26/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كام ده‌رئه‌نجام بۆ هه‌ڵبژاردن!؟
تێڕوانینی نزیك و خوێندنه‌وه‌ی دوورمه‌ودا بۆ هه‌ر چه‌شنه له گۆڕانكاریی سیاسیی و كۆمهلاَیهیی له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه به گشتی، فره ئاسته‌نگ نابێت!، به هۆكاری ئه‌وه‌ی كه كه‌ش و هه‌وا سیاسیی و كۆمهلاَیهتییهكهی ناوچه‌كه قاڵب و مه‌ساری نه‌گۆڕاوی خۆی وه‌رگرتووه(ئه‌ڵه‌به‌ته به ڕێژه‌یه‌كی سنووردار و ڕه‌ق و ته‌ق!)، و كێشه‌ی مانه‌وه و نه‌گۆڕانی سیاسیی و كۆمهلاَیهتیی ڕه‌گی مێژوویی و سایكۆلۆژیی خۆی هه‌یه و وه‌ك(بۆماوه‌یی) لێ هاتووه، سه‌رسفره‌ی سیاسیی و عه‌قڵی تهسكنهزهریی قاده و قسهڕۆیشتووهكانی خاوه‌ن كۆمپانیا سیاسییه‌كانی نێوه‌ندی سیاسیی و گه‌مه‌كانی ڕۆژ و ڕۆژه‌ڤی نوێی گۆڕانكارییه‌كان و كایه‌ی هه‌ڵبژاردنیش زیاتر و زۆرتر كێشه‌كانی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت و زیندوویه‌تی ده‌رده‌كانی ڕوونتر ده‌رده‌كه‌ون!.
بێخهیاڵ ئه‌مجاره‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌رئه‌نجامه‌كانی هێنده گۆڕانكاریی نه‌وعیی و نوێی دڵخۆشكه‌رانه ناهێنێننه پێشێ و ناتوانێ هه‌نگاوی گه‌وره بهاوێ و كێشه و قه‌یرانه سیاسیی و كۆمهلاَیهتییهكانی هه‌رێم تێناپه‌ڕێنێت و ده‌ردی بێكاری گه‌نجان و ڕه‌وشی پهرهسازی چینایه‌تی كۆن و نوێی كۆمه‌ڵگا تیمار ناكات، هه‌موو ئه‌م گه‌رموگوڕی و مشهوهشبوونهی لایه‌ن و ده‌سته و تاكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گشت ده‌ڕۆنه بازنه‌ی لایهندارییهكی بێ مشت و مز و بێ قه‌ید و شه‌رتی به‌رده‌وامیدان به بیرنه‌كردنه‌وه و تهسكنهزهریی و عه‌قڵی كۆنینه‌ی كۆیلایه‌تیی و گوێلهمستبوونهوه!.
ئه‌گه‌ر پرسیار بكرێت و بڵێن ئه‌و خوێندنه‌وه و تێڕوانینه‌ی ئێوه بۆ هێنده خۆی ده‌هاوێته هه‌رێمی تاریكی و ڕه‌شبینییه‌وه و بۆ گۆڕانكارییه نوێیه‌كانی ناوچه‌كه نابینێت و بۆ به‌رنامه‌ی تازه و سهرهدهمیانهی شێوازی هه‌ڵبژاردنه‌كان نابینێت و بۆ ئه‌و ئازادییه نابینێت كه هه‌موو لایه‌ك لێی ده‌خۆن و ده‌خۆنه‌وه!؟.
ئێمه‌ش له وهلاَمدا ده‌ڵێین ئازادیی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی و كێبه‌ركێی لایه‌ن و گروپه‌كانی سهرگۆڕهپان و گۆڕانكارییه نوێیه سیاسیی و كۆمهلاَیهتیی و ئابوورییه‌كانی هه‌رێم و ناوچه‌كه‌ش ده‌بینین، بهلاَم به‌كام پێوهدانگ و پێوه‌ری سیاسیی و ئینسانی!؟، به چ شێوه‌یه‌كی سازاو و خه‌مڵیوو و ڕه‌وا و دادگه‌ر!؟، ئایا هێزه خاوه‌ن نه‌وته‌كان و هێزه بێ په‌ڕوباڵ و برسیكراوهكان وه‌ك یه‌ك له‌م ئازادیی و ده‌رئه‌نجامانه ده‌خۆن!؟، ئایا دادگه‌ریی و ئیمتیاز و سه‌رده‌سته‌یی هه‌ندێك بۆ هه‌ندێك و هه‌ندێك لێی به‌شبوون وه‌ك یه‌كه!؟، ئایا یه‌كتری نه‌خوێندنه‌وه و حیساب و كتاب نه‌كردن بۆ یه‌كتری و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی مێژوویی یه‌كتر ده‌ڕۆنه كام ماڵی ده‌رئه‌نجام و به‌رئه‌نجامی گۆڕانكارییه‌كان و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ش چی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت!؟، ئایا ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌مجاره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌وقاتی و چه‌پكه‌گوڵی كامه به‌هه‌شتی دادگه‌ریی پێیه بۆ میلله‌ت و خه‌ڵكه هه‌ژار و خێر لهخۆنهدیوهكهی!؟.
هه‌ر به‌یادی بیست و پێنچی حه‌وتی دوو هه‌زار و نۆ و گه‌ڕانه‌وه بۆ زه‌مه‌ن و زرووفی هه‌ڵبژاردن و كێبه‌ركێی تووندی لایه‌نه‌كان و بههیلاكبردنی هه‌واداران و كادران و ماندووبوونی یهكمانگهی خه‌ڵك و خهولهخۆزڕان و خه‌مخۆری هه‌ركه‌س بۆ لایه‌ن و گرووپه‌كه‌ی خۆی، ئایا مایه‌ی نیگه‌رانی و نه‌فره‌تكردن نییه له نوێنه‌رانێك كه چوار ساڵه وه‌ك ڕۆبۆتی بێ گیان و ڕۆح، وه‌ك داوهستهنێرهی ناو مالاَت!، وه‌ك بێ دهربهسترین مه‌خلووقی نابه‌رپرسیار!، وه‌ك دۆڕاوترین، وه‌ك ترسنۆكترین، وه‌ك بێ وه‌فاترین كه‌سی ناو مێژوو وانین و نین!.
من خۆم زۆر به هیلاك و نیگه‌ران ده‌بینم له بێ وه‌فایی و نامه‌سئولی ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی كه ده‌نگم بۆ داون و ده‌نگم بۆ كۆكردوونه‌ته‌وه و كهمپینم بۆ كردوون و ڕۆژ و شه‌وم بۆ خستوونه‌ته سه‌ر یه‌ك و تا نه‌خۆشكه‌وتن كارم بۆ كردوون، بهلاَم دواجار چوار ساڵ جگه له مشه‌خۆری ئه‌وان هیچی دیكه‌م لێ نه‌بینین!، به‌ڵێن بێت ئه‌گه‌ر ڕۆژگارم بۆ چه‌رخا منیش به درێژایی چوار ساڵ ده‌بێت له دادگایه‌كی عادیلدا تۆڵه‌یان لێ بكه‌مه‌وه.