بزووتنەوەی گۆڕان
07/02/2014 نوسەر: bzavpress

بزووتنەوەی گۆڕان" بۆ پارتى لەگەڵ‌ سیاسەتی‌ رازیكردندا نین‌ وكۆتایی‌ ئەم مانگە ده‌ببنەوە بەئۆپۆزیسیۆن


كەناڵی (KNN)ی‌ زمانحاڵی فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان لەزاری سەرچاوەیەكی بزووتنەوەكەوە بڵاویكردووەتەوە "بزوتنەوەكەیان لەگەڵ‌ سیاسەتی‌ رازیكردندا نین‌و ئامانجیان ئەوەیە بەشێوەیەك بەشداریی‌ حكومەت بكەن 
كە كابینەیەكی‌ كاراو چالاك بێت‌و توانای‌ خزمەتكردنی‌ هەبێت نەك لەسەر بنەمای‌ رازیكردنی‌ لایەنەكان دەستكاری‌ پەیكەرەو هەیكەلی‌ ئەنجوومەنی‌ وەزیران بكرێت".

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندووە "گریمانەی‌ ئەوەش زۆرە گەر تاكۆتایی‌ ئەم مانگە حكومەت پێكنەهێنرێت,  بزوتنەوەی‌ گۆڕان ببێتەوە بەئۆپۆزیسیۆن .