبیری و چەند وەزارەتێکی دیکەش تائێستا موچەی مانگی رابردوویان وەرنەگرتووە". ئەمە لە کاتێکدایە کە چەند رۆژێکی دیکە وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتە بەڵام تائێستا چەند وەزارەتێک موچەی مانگی رابردوویان وەرنەگرتووە .