به‌یانی ئه‌مرِۆ 7-2 له‌لایه‌ن سێ كه‌سه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر دوو كارمه‌ندی بنكه‌ی هاتووچۆی ته‌كییه‌و له‌ئه‌نجامدا یه‌كێك له‌كارمه‌نده‌كان به سه‌ختی بریندار ده‌كرێت.
نه‌قیب به‌رهه‌م حه‌مه خه‌سره‌و لێپرسراوی بنكه‌ی پۆلیسی هاتووچۆی ته‌كیه له‌وباره‌یه‌وه زانیاری زیاتری خسته روو وتی: به‌یانی ئه‌مرِۆ له‌كاتێكدا كارمه‌ندانی پۆلیسی هاتووچۆی ته‌كیه وه‌ك ئه‌ركی هه‌میشه‌یی خۆیان مه‌فره‌زه‌یه‌كیان داناوه بۆ رێكخستنی شه‌قامه‌كان و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه رێنمایه‌كانی هاتووچۆ جێبه‌جێ ناكه‌ن، له‌كاتی لێپرسینه‌وه یاسایه‌كانیان له‌گه‌ڵ شۆفێرێكدا كه مۆڵه‌تی شۆفێری نه‌بوه ئه‌و شۆفێره‌و دوو سه‌رنشینی تری ناو ئۆتۆمبێله‌كه به چه‌كه‌وه هێرشیان كردۆته‌وه سه‌ر دوو كارمه‌ندی مه‌فره‌زه‌كه‌مان و له‌ئه‌نجامدا یه‌كێك له‌كارمه‌نده‌كانمان به‌سه‌ختی بریندار كراوه له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه.
وتیشی: دوای رووداوه‌كه ئه‌و تۆمه‌تبارانه هه‌ڵهاتون.
هەروەها باسی له‌وه‌شكرد له‌ئێستادا ئه‌و كارمه‌ندانه سكاڵایان دژی ئه‌و تۆمه‌تبارانه تۆمار كردووه برِیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچوه.