09/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسلام وعەلمانیەت دووڕیانی لێكجیابونەوە ٢٤
5. بیردۆزه‌ی ئه‌ندامی و سودگهراكان(براگماتیزم)
له‌نێوان بیردۆزه گه‌وره‌كانی كوَمهڵناسیدا بیردۆزه‌ی ئه‌ندامی پایه‌ی دیاره‌و(هربرت سپنسه‌ر) یش بهدیاریترینی ئه‌ستێره گه‌شاوه‌كانی داده‌نرێت هه‌روه‌ك له‌نێ,ان بیردۆزه ئاكاریهكاندا (بیردۆزه‌ی سود گه‌رایی) هه‌یه‌كه(بنتام)و(ئاده‌م سمپ) و(جوَن ستیورات مێل) ئالاَههڵگری بوون له‌سه‌ده‌ی بیسته‌میشدا (برتراندرسل) خوَی به‌پێشه‌نگی بیردۆزه‌ی سود گه‌رایی (پراگماتی) ده‌زانی (هربرت سپنسه‌ر) فه‌یله‌سوفێكی ئینگلیزی بێباوه‌ڕبوو كهلهنێ,ان سالاَنی 1820، 1903ز دا ژیاوه، به‌گه‌وره‌ترین فه‌یله‌سوفی ئینگلیزی سه‌ده‌ی نوَزده دانراوه هه‌واداری بێباوه‌ڕی له‌باوكی و باپیریه‌وه بوومابووهوه باوكی ناڕازی بوو كهڕاڤهی هه‌رشتێكی ئه‌و دیو سروشت بكرێت،به‌هێزێكی بان زه‌مینی،سپنسه‌ر بهتهوهزهلی گه‌وره‌بوو حه‌زی له‌فێربوونی زانست نه‌ده‌كرد بۆیه له قوتابخانه‌كان ڕای ده‌كرد تاكو زوَربهی گهنجێتیهكهی به‌سه‌ر برد بێئه‌وه‌ی شتێك فێربێت كه‌گرنگی هه‌بێت، دوای ته‌مه‌نی سی ساڵی هه‌وڵیدا نوسینه‌كانی (كانت) بخوێنێته‌وه بهلاَم پێی سه‌رسام نه‌بوو، بهكانتی ده‌وت گێژو بووده‌ڵه‌یه هیچ كتێبێكی زانستی تاكوَتایی نه‌ده‌خوێنده‌وه، لهكوَتایدا ڕوویكرده نوسینی كتێبه‌كانی و پشتی به‌به‌هره سروشتیه‌كانی ده‌به‌ست و تێبینی كردنه ڕاسته‌وخۆكانی به‌كار ده‌هێنا له‌نوسیندا بۆیه بیروَكهی ماتریالیستی به‌سه‌ریدا زاڵ ببوو هه‌موو شتێكی له ماده‌دا ده‌بینیه‌وه‌و ده‌یوت ماده هه‌مووشتێكه له‌بووندا له‌گرنگترین دانراوه‌كانی (بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌كان)بوو له‌دیارترین بۆچونه‌كانی سپنسه‌ر ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بوون
1ـ لهبیروَكهی په‌ره‌گرتنی خودییه‌وه پێی وابوو كه‌ده‌توانێت ڕاڤه‌ی هه‌موو دیاریده‌كانی بوون بكات له‌وه‌وه ڕوویی كرده لێكدانه‌وه‌ی هه‌مووشتێك بهپهرهگرتن و بنه‌ماكانیه‌وه ههرلهسهدیمی گازییه‌وه بیگره تاده‌گاته مرۆ و پاشان گه‌ڕانه‌وه بووخاڵی سه‌ره‌تا، دواتریش ڕێرهوهكه بووجاری دووه‌م و سێیه‌م تاكو ئاستێك كهبێكوَتای بێت ده‌ست پێده‌كاته‌وه هه‌موو پێكهاتنێكی تازه هه‌رده‌بێت به‌له ناو چون و مردن كۆتایی بێت
