07/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بۆچی شیعە لە موسڵمانانی ئەهلی سوننەت ئاژمارد ناکرێن..
لەبەر ئەم جیاوازیانە..
یەکەم: شیعە- پێ وایە تا ئیستاش
وەحی بۆ ئیمامەکانیان دێت لای جوبریلەوە -علیە السلام-..، بەڵام ئێمەی
ئەهلی سووننەت پێمان وایە لە دوای وەفاتی پێغەمبەر صلی علیە وسلم وەحی کۆتایی هاتوە..
دووەم: شیعە- پێ وایە هاوکارکارو هاوبەشکار هەیە لە کارەکانی خوای گەورە
لە برێوەبردنی ئەم کەونە.. شیعە دەڵێت : ئیمامەکانمان لە قیامەتدا ئەوان
خەڵکی حەشر دەکەن و ئیمامی عەلی بڕیار ئەدات کێ بچێت بۆ جەهەنم و کێ
نابڕوات بۆ بەهەشت لەگەڵ مەهدی ، یاخود پێیان وایە ئیمامەکانیان باران
دەبارێنن و رزقو رۆزی خەڵکیان بەدەستە.. ئێمەی ئەهلی سوننەت- باوەڕمان وایە
کە خوای گەورە تاك و تەنهایەو تواناو هێزی و زانستی بەسەر هەموو
کاروبارەکاندایە بێنیازەو پێویستی بە کەس نیە و ئێمە هەموومان پێوسیتمان
بەوە بە پێغەمبەریشەوە (صلی اللە علیە وسلم) بە ئیمامی عەلیشەوە ڕەزامەندی
خوای لێبێت و هەموو خەڵکی بە گشتی.
سێیەم: شیعە- بڕوای وایە
قورئان دەستکاری کراوە ئەم قورئانەی کە ئێستا لەبەر دەستدایە تحریف کراوە،
قورئانی راستی لای ئیمامی مەهدیە خۆ شاردۆتەوە لە ژێرزەمینێکدا لە
کۆتایی زەمەندا دەری دەهێنێت .. ئەو قورئانە بەخەڵکی دەناسنێت، ئێمەی ئەهلی
سوننەت جەماعە، دەڵێن قورئان دەستکاری نەکراوە هاوەڵان لە پێغەمبەری
خواوە گواستویانەتەوە لەسەرەتای دابەزینی قورئانەوە لە مککەوە نوسراوتەوە،
پێشمان وابێت دزی ئەسڵی و تاوانباری سەرەکی ئیمامی مەهدیە کە ئەم قورئانەی
بردوە شاردۆتەوە، ئەگەر قورئانی خوایە لە چی شەرمدەکات بۆ ئاشکرای ناکات..
بێتە دەرەوە لەو ژێرزەمینەدا..
چوارەم: شیعە- پێیوایە لە دوای
پێغەمبەری خوا هەموو هاوەڵان مورتەد بوونەتەوە وازیان لە ئیسلام هێناوە،
تەنها پێنج هاوەڵ نەبێت، ئەویش عەلی و حەسەن وحوسێن و سەلمان فارسی و
عەبدوڵای کوڕی زوبێر.. ئێمەی ئەهلی سوننەتو جەماعە هەموو هاوەڵان لە دوای
پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە وسلم) ئیسلامیان بە جوانترین شێوە گەیاند
هەموو دادپەروەر وراستگۆن..
پێنجەم: شیعە- پێیان وایە
ئیمامەکانیان لە پێغەمبەران بەرێزترن، بەڵام ئێمە ئەهلی سوننەت پێمان وایە
کە پێغەمبەران ئەشرف مەخلوقن لەسەر زەویی
شەشەم: شیعە- کە دەڕۆن
بۆ حەج بۆ شەیتان رەجمکردن هەرسێ شیتانەکە، بە ئەبوبەکرو عومەرو عوسمان
دەزانن، ئەوان رەجمی هاوەڵانی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) بە عیبادەت
دەزانن، ئێمەش بڕوامان وایە کە ئەوانە لە دوای پێغەمبەران سەلامی خوایان
لێبت .. باشترین خەڵکی سەرزەوەین
حەوتەم: شیعە- دایکی ئیمانداران
خاتو عایشە بە داوێن پیس دەزانن قسەو جنێوی پێئەدەن.. بەڵام ئێمە بە
حومەیرای پێغەمبەری دەزانین و بە داوێنپاکترین خەڵکی سەرزەوەی دەزانین..
هەشتەم: شیعە - پێوایە کە کورد لە جنۆکەیە نابێت مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت..
ئەهلی سوننەت پێیان وایە کورد رزگار کاری قودسە لە ڕێگای سەلاحەدینی
ئەیوبی.. کورد خاوەنی هاوەڵی پێغەمبەرە صلی اللە علیە وسلم وەك کاوانی
کوردی..
نۆیەم: شیعە- نەجەف و کەربەلایان زۆر لا پیرۆزترە لە مەککەو مەدینە، ئێمە ئەهلی سوننەت، ڕێك پێچەوانەکەی ئەوانین..
تلك عشرة کاملة
دەیەم: شیعە- مەرجەعیان ئیمامەکانیانە... ئەهلی سوننەتو جەماعە قورئانو سوننەتە.