07/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
حه‌زی پۆست
چوار مانگ زیاتره هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی هاتووه‌و بهپراكتیكیش هیچ ئه‌جێندایه‌ك بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت نییه، ته‌نها گفتوگۆی لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن نه‌بێت كه ئه‌ویش ته‌نها له گه‌مه‌یه‌كی سیاسی ئهچێتو زیاتر كات به‌رێكردنه، چونكه تا ئێستا هیچكام له لایه‌نه‌كان نه‌یانتوانیوه پرۆژه‌و به‌رنامه‌ی خۆیان بكه‌نه پره‌نسیبی گفتوگۆكان‌و ستراتیژییه‌تی خۆیان نه‌خستووه‌ته ئه‌جندای كاره‌كانیان له‌پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو هه‌وڵێكی ئه‌وان خۆی له به‌ده‌ستهێنانی ئیمتیازات‌و پۆست ده‌بینێته‌وه.
پارتی كه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یه، هیچ هه‌نگاوێكی گرنگی به‌ره‌و رووی پێكهێنانی حكومه‌ت نه‌ناوه‌و كاری ئه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا بووه‌ته كارئاسانی بۆ لایه‌نه‌كان لهچاوبهستی كردنی ده‌نگده‌ران، كه پشت به‌ست به‌و وادو به‌ڵێنانه‌ی لایه‌نه‌كان پێیان دابوون چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان ده‌كرد هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره ببێته وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره لهژیانو گوزه‌رانیان.
له‌ئێستادا په‌نجه‌ی تۆمه‌ت روو لهیهكێتییهو زۆرێك پێیانوایه كه كێشه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و حزبه هۆكار بووه له‌دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت، كه له‌راستیدا ئه‌مه پاساوێكی نابه‌جێیه‌و بهتهماشایهكی ساده‌و خوێندنه‌وه‌یه‌كی لۆژیكیانه ده‌گه‌ینه ئه‌و راستییه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان وه‌ك یه‌ك هاوبه‌شن له‌دروستكردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه رووی له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه.
لایه‌نه سیاسییه‌كان، خواستێكی زۆریان بۆ پۆست‌و ئیمتیازات هه‌یه‌و له‌هه‌موو ئه‌و رێگایانه‌وه دوورن كه ده‌یانبه‌ن به‌ره‌و خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان، ئه‌وان له‌بری ئه‌وه‌ی شه‌ڕی خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان بكه‌ن، ململانێیه‌كی توندیانه بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كان، كه ئه‌مه‌ش شتێكی نوێ نییه‌و له‌فه‌رهه‌نگی سیاسی حزبه‌كاندا به بازرگانی ناوده‌برێت.
له‌و ماوه زۆره‌ی كه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ته‌رخانكراوه، هه‌میشه گوێبیستی خواستی ئه‌م لایهنو ئه‌و لایه‌ن بووین، كه به‌داخه‌وه سه‌رجه‌میشیان به‌تاڵن له خزمه‌تی هاوڵاتیو هاونیشتمانیان، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه حزبه‌كان نایانه‌وێت خزمه‌تی هاوڵاتی بكه‌ن، ئه‌وان هه‌موو خه‌مێكیان به‌ده‌ستهێنانی پۆست‌و ئیمتیازاته بێ ئاگا له‌وه‌ی ئه‌و حه‌زه هۆكارێكی گرنگه بۆ فراوانكردنی بۆشایی نێوانیان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان.
هه‌مووان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌مان ده‌كرد ته‌واوی لایه‌نه‌كان له‌رێی وهزارهتو ناوه‌نده خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه بگه‌نه سه‌ره‌وه‌و شه‌ڕی به‌ده‌ستهێنانی پۆسته باڵاكان بكه‌ن، هه‌روه‌كچۆن ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئێران به دوو ساڵ خزمه‌تكردن له‌سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی تاران، خۆیان گه‌یانده سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌ربه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیا له‌رێی خزمه‌تكردن له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی شاری قونیه توانی بگاته باڵاترین پۆست.