2ـ پێی وابوو كهژین و عه‌قڵ و كوَمهڵگهو ئاكار هه‌موویان ملكه‌چی پهرهگرتنن بڕوای وابوو كه‌عه‌قڵ ده‌ستكورته لهدهرككردنی حهقیقهتهكانداو و لافی ئه‌وه‌ی لێده‌دا كه‌حه‌قیقه‌ت كلیل دراوه‌و ناتوانرێ ده‌ركی پێبكرێت ئه‌وه‌تا له‌پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا (بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌كان) ده‌ڵێت(بێگومان هه‌موو لێكوَڵینهوهیهك كه‌مه‌به‌ستی گه‌ڕان به‌دوای حه‌قیقه‌تی گه‌ردوون و ده‌رخستنی هوَكارهكهیدا بێت هه‌رده‌بێت بگاته قوَناغێك كه‌عه‌قڵ له عاقاریدا ده‌سه‌و سان بێت و هیچ شتێك له حه‌ق ده‌رك نه‌كات له‌م ڕێگه‌یه‌شدا ڕێبازی ئاین بگرێته به‌ر یازانست یاههرشتێكی تر كهتوَدهتهوێت ) پاشان گوێلهم خوداپه‌رسته دینداره ده‌گرین كههوَكاری گه‌ردوونمان بوودهگێڕێتهوه چوَ، دروست بووه‌و چوَن سه‌ریهه‌ڵداوه ؟ كردگاری گه‌ردوون لاسپنسهر خودایه، بهلاَم به‌م ڕایه‌ی هیچی له كێشه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كردووه هیچیشی بووخاوهنهكهی زیاد نه‌كردووه‌و ته‌نیا ئه‌وه‌نه‌بێت كهههنگاوێك به‌ره‌و دوواوه گه‌ڕاندوویه‌تیه‌وه ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت(وه‌كو ئه‌وه‌وایه كه‌من منداڵێك بم و بپرسم: ئه‌ی كێ خودای هێناوه‌ته بوون ؟ ئاین به‌هه‌ردوو شێوه‌كه‌یه‌وه ئیمان و ئیلحاد، نه‌یانتوانیوه هوَكارێكی لێكدانه‌وه‌یه‌كی ڕوون و قبووڵكراو پێشكه‌ش بكه‌ن) پاشان هه‌مان شت بووزانستیش باس ده‌كات و پێی وایه كهدهسهوسانه له‌ڕاڤه‌كردنی ڕاستیه‌كانی گه‌ردووندا ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت(به‌زانست بڵێ به‌سه‌ر خه‌ریكی سه‌لماندنی بوونی یانهبوونی خودایه لاهوت مه‌یدانی ئه‌و نییه تابۆخۆی پێدا بێت و بچێت بهئاینیش بڵێ به‌سه باواز له پیا هه‌ڵدانی عه‌قڵ بهێنێت چونكی پڕووگرامی ئه‌و له‌بیركردنه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ ئایندا وێك نایه‌ته‌وه، ئاین و زانست واببینه كهدووبران و له‌گه‌ڵ یه‌كدا ته‌وقه ده‌كه‌ن بووههریهكێكیان مه‌یدان و بواری خوَی هه‌یه )
