وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات كه تا ئێستا زیاتر له‌پێنج وه‌زاره‌تی هه‌رێم موچه‌ی مانگی رابردویان وه‌رنه‌گرتووه.
كێشه‌ی نه‌مانی پاره له‌بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و دواكه‌وتنی موچه‌ی كارمه‌ندانی حكومه‌ت به‌رده‌وامه‌و به‌رپرسانی حكومه‌تیش ده‌سته‌وستانن له‌ئاست چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه‌دا.
له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا دلێر تاریق، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه تائێستا موچه‌ی مانگی رابردوی وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه، ناوخۆ، گواستنه‌وه، ته‌ندروستی، كاره‌با، شه‌هیدان‌و ئه‌وقاف نه‌دراوه.
ئەوەشی ڕاگەیاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌هه‌وڵدایه بۆ دابینكردنی موچه بۆ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه هێشتا موچه‌ی مانگی كانونی دووه‌می 2014یان وه‌رنه‌گرتووه.