دیالیکتیک و دەوڵەت لەهزری‌ هێگڵ دا
07/02/2014 نوسەر: bzavpress

دیالیکتیک و دەوڵەت لەهزری‌ هێگڵ دا


جەند بخوینیتەوەو تیرابمینى قورسترینى ئەو ئەو بابەتانەى کە بیرمەندانى رۆزئاوا باسیان لیوەر کردوە لەبارەى سیاسەت و فکرو فەلسفە بەراى خۆم قورسترینیان تیکەیشتنە لە فەلسەفى هیکل .. بۆیە دەمەویت کورتەیەک لە بارەى فەلسفەى هیکلەوە بۆ ئیوە رونبکەمەوە..

فەلسەفى هیکل دوو بوارى سەرەکى لەخۆ دەکریت ..

یەکەم: دیالیکتیک : کە ئەمە وشیەکى یۆنا نیەو بەماناى دیالۆک دیت یان مشو مرو کفتوو کۆ هەروەها بەهونەرى سەلماندن و بەلکە هینانەوش دیت ..بۆیە هیکل ئەم جەمکەى وەکو ئامرازیک بەکار هینا تا کو لە لیکۆلینەوە کۆمەلایەتیەکاندا بەکارى بهینیت، بۆ کەیشتن بەدەرەنجامى نوى ، جونکە ئەستەمە بەبى دیالیکتیک بکەین بەو ئەنجامانە.. 
دووەم: تیۆرى دەولەتى نەتەوە: بەو بییەى دەولەت لاى هیکل بەرجەستەکەرى دەسەلاتى سیاسیە بۆیە هیکل هەول دەدەات جەمکى دیالیکتیک بەجۆریک بەکار بهینیت کە خزمەت بە ئامانجە تایبەتیەکانى خۆى بکات ، بەبیى دیالەکتیکى هیکل بیت دەبیت دەولەت نەتەوە سەرتایەکى تازە بیت بۆ جولەیەکى دیالەکتیکیکى دیکە، بەلام سەیر دەکەین هیکل دیت دەولەت نەتەوە دەکاتە ئامانج و کۆتاى میزوو وەک جۆن فۆکۆیاما دیموکراسى و لیبرالیزمى کرد بە کۆتاى میزوو.
بە بۆجۆونى هیکل دەولەت تاکە دەستوریکى عەقلانیە بۆ کەیاندنى بةیامى میزوو جیهانى رووح وە هیج دەولەتیکیش ناتوانیت لەدەروەى فۆرمى دەولتدا بزیت ،خودىفەلسەفەى هیکل کاریکەرە بە دیدو رۆوئیاو تیۆریاى میکیافیلى بەتایبەتى  لە بیرکردنەوە لە دروست کردنى یەک نەتەوە کە ئەوکات میکیافیلى دەى ویست لە زیر دەسەلاتیکى  باشاى رەها ئیتالیا یەک بخاتەوە بەبى کۆیدانە مۆرال و کارى توندوتیزى تەنیا بۆ باراستنى دەسەلاتى خۆى ، واتە باشا ، کە ئەمەش خۆى بەدوور نیە لە بیرۆکەى زان بۆدان کە کە سیستمى باشایەتى بەرەواو دەزانیت ،
هیکل لەروانکەى کاریکەر بون بە بیرى میکیافیلى داواى دەکرد ئەلمانیەکان هیز بەکار بینن، جونکە لاى هیکل هیزو حەق یەک شتن ، واتە هیز حەقەو حەقیش هیزە،وە ئەوەش بەتوندى رەت دەکاتەوە کە یەکیتى بە شیوەى ئارەزومەندابیتەدى ، بۆیە هەمان ئەو بۆجونە بوو کەدواى ( بسمارک ) لە سیتەمە سیاسیەکەى خۆى دا ئیلهامى لى وە رکرت، لەدوایشدا لە نیوان هەردوو جەنکى جیهانى هەمان فکر رولى هەبوو لە بەرەبیدانى بیرۆکەى نازیزمى هیتلەرو کە رەکەز ى ئارى بە بالا دەزانیت و لەکەل بیرى فاشیزمى مۆسلۆنى .. بۆیە ئةوەى کرنکە ئةوەیە کە هیکل لایەنکرى هیزو شەر بووە بووەو بیرۆکەى ئاشتى وەلاناوە ، وەهەموو روحیەتیکى جەنکى بەباش دەزانى وەهەر ئەمەش بوو کاریکەرى خستە سەر بیریارانى ترى رۆز ئاوا بە تایبەت کارل مارکس ..