3ـ لهكوَتاییهكانی ژینیدا دانی به‌وه‌داناوه كه‌كاریگه‌ری ماتریالیزم داڕووخانی ئاكاری بهدوواداهات ئه‌وكاته‌ی كه(موحه‌مه‌د عه‌بده) سهردانیكرد سپنسه‌ر پێی وت (ئێستا ئینگلیز له‌سه‌ر ئه‌و شتانه نه‌ماون كه‌پێش بیست ساڵ له‌مه‌و به‌ر له‌سه‌ری بوون لهئاكاردا به‌ره‌و دوواوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه هوَكارهكهشی پێشكه‌وتنی فیكری ماتریالیزمه كه‌ئاكاری لاتینی پێش ئێمه‌ی تێكدا‌و پهتاكهشی بووئێمه مایه‌وه لهئهوروپاشدا ماتریالیزم ههوادهكات واته ئاكاره‌كان ده‌ڕووخێنێت، هیچ هیوایه‌كیش نییه له‌وه‌دا كه به‌رده‌ستی ئه‌م ته‌یاره ماتریالیسته په‌یدابێت و بلاَو بوونه‌وه‌ش ده‌گاته ئه‌و په‌ڕی سنووری خوَی، بێگومان ئێستا له ئه‌وروپادا هه‌ق بووهێزه) (پوَتروَ) له‌باره‌ی بۆچونی سپنسهرهوه سه‌باره‌ت به‌ئاین ده‌ڵێت(بێگومان خاڵی سه‌ره‌تا له ئاینه‌كاندا به‌پێی ڕیزبه‌ندی مێژووییان ئه‌و ڕووداوه سه‌ره‌تاییه یه كهجوَراو جوَرهو چه‌ندین وێنه‌ی جوداوازی لێوه دێته به‌رهه‌م كهكوَتاییان نایه‌ت،شتێكی تر نیه بێجگه له‌وه‌ی كهسپنسهر ناوی ده‌نێت دووانه یاجوت(DOUBIE) مرۆ كاتێك كهلهئاودا وێنه‌ی خوَی ده‌بینێت یاسێبهرهكهی ده‌بینێت به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌خه‌وندا خوَی ده‌بینێت هه‌روه‌كو وێنه‌ی خه‌ڵكی تریش له‌خه‌وندا ده‌بینێت، له‌مرۆدا ههوادارییهكی سروشتی هه‌یه كه به‌ره‌و ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ده‌بات دووانهییهكه كۆتایی نایه‌ت و هه‌موو ئه‌وه‌ی كه‌له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا هه‌یه ئه‌وه‌یه كهخهونهكه ده‌ڕووات و له‌وانه‌یه لهخهونێكی داهاتودا ده‌ربكه‌وێته‌وه تاكاتێك سه‌ره‌ی مردنی دێت به‌ئاسانی باوه‌ڕده‌كات كه‌ئه‌و منه نادیاره هه‌رماوه‌و به‌رده‌وام زوَریاكهم له‌شێوه‌ی خوَی ده‌چێت، كه‌واته ئهومنه نادیاره له‌شتێكی دووریانزیك ده‌چێت به‌وێنه‌ی ئه‌و بوونه‌وه‌ره بینراوه‌ی كهدووانهیهتی(جوتێتی) لێره‌یشه‌وه بیروباوهڕبهڕوحهكان و بوونه‌وه‌ره بالاَكان به‌سه‌ر سروشت و هێزی ئه‌وانه‌و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژینی مرۆ سه‌ریهه‌ڵدا هه‌رئه‌وه‌شه بنچینه‌ی مێژووی ئاینه‌كه‌یان له‌بۆچونی سپنسهردا كه‌له‌گه‌ڵ ئهبقهریهكاندا له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا یه‌كده‌گرنه‌وه، بووهه‌موو بوونه‌وه‌رێكی واقعی ئه‌و دووانه‌ییه‌ی هه‌یه كه‌ده‌توانرێت بهڕوحێك ده‌بنرێت چونكی ڕوحهكانی دنیا به‌تێپه‌ڕینی كات، لهژێردهسهلاَتی ئه‌و ڕوحهبالاَیانهدا كوَ!بوونه‌وه كه بهخوداكان ناوده‌بران دواتر ئه‌م خودایانه خوَیان ملكه‌چی یه‌ك خودای تركرد، مرۆیش هه‌وڵی داوه ئه‌م هێزه بالاَیانه به‌سروشتدا لهخوَیدا بنوێنێت و وایان لێبكات كهنزیك و خوَشهویست بن لای، له‌م حهزهشهوه خورافاته ئاینییه‌كان (میپوَلوَژیا) و نوشتهكاری و په‌رستنه‌كان و سیستمه‌كان سه‌ریان هه‌ڵدا هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌پێی یاسای په‌ره‌گرتنی خودی گه‌شه‌یان كردوو گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌هیچ شتێكیان له‌خودی خوَیان نه‌پاراستوه مه‌گه‌ر چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌م نه‌بێت لهبنچینهكهیاندا جائه‌گه‌ر ئه‌م سیستمانه‌ی داكه‌ندووه‌و ئاینه‌كانیش لێره به‌دوواوه وایانم لێهات كه‌نوێنه‌ری به‌رده‌وام بوونی كوَمهڵهكان بوون له‌به‌ر ئه‌وه تاكه‌كان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی گه‌وره‌یان هه‌بوو له‌وه‌دا كهڕێزیان لێده‌گرتن ) به‌و شێوه‌یه‌ش سپنسه‌ر خه‌یاڵی خۆی ماندووكردووه لهههڵبهستنی چه‌ندین ڕه‌گی دوور‌و بنچینهگهلێكی خه‌یاڵی بووئاین هه‌روه‌كو كوَنت و دووركایم و ماركس كردیان تاكوبگاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كۆتایی یئهویش ئه‌وه‌یه كهئاینهكهیان په‌یوه‌ندیه‌كی كوَمهلاَیهتی به‌رژه‌وه‌ندی خودازه خولگه‌ی مه‌زه‌بی ئاكاری سود گه‌رایش له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌نجامه بنیات نراوه، باقسهكانی (بتراندرسل) وه‌كو نمونه‌یه‌ك له‌سه‌ر مه‌زه‌بی ئاكاری سود گه‌رایی وه‌ربگرین چونكی ته‌نیا گهزارشت له‌و قوتابخانه سود گه‌راییه ناكات كه(بنتام)هێنایه كایه به‌ڵكو باس له بارودۆخی كرده‌ی ئه‌م مهزهبهدهكات كهزاڵه به‌سه‌ر ژینی ئه‌وروپیدا (جوداكردنه‌وه‌ی ئاكارلهلاهوت قورستره له‌و جوداكردنهوهیهی كه‌له حاڵه‌تی زانست‌دا ڕوویدا چونكی زوَرێك له چه‌مكه ئایننیه نهریتیهیكان قورسه ڕاڤهبكرێن ته‌نانه‌ت زوَرێكیان قورسه پاساویان بووبهێنرێتهوه مه‌گه‌ر له‌سه‌ر بناغه‌ی گریمانه‌ی بوونی خودایه‌ك یاڕوحێكی جیهانی یابهلایهنی كه‌مه‌وه (ئامانجێكی گه‌ردوونی جێگیر) بهلاَم من ناڵێم ئه‌و ڕاڤه‌و پاساوانه مه‌حاڵن به‌بێ بناغه‌یه‌كی ئایینی به‌ڵكو ده‌ڵێم به‌بێ ئه‌و بناغانه توانای بڕواپێكردن و زوَرلێكردنی سایكوَلوَژین لاوازده‌بێت یان له‌ده‌ستی ده‌ده‌ن، یه‌كی:َ له‌و به‌ڵگانه‌ی كهدیندارهكان به‌باشتری ده‌زانن ئه‌وه‌یه به‌بێ ئاین خه‌ڵكی ده‌بنه خراپه‌كار، له‌ڕاستیدا هزرڤانه ئازاده‌كانی سه‌ده‌ی