07/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سبه‌ى هه‌ڵه‌بجه گردبوونه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت
به‌هۆى دواكه‌وتن و پێك نه‌هێنانى حكومه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌ييه‌كان ناڕه‌زايى ده‌رده‌بڕن.
سبه‌ى شه‌ممه كاتژێر دووى پاش نيوه‌ڕۆ، به‌شێك له‌چالاكوانان وڕۆژنامه‌نوسانى هه‌ڵه‌بجه گردبوونه‌وه‌يه‌كى ناڕه‌زايى سازده‌ده‌ن له‌دژى پێك نه‌هێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم.
هه‌ڵه‌بجه‌ييه‌كان ئه‌مه بۆجارى دووه‌مه دێنه سه‌رشه‌قام وناڕةزايى خۆيان به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنى پێكنه‌هێنانى حكومه‌ت.
زياتر له چوارمانگه هه‌ڵبژاردنه‌په‌رله‌مانييه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام دراوه و تائێستا حكومه‌تى هه‌رێم پێك نه هێنراوه، ئه‌مه‌ش بۆشاييه‌كى گه‌وره‌ى ياسايى و ئه‌زمه‌يه‌كى سياسى له‌هه‌رێمدا ناوه‌ته‌وه.
بزاڤ ئه‌وه‌ى زانيوه چه‌ند گروپ وڕێكخراوێك به‌هۆى دواكه‌وتنى پێك هێنانى حكومه‌ت خۆپيشاندان وگردبوونه‌وه ناڕه‌زاييه‌كانيان له‌سه‌رجه‌م شار وشارۆچكه‌كه‌كان درێژه پێده‌يه‌ن به‌مه‌به‌ستى فشارخستنه‌سه‌ر لايه‌نى په‌يوه‌نديدار بۆئه‌وه‌ى هه‌رچى زوتره حكومه‌تێكى نوێ بۆ هه‌رێم پێك بهێنن.