نوَزده هه‌رله نبتامهوه تاهێزی سێدجویك زوَربهتوندی نكوڵیان له‌م به‌ڵگه‌یه كردووه بێگومان بابه‌تی له‌توانادابوونی سه‌ربه‌خۆێ ئاكار لهههروێنهیهكی كوَمهلاَیهتی گونجاو له‌گه‌ڵ ئایندا پێویسته به‌ته‌واوی جارێكی‌تر لێی بكوَڵرێتهوه ) بۆیه(رسل) خوَی به‌و كاره هه‌ستاو گه‌یشته ئه‌نجامێك كهپوختهكهی ئه‌وه‌یه ئاین سه‌ر چاوه‌ی ئاكارنییه به‌ڵ!كو ئاكار به‌سێ قوَناغی په‌ره‌گرتندا تێپه‌ڕیوه
1ـ ئاكاریی ڕێلێگیراو، تاپوَ، حه‌رامكراو
2ـ ئاكاری گوێڕایه‌ڵی خودایی
3ـ ئاكاری هاوچه‌رخ كهئاكارێكی سود گه‌رایی عه‌قڵییه
(رسل) له‌درێژه‌ی ئه‌و باسه‌دا ده‌ڵێت:(بیروباوه‌ڕ, هه‌سته ئاكارییه‌كان له‌هه‌موو كوَمهڵگه مروَیه ناسراوهكاندا ته‌نانه‌ت سهرهتایترینیان هه‌ن هه‌ندێك له‌م بیروباوه‌ڕانه ده‌توانرێت به‌چه‌ند بنچینه‌یه‌كی عه‌قڵی به‌رگرییان لێبكرێت بهلاَم زوَربهی زوَری بیروباوه‌ڕه‌كانی كوَمهڵگه سه‌ره‌تاییه‌كان خورافهیهكی ڕووتن) (ڕێلێگرتن یه‌كێكه له‌سه‌ر چاوه سه‌ره‌كیه‌كانی ئاكاری سه‌ره‌تای، هه‌ندێك شت هه‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌یان كه‌تایبه‌تن بهسهروَك هوَزهكه، له‌دیوه پێراوهكانی جوَرێك له ڕێگریان هه‌ڵگرتوه گهردهستیان بووبهریت ده‌مریت هه‌ندێك شتی تر به‌تایبه‌ت بووڕوح ته‌رخان كراون كه‌بێجگه لهجادووگهری هوَزهكه كه‌سیتر بۆی نیه به‌كاریان بهێنێت هه‌ندێك خواردن ڕێپێدراون و ههندێكیتر ناخورێن هه‌ندێك لهتاكهكانیش به‌پیس و چه‌په‌ڵ داده‌نرێن تاكو خوَیان پاك ده‌كه‌نه‌وه ئه‌مه‌یان به‌تایبه‌ت به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا جێبه‌جێده‌بێت كه بههوَی خوێنهوهیهو تایبه‌تیش نیه به‌و كه‌سانه‌ی كه‌خراپه‌ی كوشتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ڵكو له‌سه‌ر ئافره‌تیش له‌كاتی منداڵ بوون و خولی سوری مانگانه دا جێبه‌جێ ده‌كرێت (سیفری لاوییه‌كان، 15، 19، 29) به‌رده‌وامیش وێنه‌كانی ئاكاربه‌رزی كهبناغهكهیان (تاپوَ)یه لهكوَمهلگه مهدهنیهكانیشدا زوَرتر هه‌ن له‌وه‌ی كه‌خه‌ڵكی تائێستا ده‌ركیان پێكردووه (فیپاغوَرس) خواردنی پاقلهمهنیهكانی قه‌ده‌غه‌كردبوو(ئهمبادووكلیس) بڕوای وابوو كهجوینی گه‌لاكانی غار تاوانه هندووسیهكانیش ته‌نیا له‌وه‌ی بیرلهخواردنی گوَشتی مانگا بكه‌نه‌وه له‌رز دایان ده‌گرێت، له‌كاتێكدا كه‌موسڵمانان و جوله‌كه دینداره‌كان خواردنی گوَشتی به‌راز به‌پیس ده‌زانن، له‌ساڵی 1916 دا یه‌كێك له‌پیاوانی ئایینی سكوَتلهندی نوسینێكی نادیار بووڕۆژنامهكان كه‌سه‌ر نهكهوتنمان له جهنگدت دژی ئه‌ڵمانه‌كانی گه‌ڕاندبووه‌وه بوو ئه‌و هاندانه‌ی حكومه‌ت بووچاندنی په‌تاته له‌ڕۆژانی یه‌ك شه‌مماندا سه‌رجه‌م ئه‌و ڕایانه له‌سه‌ر بناغه‌ی تاپوَنهبێت ناتوانرێت هیچ پاساوێكیان بووبهێنرێتهوه هه‌روه‌ها بلاَو بوونه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی كهجوَرێك له هاوسه‌ر گیری له‌نێوان ئه‌ندامانی هوَزهكهدا حه‌رام ده‌كه‌ن باشترین نموونه‌ن له‌سه‌ر تاپوَكراو هه‌ندێ: جار هوَز به‌سه‌ر چه‌ند كوَمهڵێكدا دابه‌ش ده‌بێت پیاویش پێویسته خێزانێك له غه‌یری كوَمهڵهكهی خوَی دیاریبكات هه‌روه‌ك كڵێسای ئهرسهزوَكسی هاوسه‌ر گیری باوكانی یه‌ك منداڵی حه‌رام كردبوو له‌كاتی ته‌عمید كردن‌دا له‌ماوه‌یه‌كی نزیكیشدا هێشتا له‌ئینگلته‌را پیاو بۆی نه‌بوو كه‌خوشكی خێزانه مردووه‌كه‌ی بهێنێت نمونه‌ی ئه‌م ڕێگریانه‌ی ناكرێ له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه پاساویان بووبهێنرێتهوه كهزیانێكیان تێدایه‌و ناتوانرێًت به‌ری بگیرێت و ته‌نیا به‌گه‌ڕانه‌وه نه‌بێت بووحهرامكراوه پێشونهكان، له‌وه‌ش زیاتر وێنه‌ی هاوسه‌ر گیری له‌و مه‌حره‌مانه‌ی كه به‌رده‌وام زوَربهمان وایداده‌نێن كه‌له‌گه‌ڵ شه‌رعدا ناگونجێت و زوَربهی خه‌ڵكی به‌كارێكی قێزه‌ونی ده‌زانن كه‌له‌گه‌ڵ ئه‌و زیانه‌ی لێوه‌ی سه‌ر هه‌ڵده‌دات وێك نایه‌ته‌وه بۆیه پێویسته ئه‌و شته بهشیوَنهواری ئه‌و شته ڕێلێگیراوانه بزانین كه‌پێش پاساو هێنانه‌وه‌ی عه‌قڵیش ههرههبوون) هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:(باوادابنێین كهبوومبێكی ئهتوَمی هه‌موو دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی له ناو بردوو ته‌نیا خوشك وبرایه‌ك مانه‌وه ئایا پێویسته له‌سه‌ریان كهوازبهێنن ڕه‌گه‌زی مروَیی كۆتایی پێبێت و نه‌مێنێت؟) پاشان(رسل) ده‌چێته سه‌ر قوَناغی په‌ره‌گرتنی ئاكارو ده‌ڵێت( هه‌رچه‌ند زیاتر خه‌ڵكی له مه‌ده‌نیه‌تدا پێش ده‌كه‌وتن ڕێلێگیراوهكان كه‌متر وه‌رده‌گیران و فه‌رمان و ڕێگریه‌كانی خودای له جێیان دانران وهفهرمانهكه به‌وه ده‌ست پێده‌كات(پاشان خودای گه‌وره به‌هه‌موو ئه‌و قسانه هاتهگو وتی) بۆیه له‌ته‌وراتدا ده‌بینین له‌سه‌ره‌تایه‌وه تاكوَتایی هه‌رده‌ڵێت:خودا قسه ده‌كات (به‌م شێوهیهگوێڕایهڵی ده‌بێته جه‌وهه‌ری ئاكارو گوێڕایه‌ڵی بنچینه‌ش برتیه له‌گوێڕایه‌ڵی ویستی خودایی، بهلاَم چه‌ندین وێنه‌ی تری گوێڕایه‌ڵی هه‌ن كهشهرعیهتهكهیان له‌وه‌وه وه‌رده‌گرن جوَرهكانی نایه‌كسانی كوَمهلاَیهتی سه‌ر چاوه‌كه‌یان خودایه، هه‌رچی ژێرده‌سته‌یه پێویسته له‌سه‌ریان گوێڕایه‌ڵی پادشاكانیان بن و كوَیلهكانیش گوێڕایه‌ڵی ئاغاكه‌یان،ده‌بن و ژنیش گوێڕایه‌ڵی مێرده‌كه‌یی و منداڵیش هی باوكیان) سه‌باره‌ت بهقوَناغی سێیه‌م (رسل) پێی وایه كه‌بێگومان بناغه‌یه‌كی كوَنی هه‌یه بهلاَم ته‌نیا له‌سه‌رده‌می هاوچه‌رخدا پایه‌ی به‌رز بۆیه‌وه (له‌سه‌رتادا بناغه‌یه‌كی جوداواز هه‌بوو بووههستهكان و ڕێسائاكارییهكان كه‌ئه‌ویش بنه‌مای وه‌رگرتن و به‌خشینه، یالێكڕازیبوونی كوَمهلاَیهتییه ئه‌مه‌ش وه‌كو حاڵی سیسته‌مه ئاكارییه‌كانی تر له‌سه‌ر خورافات و ئاین نه‌وه‌ستاو پشتی پێنابه‌ستێت ئه‌و لێكڕازی بوونه كوَمهلاَیهتیه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی لهحهزكردن بهژینێكی ئارامه‌وه ههڵقولاَوه بۆ نموونه، كاتێك شتێكم لهپهتاته ده‌وێت بێگومان شه‌و به‌دزییه‌وه خوَم ده‌كه‌م به‌ناو كێڵگه‌كه‌ی دراوسێكهمدا ئه‌ویش بووتوَڵهكردنهوه به‌روبوومی سێوه‌كه‌ی من ده‌دزێت لهكوَتایشدا ده‌بینین كاره‌كه كهمتربێزاركهردهبێت و زوَرتر ئارامبه‌خش ده‌بێت گه‌ربێت و هه‌ریه‌ك له ئێمه ڕێزی ماڵه‌كه‌ی ئه‌وی دیكه بگرێت سه‌رباری ئه‌وه سیستمێكی له‌م جوَره ڕێلێگیراوه ئاینه‌كان و شه‌ریعه‌ته‌كان هاوكاری ده‌كه‌ن، بهلاَم هێشتا ده‌توانێت كه به‌رده‌وام بێت ته‌نانه‌ت دوای هه‌ره‌سهێنانیشی، ئه‌وه‌ش چونكی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له‌لایه‌نی نیه‌ته‌وه چه‌ند جیاكه‌ره‌وه‌یه‌كی بووههمووان هه‌یه‌و لهخوَی گرتوه له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ڕۆڵی مهدهنیهتیشدا ئه‌م سیستمه ڕۆڵه‌كه‌ی گه‌وره‌تربووه، به‌تایبه‌تی له‌به‌رنامه دان و حوكم‌و ئاكاره تایبه‌تیه‌كاندا وه‌لێ لهئاماژهكردن به‌و هه‌ستكردنه قوڵه له‌به‌رامبه‌ر ئابڕووبر دن و به‌كه‌م سهیركردنێكدا كه‌په‌یوه‌ستن به‌ئاینه‌وه یابهتاپوَكراوهوه سه‌ر كهوتو نه‌بوو) له‌وانه‌یه ئه‌م ده‌رك پێكردنه‌ی (رسل) سه‌رباری ئه‌و لێكڕازی بوونه كوَمهلاَیهتیهو ژینه ئارامه‌ی كهئهوروپای گرتوَتهوه له‌م ڕۆژگاره‌دا به‌سبێت بوودهرخستنی بههاونرخی ڕه‌گه‌زی ئیمانی لهئاكاردا